بەپێی به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شی هه‌ریه‌كه له‌كۆمسیۆنی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری كۆچه‌ران و رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی كۆچ، له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا زیاتر له 1 ملیۆن كۆچه‌ر له‌ڕێی ووشكانی و ئاوییه‌وه گه‌یشتوونه‌ته وڵاتانی ئه‌وروپا.
هەروه‌ك له‌به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، نزیكه‌ی 971 هه‌زارو 289 كۆچه‌ر له‌ڕێی ده‌ریاوه و 34 هه‌زارو 215 كۆچه‌ری تریش له‌ڕێی ووشكاوهكیی ( توركیا بۆ بولگاریا و دواتر بۆ یۆنان) گه‌یشتونه‌ته ئه‌وروپا، به ته‌نها 816 كۆچه‌ر له‌ڕێی ده‌ریاو 4 هه‌زاری تریش له‌ڕێی وشكاوهكییهوه روویان له وڵاتی یۆنان لێكردووه.
هاوكات ئه‌وه‌ش روونكراوته‌وه جگه له‌و ژماره‌یه‌ی كه گه‌یشتوونه‌ته وڵاتانی ئه‌وروپا زیاتر له 3 هه‌زارو 700 كه‌س له‌رێی كۆچكردنیان له‌ناو ئاودا خنكاون.
كۆمسیۆنی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری كۆچه‌ران و رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی كۆچ له‌به‌شێكی تری به‌یاننامه‌كه‌یاندا ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه، له كۆی دوو كه‌س كه كۆچیان به‌ره‌و ئه‌وروپا كردووه یه‌كێكیان سوری بووه، جگه له‌وه‌ش هاوڵاتیانی ئه‌فغانی رێژه‌ی 20% و عیراقیش 7% ی كۆچه‌ران پێكده‌هێنن و رێژه‌ی 80%ی كۆچه‌رانیش له‌ڕێی دهریهوه له‌توركیاوه به‌ره‌و یۆنان رۆیشتوون.
تاگەکان