Tag Archives: ئه‌ڵمانیا

گومان هه‌یه‌ ئوسترالیا چیتر په‌نابه‌ر وه‌رنه‌گرێت

3122گومان هه‌یه‌ له‌وه‌ی که‌ ئوسترالیا داوای له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان کردبێت چیتر په‌نابه‌ر وه‌رنه‌گرێت.

به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ک که‌ ئاشکرا بووه‌، حکومه‌تی ئوسترالیا له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان و ئیندۆنیزیادا قسه‌ی کردووه‌ که‌ په‌نابه‌رانی تۆمارکراو له‌لایه‌ن کۆمسیۆنی باڵای نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بۆ په‌نابه‌ران وه‌رنه‌گرێت له‌دوای مانگی حوزه‌یرانی ساڵی ٢٠١٤ـه‌وه‌.

ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ که‌ هیچ مێژوویه‌کی به‌سه‌ره‌وه‌ نییه‌ له‌م دواییانه‌دا مشتومڕی ناوه‌ته‌وه‌ له‌نێوان پارێزه‌ران و پشتیوانانی په‌نابه‌ران و وه‌زاره‌تی کۆچی ئوسترالیا به‌ڵام هێشتا ڕاست و دروستی به‌ڵگه‌نامه‌که‌ ئاشکرا نه‌بووه‌.

سه‌رۆکوه‌زیرانی پێشووی ئوسترالیا ڕایگه‌یاندبوو نزیکه‌ی ١٢ هه‌زار په‌نابه‌ر له‌ سوریا و عێراقه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌کی یاسایی له‌ڕێگه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان و ڕێکخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کانه‌وه‌ وه‌رده‌گیرێن.

Advertisements

ئه‌ڵمانیا: كوردانى په‌نابه‌ر خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا

په‌نابه‌رانى كورد له‌ ئه‌ڵمانیا خۆپیشاندانێكیان ئه‌نجامدا به‌مه‌به‌ستى داواكردنى مافه‌كانى خۆیان و هاوڵاتیانى ئه‌و وڵاته‌ پشتیوانى خۆیان ده‌ربڕى بۆ په‌نابه‌رانى كورد. ئه‌مه‌ش وه‌كو ده‌ربڕینى ناڕه‌زایى بوو به‌رامبه‌ر گروپى پێگیدا كه‌ دژى وه‌رگرتنى په‌نابه‌رانن له‌ ئه‌ڵمانیا.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ خۆپیشانده‌رانى كورد به‌ (وار)یان ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌دواى ئه‌وه‌ى پێكدادان له‌ناو په‌نابه‌راندا دروست بووه‌، په‌نابه‌رانى كورد و پشتیوانانى په‌نابه‌ران مانگرتنیان ڕاگه‌یاندووه‌ و داوایان كردووه‌ كه‌ ڕێز له‌ په‌نابه‌ران بگیرێت، و داواى ئه‌وه‌یان كردووه‌ كه‌ به‌زووترین كات مافه‌كانى ئه‌وان بێته‌دى و هاریكارى مرۆیى بگات به‌ ئه‌وان.

هه‌ر ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ڕایگه‌یاند كه‌ ڕه‌وشى په‌نابه‌ران له‌ هه‌رێمى ساكسۆنیا زۆر خراپه‌ و حكومه‌ت ده‌ستى گرتووه‌ به‌ دیپۆرت كردنه‌وه‌ى په‌ناخوازان. هه‌روه‌ها مانگترن به‌ به‌شدارى 200 كه‌س به‌رده‌وامه‌ و بڕیاره‌ تاوه‌كو 25ى ئه‌م مانگه‌ به‌رده‌وامى هه‌بێت.

ئەڵمانیا پێشبینی هاتنی پەنابەری زیاتر دەکات

President Gauck Meets With Syrian Refugeesئەڵمانیا چاوه‌ڕێده‌كات ئه‌م ساڵیش ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ په‌نابه‌ران روو بكه‌نه‌ وڵاته‌كه‌ی. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش  وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی ئه‌و وڵاته‌ پێشبینی ئه‌ وه‌ ده‌ كه‌ن ئه‌م ساڵ نزیكه‌ی 300 هەزار تا 500 هەزار كه‌ س  داوای مافی په‌نابه‌ری له‌ ئەڵمانیا بكه‌ن .

وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی ‘نۆردراین ڤه‌ستڤالن’ ده‌ڵێت شه‌ڕی سووریا و عێراق ژماره‌ی په‌نابه‌رانی سێ قات كردووه.‌‬

له‌ هه‌مانكاتدا ژماره‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ش زیادیكردووه‌ كه‌ ده‌ یانگه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ وڵاته‌كه‌یان.  له ساڵی 2014 نزیكه‌ی دە هەزار و 884 كه‌س گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه‌ بۆ وڵاته‌‌كانیان. ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ش له‌ سالی 2006 وه‌ به‌و شێوەیە‌ نه‌بووه‌. ئه‌ و كه‌سانه‌ش خه‌ڵكی باشووری رۆژهەڵا‌تی ئه‌ورپان، كه‌ كێشه‌ی ئابورییان هه‌یه‌ نه‌ك كێشه‌ی سیاسی.

به‌پێی ئاماره‌كان ئیستا له‌ ئەڵمانیا نزیكه‌ی سەد هەزار په‌نابه‌ر هه‌ن كه‌ مافی په‌نابه‌ریان پێنه‌دراوه‌ . تا ئیستاش چاره‌نوسیان نادیاره،‌ به‌ڵام حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا ده‌یه‌وێت شانسی مانه‌وه‌یان بداتێ ، ئه‌گه‌ر بێتو ئه‌و كه‌سانه‌ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌ وڵاتەکە بژین و زمانی ئەڵمانی بزانن و خاوه‌نی كاریش بن.

له‌ ساڵی 2014شدا لەو وڵاتە، نزیكه‌ی له‌ سه‌دا 60ی ژماره‌ی په‌نابه‌ران زیادی كردبوو وه‌ك له‌ ساڵی2013.

ئاڵا شاڵى

دوو زانكۆى ئه‌ڵمانى بێبەرامبەر خوێندکارانی ماستەرو دکتۆرا وەردەگرن

dsfhوەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، زانکۆی گۆتنگن و دەزگای ماکس پلانک لە ئەڵمانیا بڕیاریانداوە خوێندکارانی ماستەر و دکتۆرا لە گشت بەشە جیاوازەکاندا بێبەرامبەر وەربگرن.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی فەرمی وەزارەتی خوێندنی باڵا، لە کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ زانکۆی گۆتنگن و دەزگای ماکس پلانک بڕیاردراوە هاوکاری زانکۆکانی کوردستان بکرێت و خوێندکاری ماستەر و دکتۆرا بەزمانی ئینگلیزی  لە گشت بەشە جیاوازەکاندا بێبەرامبەر وەربگرن.
لە هەواڵەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمد ئاماژە بەوەشکراوە، زانکۆی گۆتنگن و زانکۆی پۆلەتەکنیکی سلێمانی و سەرۆکی دەستەی کوردستانی بۆ دراساتی ستراتیژی یاداشتێکی لێک تێگەیشتنیان واژۆ کردوە.
ساڵانە لە هەرێمی کوردستان ڕێژەیەک لە خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان دەچنە وڵاتانی دەرەوە بۆ خوێندنی ماستەر و دکتۆرا، هەفتەی رابردوش ئیلیا مەگنۆف باڵیۆزی روسیا،  لە پارێزگای سلێمانی و لە دیدارێکی لەگەڵ پارێزگاری سلێمانیدا ئاشکرایکرد کە وڵاتەکەی ساڵانە ٤٠ کورسی خوێندنی باڵای بێبەرامبەر بۆ خوێندکارانی هەرێم دابیندەکات.

دووسه‌د هەزار پەنابەر لە ئەڵمانیا چاوەڕێی وەرگرتنی مافی پەنابەرێتین

d3cd5e7e3c8ef5f8139fc67eb44b976ab6347af04632ebe9f6170897c2649200بەگوێرەی ئامارەکانی حکومەتی ئەڵمانیا تەنیا لەساڵی ٢٠١٤ دا  ٢٠٠ هەزار کەس داوای مافی پەنابەرێتییان لەو وڵاتە کردووە، کە زۆرینەی ئەو کەسانە سووری و ئەفغانستانی و عێراقی و سربی و کۆسۆڤی بوون.
 
تەنیا لە کەمپێکی رۆژئاوای کوردستان لە ئەڵمانیا نزیکەی ٣٥ هاونیشتمانیی کورد و ٥ هەزار عێراقی چاوەڕێی وەرگرتنی مافی پەنابەرێتی لە ئەڵمانیا دەکەن.
راوێژکاری ئەڵمانیا لە پەیامی خۆی لە ساڵی نوێدا رایگەیاندبوو، کە پشتگیریی پەنابەران دەکەن و کوردێکی پەنابەریشی بە نموونە بۆ رەوشی پەنابەران هێنایەوە. راشیگەیاند ئەڵمانیا ژیانێکی نوێ بۆ پەنابەران دروستدەکات.
زنار شینۆ – ڕووداو
%d bloggers like this: