به‌پێی یاسایه‌کی نوێ که له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئوسترالیاوه ده‌رکراوه هه‌موو منداڵانی ناوه‌نده‌کانی ده‌ستبه‌سه‌رکردنی په‌ناخوازان له ئوسترالیا ئازاد ده‌کرێن. به‌ڵام ئه‌و یاسایه ڕووبه‌ڕووی کێشه ده‌بێته‌وه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌و ولاته به‌هۆی ئه‌وه‌ی لایه‌نی حوکمڕان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا زۆرینه‌ی هه‌یه.
به‌پێی یاساکه که له‌لایه‌ن پارتی سه‌وزه‌کانی ئوسترالیاوه پشتیوانی کراوه هه‌موو منداڵانی په‌ناخواز ئازاد ده‌کرێن مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی دادگا ڕایگه‌یه‌نێت که ئه‌و منداڵانه به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه.
له‌لای خۆشیه‌وه بان کی مون سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان په‌یوه‌ندی کرد به سه‌رۆکوه‌زیرانی ئوسترالیاوه و داوای لێکرد چیتر ئوسترالیا به‌له‌می په‌ناخوازان نه‌گێڕێته‌وه. جێگه‌ی باسه ئوسترالیا هه‌موو ئه‌و به‌له‌م و په‌ناخوازانه دیپۆرت ده‌کاته‌وه که به‌شێوه‌یه‌کی نایاسایی ده‌گه‌نه ئه‌و وڵاته.