ڕۆژنامه‌یه‌کی ئوسترالیا: چیتر په‌ناخوازان ده‌ستگیر مه‌که‌ن

گومان هه‌یه ئوسترالیا چیتر په‌نابه‌ر وه‌رنه‌گرێت
گومان هه‌یه له‌وه‌ی که ئوسترالیا داوای له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کردبێت چیتر په‌نابه‌ر وه‌رنه‌گرێت.
به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ک که ئاشکرا بووه، حکومه‌تی ئوسترالیا له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و ئیندۆنیزیادا قسه‌ی کردووه که په‌نابه‌رانی تۆمارکراو له‌لایه‌ن کۆمسیۆنی باڵای نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ په‌نابه‌ران وه‌رنه‌گرێت له‌دوای مانگی حوزه‌یرانی ساڵی ٢٠١٤ـه‌وه.
ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه که هیچ مێژوویه‌کی به‌سه‌ره‌وه نییه له‌م دواییانه‌دا مشتومڕی ناوه‌ته‌وه له‌نێوان پارێزه‌ران و پشتیوانانی په‌نابه‌ران و وه‌زاره‌تی کۆچی ئوسترالیا به‌ڵام هێشتا ڕاست و دروستی به‌ڵگه‌نامه‌که ئاشکرا نه‌بووه.
سه‌رۆکوه‌زیرانی پێشووی ئوسترالیا ڕایگه‌یاندبوو نزیکه‌ی ١٢ هه‌زار په‌نابه‌ر له سوریا و عێراقه‌وه به‌شێوه‌یه‌کی یاسایی له‌ڕێگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و ڕێکخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانه‌وه وه‌رده‌گیرێن.
پێویستت به ڤیزا نییه بۆ گه‌شتی ئه‌م وڵاتانه
له به‌شی یه‌که‌می ئه‌م بابه‌ته‌دا چوار وڵاتمان ئاشکرا کرد که عێراقییه‌کان به‌بێ ئه‌وه‌ی پێویست بکات ڤیزا لێبده‌ن ده‌توانن گه‌شتی بۆ بکه‌ن. ئه‌مجاره ٤ وڵاتی تر ئاشکرا ده‌که‌ین که ئێوه ده‌توانن گه‌شتی بۆ بکه‌ن و پێویست به ڤیزاش ناکات:
گورجستان (جۆرجیا)
گورجستان دەکەوێتە ناوچەی قەفقاز، لەنێوان ئەورووپا و ئاسیا. به چیا و كه‌ناره‌كانى له‌سه‌ر ده‌ریاى ره‌ش ناسراوه. له ساڵی ٢٠١٣ نزیكه‌ى پێنج ملیۆن و چوارسه‌د هه‌زار كه‌س سه‌ردانى گورجستانى كردووه كه زیاتر له ٩٥٪ی هاولآتی ئه‌وروپی بوون و، سێكته‌ری گه‌شتوگوزار له‌م ولآته له گه‌شه‌سه‌ندنێكی زۆر خێرادایه. دیارترین شوێنه گه‌شتیاریه‌كانى گورجیستان: شاری تیبلیسی، باتۆمی، كورتهیسی..
سریلانكا
دورگه ولآتێكه له باشوری ئاسیا له زه‌ریای هیندی، به دارستانه سه‌خت و كه‌ناره ئاوییه زۆر و زه‌به‌نده‌كانى ناسراوه. یه‌كێكه له‌و ولآتانه‌ى كه زۆر نه‌ناسراوه له عێراق و ناوچه‌كه به‌لآم له ساڵی ٢٠١٤ زیاتر له ملیۆن و نیوێك گه‌شتیار سه‌ردانیان كردووه و هاولآتیانى عێراقیش ده‌توانن به‌بێ فیزا سه‌ردانى بكه‌ن. دیارترین شوێنه گه‌شتیاریه‌كانى سریلانكا: شاری كۆڵۆمبۆ، شاری كه‌ندی.
مۆزهنیق
یه‌كێك له‌و ولآته ئه‌فریقیانه‌ى زۆرترین گه‌شتیار سالآنه رووی تێده‌كه‌ن، به جوانى سروشته‌كه‌ى، چرِی داستان و كه‌ناره ده‌ریایی و شوێنه مێژوویه‌كانى ناسراوه. به‌پێی ریزبه‌ندی رێكخراوی گه‌شتیاری سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، مۆزه‌نبیق پێنجه‌م ولآته له رووی زۆری ژماره‌ى گه‌شتیارانه‌وه له ئه‌فریقا و له‌ساڵی ٢٠١٤ نزیكه‌ى دوو ملیۆن كه‌س سه‌ردانى ئه‌م ولآته‌یان كردووه.
ئازه‌ربیجان
ده‌كه‌وێته نێوان رۆژئاواى ئاسیا و رۆژهه‌لآتى ئه‌وروپا له ناوچه‌ى قه‌فقاز. ئازاربیخان و به‌تایبه‌تى پایته‌خته‌كه‌ى باكو به نموونه‌یه‌كى زیندوو داده‌نرێن بۆ رۆڵی نه‌وت له گه‌شه‌پێدانى ولآت. هێڵی ئاسمانى عێراقی رێككه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ ئازه‌ربیجان ئیمزا كردووه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌فتانه به‌بێ فیزا هاولآتیانى عێراقی بتوانن بۆ ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ك گه‌شت بۆ ئازاربیجان بكه‌ن، برِیاره له‌ماوه‌یه‌كى زۆر كورتدا گه‌شته‌كان ده‌ستپێبكات.
ژماره‌یه‌ک وڵاتی تریش هه‌ن که ده‌توانیت به‌بێ ڤیزا وه‌کو عێراقییه‌ک گه‌شتیان بۆ بکه‌یت له‌م لینکه‌وه به‌شی یه‌که‌م ببینه:
ئوسترالیا په‌نابه‌ران بۆ کامبۆدیا دیپۆرت ده‌کاته‌وه
ئوسترالیا به‌رده‌وامه له دیپۆرت کردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران له وڵاته‌که‌یه‌وه به‌ره‌و کامبۆدیا.
هه‌فته‌ی ڕابردوو به‌رپرسانی ئوسترالیا به‌شێوه‌یه‌کی نهێنی په‌نابه‌رێکی تریان لة دوورگه‌ی پاسفیکی ناورو به‌ره‌و کامبۆدیا گواستووه‌ته‌وه. ئه‌و په‌نابه‌ره پێنجه‌م په‌نابه‌ره که له‌ماوه‌ی ڕابردوودا بگواسترێته‌وه بۆ کامبۆدیا به‌پێی ڕێککه‌وتنێکی ساڵی ڕابردووی ئه‌و وڵاته له‌گه‌ڵ ئوسترالیادا. جۆ لۆوری وته‌بێژی ئاسیای پاسفیکی ڕێکخراوی کۆچی نێوده‌وڵه‌تی ئای ئۆ ئێم ڕایگه‌یاند هه‌فته‌ی ڕابردوو په‌نابه‌رێک گه‌یشتووه‌ته کامبۆدیا و له‌و وڵاته جێگیرکراوه.
به‌پێی ڕێککه‌وتنێک له‌نێوان کامبۆدیا و ئوسترالیا له ئه‌یلولی ساڵی ٢٠١٤دا هه‌ندێک له په‌نابه‌ران له ناوروهوه ده‌گواسترێنه‌وه بۆ کامبۆدیا و له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا حکومه‌تی ئوسترالی یارمه‌تی دارایی کامبۆدیا ده‌دات.
له‌م ده‌رفه‌ته‌دا مانگ و نیوێک گه‌شتی ئه‌مه‌ریكا بکه
حكومه‌تى ئه‌مریكا له‌رێی باڵیۆزخانه‌ی خۆی له به‌غدا به‌رنامه‌یه‌كى خولی پێگه‌یاندنى سه‌ركرده‌ى هه‌یه كه گه‌نجی ته‌مه‌ن ٢٠ بۆ ٢٤ ساڵ وه‌رده‌گرێت و بۆ ماوه‌ى شه‌ش هه‌فته له یه‌كێك له زانكۆ به‌ناوبانگه‌كانى ئه‌مریكا بۆ ماوه‌ى پێنج هه‌فته راهێنانیان پێ ده‌كرێ و بۆ ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كیش گه‌شتێك به‌نێو چه‌ند ولایه‌تێكی ناسراوی ئه‌مریكادا ده‌كه‌ن و ته‌واوى تێچووى گه‌شته‌كه له‌لایه‌ن حكومه‌تى ئه‌مریكا دابین ده‌كرێت.
مه‌رجی وه‌رگرتن ته‌نها ئه‌وه‌یه ئینگلیزی بزانی قوتابی زانكۆ بێت و ته‌مه‌نت له‌نێوان ٢٠ بۆ ٢٤ ساڵ بێت. ده‌توانی له خواره‌وه فۆرمی وه‌رگرتن پرِ بكه‌یته‌وه،
له‌م لینکه‌وه زانیاری زیاتر و مه‌رجه‌کانی قبووڵکردن وه‌ربگره:
http://iraq.usembassy.gov/student-leaders-program2.html
دوا رۆژی وه‌رگرتنى فۆرم ٢١ی مانگی دوازده‌ى ٢٠١٥یه.
تكایه له‌گه‌ڵ ئه‌و هاورێ و ناسیاوانهشت شه‌یری بكه كه مه‌رجی وه‌رگرتنیان تێدایه.
چیرۆکی هه‌ندێک له‌و گه‌نجانه‌ی کۆچیان کردووه
سەرپەرشتیاری فیدراسیۆنی سەرانسەری پەنابەرانی عێراق لقی هەرێم : تەقینەوەكانی فەڕەنسا كاریگەری خراپیان دەبێت لەسەر پەنابەران
لەساڵانی ڕابردوودا‌و بەتایبەتیش لەماوەی چەند مانگی ڕابردوو كۆچی بەلێشاوی گەنجان بۆ دەرەوەی وڵات دەستیپێكردوەو بەگوێرەی ئامارێكی نافەرمیش، لەسەرەتای ئەم ساڵەوە تائێستا (30) هەزار هاوڵاتی لەهەرێمی كوردستان بە پارێزگای كەركوكیشەوە كۆچیانكردووە بۆ دەرەوەی وڵات و زۆربەی كۆچبەرانیش لەچینی گەنجانن و بەشێكی زۆریشیان هۆكاری كۆچكردنەكەیان بۆ نەبوونی ئاسایش و دۆخی ئابوری دەگەڕێننەوە.
هونەر حسێن، گەنجێكی تەمەن (26) ساڵانە، یەكێكە لەو گەنجە پەنابەرانە كە خەڵكی پارێزگای كەركوكەو لە ئێستادا لە یەكێك لە كەمپەكانی وڵاتی فنلەندا نیشتەجێیەو دەژێت، سەبارەت بە بارودۆخی ژیان و گوزەرانی بۆ (هەواڵ ) وتی:”ماوەی سێ مانگە لەوڵاتی فنلەندا دەژیم هەست بەخۆشگوزەرانی دەكەم و هەست دەكەم مر‌ۆڤم ومافم هەیە ، سەبارەت بەبارودۆخیشمان شوێنی نیشتەجێبونمان بۆ دانراوەو مانگانەش(316) یۆرۆمان دەدەنێ و بەبەردەوام پشكنینی پزیشكیمان بۆ دەكرێت”.
هونەر حسێن باسی لەوەشكرد كە كاتەكانی خۆی لەو وڵاتە چۆن بەسەر دەبات و وتی:”وەكو كاركردن كار ناكەین، هەفتانەی سێ رۆژ خوێندنی زمانی فنلەندنیمان هەیە و زۆربەی كاتەكانیش لەگەڵ برادەرو خزم و دۆستان قسە دەكەین بەمۆبایل، زۆر جاریش دەچینە دەرێ بۆ پیاسەكردن و فێربونی كلتوری ئەو وڵاتە”.
ئەو گەنجە تەمەن (26) ساڵانە، دەرچووی كۆلێژی وەرزش بوو بەڵام وەك خۆی دەڵێت:” هیچ ئومێدێكم بەوە نەبوو بە ئاسانی دابمەزرێم”، هۆكاری كۆچكردنی لە ناوخۆی وڵاتەوە بۆ ئەوروپا گەڕاندەوە بۆ قەیرانی سیاسی و دارایی و نەبونی متمانە بەحكومەت و تێكچوونی بارودۆخی ئەمنی عێراق و هەرێم بەگشتی، وتیشی:”پێش ئەو قەیرانانەش لەرابردوودا هیچ خۆشیەكمان لەو وڵاتە بەدی نەكرد بۆیە بێ‌ئومێد بوین”.
سەبارەت بەوەی تاچەند پەشیمانە لەكۆچكردنی بۆ دەرەوەی وڵات، هونەر حسێن وتی:” دەبوایە پێش شەش مانگ كۆچم بكردایە بۆئەم وڵاتە، چونە ئەگەر زوتر بهاتمایە ئێستا خاوەنی ناسنامەو پاسپۆرتی فنلەندا دەبوم ئیمیازی زیاترم دەبوو، بۆیە بەهیچ شێوەیەك پەشیمان نیم و ئومێدم بەوە هەیە كە ژیانی ئێرە زۆر خۆشترە لەكوردستان و عێراق”.
رەوەند تەها، كوڕە لاوێكی تەمەن (25) ساڵانەو پێش كۆچكردنی بۆ ئەڵمانیا لە شاری كەركوك نیشتەجێ بوو، هاوكات دەرچووی كۆلێژی یاسا بوو، سەبارەت بە هۆكاری كۆچكردنی بۆ دەرەوەی وڵات بۆ (هەواڵ ) وتی:”لەڕاستیدا من لەوڵاتی خۆم هیچ كێشەیەكی داراییم نەبوو، بەڵكو هۆكارەكانی بۆ نەبوونی ئاسایش و نەبوونی كەرامەتی مرۆڤ ونەبوونی ئازادی و بیروڕای جیاواز دەگەڕێتەوە”.
رەوەند تەها باسی لەوەشكرد:”لە ئەوروپا زۆر دڵخۆشم، چونكە دوورە لە دەنگی تەقینەوە و هۆڕنی ئۆتۆمبێلی غاز و بڕانی كارەبا، هاوكات بەئازادی و بەسەربەستیەوە دەنوسین و قسەی خۆمان دەكەین و هیچ ترسێكمان نیە، پاشانیش ئێمە لێرە لەوڵاتی ئەڵمانیا كۆمەڵی هاوڕێی كچ و كوڕ هەیە لێرە كاتە خۆشەكان بەیەكەوە بەسەر دەبەین و بۆ چارەسەركردنی گیرگرفتەكانیش هاوكاری یەكتر دەبین”.
ناوبراو باسی لەوەشكرد:”ئەوەی تەنیا شتێك بێت بیری بكەم لەوڵات كەسوكارم و هاوڕێ و دۆستانمە، بەتایبەتی دایكم، لێرەش (ئەڵمانیا) ئەوەیە تا ئێستا بەتەواوەتی داهاتومان روون نیە كە ئایا مۆڵەتی مانەوەمان دەدەن یاخود دەمان گەڕێننەوە بۆ وڵاتی خۆمان ئەو بابەتە كەمێك نیگەرانی كردووین”.
هەر لەوبارەیەوە، ئاری جەلال سەرپەرشتیاری فیدراسیۆنی سەرانسەری پەنابەرانی عێراق لقی هەرێمی كوردستان تایبەت بۆ (هەواڵ) وتی:” لە ئێستادا كۆچی گەنجان بۆ ئەوروپا كەمی كردووە بە بەراورد بەچەند مانگی رابردوو”.
وتیشی:”ئەو گەنجانەی رۆژانە روودەكەنە ئەوروپا زیاتر ئەوانەن كە چەند مانگێكە لە توركیا‌و یۆنان گیریان خواردووەو چاوەڕێی دەرفەتێك بوون رووبكەنە ئەو وڵاتانەی كەخۆیان مەبەستیانە”.
بەوتەی، سەرپەرشتیاری فیدراسیۆنی پەنابەران، لەسەرەتای ئەم ساڵەوە تائێستا (30) هەزار هاوڵاتی لە هەرێمی كوردستان بە پارێزگای كەركوكیشەوە كۆچیانكردووە بۆ دەرەوەی وڵات.
دەشڵێت:” بەپێی ئەو زانیارانەی كە لەوڵاتانی هۆڵەنداو بەریتانیا و ئەڵمانیا و یۆنان و توركیا دراونەتە ناوەندی هەواڵگری نوێنەرەكەنمان لەو وڵاتانە ، لە (70%)ی كۆچبەران لە چینی گەنجانن”.
ئاری جەلال سەرپەرشتیاری فیدراسیۆنی سەرانسەری پەنابەرانی عێراق لقی هەرێمی كوردستان، ئاماژەی بەوەشدا، بەپێی ئەو بەدواداچوونانەی كە لە ڕێگەی نوێنەرایەتیەكانی خۆمانەوە بۆ پەنابەرانی عێراقی دەیكەین، بارودۆخی پەنابەران زۆر خراپ و ناجێگیرە لەڕووی شوێنی نیشتەجێبونیشەوە هەندێكیان لەناو هۆڵی وەرزشی بە پەردەو خێمە ژورەكانیان جیاكردۆتەوە لەبەر خێزانەكانیان جێكراونەتەوە، بەڵام لەڕووی تەندروستیەوە هاوكاریەكی زۆری پەنابەران دەكرێت بە بەردەوام پزیشكەكان دێن و سەردانی پەنابەران دەكەن و پشكنینیان بۆ دەكرێت و ئەشیعەیان دەگرن.
وتیشی:”لەرووی خواردن و موچەوەشەوە سێ ژەمە خواردنیان پێدەدرێت بۆ هەر هاوڵاتیەكی سەروو (18) ساڵ (30) یۆرۆ بۆ هەفتەیەك تەرخانكراوە، بەڵام ئەگەر خواروی (18) ساڵ بێت (15) یۆرۆیان پێدەدرێـت”.
سەبارەت بە گەڕانەوەی گەنجان ئاری جەلال، روونیكردەوە:”زۆر بە دەگمەن گەنجان دەگەڕێنەوە، چونكە هێشتا ( موقابەلە) نەكراون، تا بڕیاری مانەوەیان بدەن”.
ناوبراو ئەوەشی نەشاردەوە تەقینەوەكانی فەڕەنسا كاریگەری دەبێت لەسەر وەرگرتنی كۆچبەران و مانەوەیان لەو وڵاتانە ئەوەی كەیسەكەی زۆر بەهێز نەبێت (دیپۆرت) دەگەڕێنرێتەوە بۆ وڵاتەكانیان.
سەبارەت بە جۆری كەیسەكانی گەنجانی كەركوك و هەرێمی كوردستانیش سەرپەرشتیاری فیدراسیۆنی پەنابەران لە هەرێم وتی:” زۆربەیان كەیسی ئابوریان هەیە، بەڵام هیچ كاتێك وڵاتانی ئەوروپا بەهۆی كەیسی ئابوریەوە مۆڵەتی مانەوەیان نەداوەتە پەنابەر”.
رونیشیكردەوە زیاتر كەیسەكانی كۆمەڵایەتی و سیاسی و ئەمنیەكان، مۆڵەتی مانەوەیان پێدەدرێت.
ئوسترالیا زیاتر له ٢٥ هه‌زار په‌نابه‌ر وه‌رده‌گرێت
کۆچ بۆ ئوسترالیا و کۆچی کوردان
بەر لە سەرى ساڵ ئوسترالیا ١٢ هەزار په‌نابه‌ری عێراقى و سورى وەردەگرێت. ئەو پەنابەرانەى وەردەگیرێن بڕیارە لە کامپەکانى ئوردن و لوبنان و تورکیا چاوپێکەوتنیان لەگەڵدا بکرێت.
تۆنى ئابۆت سەرۆک وەزیرانى ئوسترالیا رایگەیاند ١٢ هەزار په‌نابه‌ری عێراقى و سوورى وەردەگرن جگە لەو ١٣ هەزارو ٧٥٠ په‌نابه‌ره‌ی کە ساڵانە لەسەر بنەماى مرۆیى وەریاندەگرن.
به‌مشێوه‌یه ژماره‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی ئوسترالیا له ئه‌مساڵدا وه‌ریان ده‌گرێت ده‌بنه ٢٥ هه‌زار و ٧٥٠ په‌نابه‌ر.
هه‌واڵێکی ناخۆش بۆئه‌وانه‌ی کۆچ بۆ هۆڵه‌ندا ده‌که‌ن
ڕۆژنامه‌ی ئیندیپێندانتی به‌ریتانی ئاشكرایكرد حكومه‌تی هۆڵه‌ندا له پلانیدایه كه چیتر خۆراك و شوێنی حه‌وانه‌وه نه‌دات به‌و په‌ناخوازانه‌ی كه كه‌یسه‌كانیان ڕه‌تكراوه‌ته‌وه. به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ڕۆژنامه‌كه، ئه‌م ڕێوشوێنه نوێیانه‌ش، كه بڕیاره له مانگی تشرینی دووه‌می ئه‌مساڵه‌وه جێبه‌جێبكرێت، وه‌ك هه‌وڵێكی ئێستای حكومه‌تی ئه‌و وڵاته‌یه بۆڕاكێشانی دهنگو سۆزی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی وڵاته‌كه‌ی كه به ده‌نگده‌ری دژه‌كۆچ ناسراون. له‌ناوه‌ڕۆكی ڕێوشوێنه نوێیه‌كه‌دا هاتووه كه له‌پاش مانگی تشرینی دووه‌می ئه‌مساڵه‌وه، ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی كه‌یسه‌كانیان ڕه‌تكراوه‌ته‌وه ماوه‌ی یه‌ك مانگیان ده‌درێتێ پێش ئه‌وه‌ی دیپۆرتبكرێنه‌وه یان ئاگادار ده‌كرێنه‌وه به‌وه‌ی كه خۆیان مشوری خۆیان بخۆن، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ بڕینی خۆراك‌و پێداویستیه سه‌ره‌تایه‌كانی تری وه‌ك شوێنی حه‌وانه‌وه.
هاوكات، مارك ڕوت، سه‌رۆك وه‌زیرانی هۆڵه‌ندا، پشتگیری خۆی بۆ ئه‌و ڕێوشوێنه نوێیانه دوپاتكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند بڕینی ئه‌و هاوكاریانه ئه‌و كه‌سانه ده‌گرێته‌وه كه ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌كانی خۆیان‌و حكومه‌تی وڵاته‌كانیشیان ئاماده‌ن وه‌ریانبگرنه‌وه له‌پاش ئه‌وه‌ی كه‌یسه‌كانیان ڕه‌تكراوه‌ته‌وه. به‌پێی ئاماری فه‌رمی ده‌زگای ئاماری فه‌رمی یه‌كێتی ئه‌وروپاش (یۆرۆستات)، له‌ساڵی ڕابردودا 18 هه‌زار و 790 كه‌س داوای مافی په‌نابه‌رێتیان لههۆڵهندا كردووه‌و له‌و ژماره‌یه‌ش تا ئێستا 6 هه‌زار و 250 كه‌سیان كه‌یسه‌كانیان ڕه‌تكراوه‌ته‌وه‌و ئه‌و ڕێوشوێنه تازانه‌ش ده‌یانگرێته‌وه.
هاوكات، ئاژانسی هه‌واڵی سكای نیوز ئاماری ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی ئاشكراكرد كه‌له‌ماوه‌ی ساڵی ڕابردودا له ئوسترالیا وهرگیراونو هه‌مویان له‌پاش یه‌كلایكردنه‌وه‌ی كه‌یسه‌كانیان له‌لایه‌ن یوئێنه‌وه، به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی گواستراونه‌ته‌وه بۆ ئه‌و ووڵاته. وه‌ك ئاژانسه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات، ئوسترالیا له ساڵی ڕابردودا، زیاتر له 11 هه‌زار و 500 په‌نابه‌ری وه‌رگرتووه، به‌وه‌ش ئوسترالیا، به‌به‌راود به‌ژماره‌ی دانیشتوانهكهیو سامانی نیشتمانی ئه‌و وڵاتـه، بووه به‌یه‌كێك لهكراوهترین ووڵاتانی جیهان بۆ وه‌رگرتنی په‌نابه‌ری یاسایی كه‌له‌ڕێگه‌ی یوئێنه‌وه داوای مافی په‌نابه‌رێتیان كردووه.
پێشنیاری وه‌رگرتن و دابه‌شكردنی په‌نابه‌ران له‌سه‌ر بنه‌مای ژماره‌ی دانیشتوان‌و سامانی نیشتمانی هێشتا له وڵاتانی ئه‌وروپا نه‌بۆته بڕیار سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی داواكاری به‌شێكی به‌رچاوی ئه‌و وڵاته ئه‌وروپیانه‌یه به‌هۆی نزیكی سنوره‌كانیان له وڵاتانی په‌نابه‌ران كه‌وتونه‌ته ژیر فشارێكی زۆری لێشاوی په‌نابه‌ران. جگه‌له هۆڵه‌نداش، له ئه‌وروپا، فلهنداش یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی كه مافی خواردن‌و حه‌وانه‌وه یان به‌گشتی مافی ” پشتگیری سه‌ره‌تایی ” ناداته ئه‌و په‌ناخوازانه‌ی كه‌یسه‌كانیان ڕه‌تكراوه‌ته‌وه.
هاوكات له‌گه‌ڵ توندكردنی ڕێوشوێنه‌كانی كۆچ‌و كۆچبه‌ری نایاسایی له‌لایه‌ن به‌شێك له‌وڵاتانی جیهان، ئاژانسه تایبه‌تمه‌نده‌كانی یوئێن داوا له وڵاتان هاوكاریه‌كانیان بۆ په‌ناخوازان ڕانهگرنو داوا ی به‌رده‌وامی هاوكاریه مرۆیه سه‌ره‌تایه‌كان ده‌كات بۆ په‌ناخوازان به‌بێ گوێدانه هیچ مه‌رجێك. سه‌رچاوه‌كان: ماڵپه‌ری ڕۆژنامه‌ی ئیندیپێندانت، ماڵپه‌ری سكای نیوز
داخوازی ڤیزای پاراستنی کاتی له ئوسترالیا سه‌خته
کۆچ بۆ ئوسترالیا و کۆچی کوردان
میدیاکانی ئوسترالیا ئه‌وه‌یان ئاشکرا کردووه که به‌هۆی زۆری ژماره‌ی ئه‌و په‌ناخوازانه‌ی داوای مافی پاراستنی کاتی ده‌که‌ن، قبووڵکردن و وه‌رگرتنی ئه‌و په‌ناخوازانه سه‌خته. سه‌نته‌ره‌کانی داخوازی کردنی مافی پاراستنی کاتی که جۆرێک له ڤیزایه و له مانگی نیساندا ده‌ستی پێکرده‌وه داخوازییه‌کی زۆریان له‌سه‌ره له‌کاتێکدا ئه‌و سه‌نته‌رانه کاره‌کانیان سنووردارن. تاوه‌کو ئێستا له‌وکاته‌وه ٤٠٠٠ په‌ناخواز داوای مافی پاراستنی کاتییان کردووه.
پارێزه‌ره‌کانی بواری په‌نابه‌ری له‌وبڕوایه‌دان گومانیان له‌وه هه‌یه که به‌شێوه‌یه‌کی عادیلانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ که‌یسی په‌ناخوازان بکرێت چونکه ژماره‌یه‌کی زۆر په‌ناخواز داوای ئه‌و ڤیزایه ده‌که‌ن و به‌شێکی زۆر له‌په‌ناخوازان زمانی ئینگلیزییان باش نییه و پارێزه‌رانیش ناتوانن به‌باشی یارمه‌تییان بده‌ن. یه‌کێک له سه‌نته‌ره‌کان رایگه‌یاندووه زیاتر له ١٠٠٠ که‌س داوای پێشکه‌شکردووه له سه‌نته‌ره‌که‌یان به‌ڵام تاوه‌کو ئێستا ته‌نها توانیویانه یارمه‌تی ٣٠٠ که‌س بده‌ن.
ئوسترالیا ١٠ ملیۆن دۆلار بۆ هێزی ڕێگری له په‌ناخوازان خه‌رج کرد
کۆچ بۆ ئوسترالیا و کۆچی کوردان
ئوسترالیا به‌شێک له سوپای وڵاته‌که‌ی که ٤٥٠٠ که‌س ده‌بن کرد به هێزێکی تایبه‌تی به‌ناوی هێزی سنووری ئوسترالیا، به‌ڵام بۆ گۆڕینی ناوی ئه‌و سوپایه بۆ هێزی سنووری ئوسترالیا و پێداویستییه‌کانی ئه‌و هێزه ١٠ ملیۆن دۆلاری خه‌رج کردووه. ئه‌م گۆرینه ده‌یه‌مین گۆرانکارییه له سیستمی رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی په‌ناخوازان و سیستمی رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی په‌ناخوازان له‌دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌مه‌وه. ئه‌م دۆخه له‌کاتێکدایه که کرێکارانی کامپه‌کانی په‌ناخوازانی دیپۆرت کراوه له ئوسترالیاوه بۆ ناورو جلوبه‌رگ و خۆراکی پێوستیان بۆ دابین ناکرێت.