Tag Archives: خنكان

ڕۆژنامه‌یه‌کی ئوسترالیا: چیتر په‌ناخوازان ده‌ستگیر مه‌که‌ن

10416592_736901069775663_7470748588775434611_nرۆژنامه‌یه‌کی به‌ناوبانگی ئوسترالی داوا ده‌کات چیتر په‌ناخوازان ده‌ستگیر نه‌کرێن و دیپۆرت نه‌کرێنه‌وه‌و به‌له‌مه‌کانیان بۆ ئه‌و ناوچانه‌ نه‌گێڕدرێنه‌وه‌ که‌ لێوه‌ی هاتوون.. رۆژنامه‌ی زه‌ ئه‌یج که‌ رۆژنامه‌یه‌کی به‌ناوبانگی ئوسترالییه‌ داوا ده‌کات حکومه‌تی وڵاته‌که‌ی له‌ په‌ناخوازان خۆشبێت و ڕێگه‌یان پێبدات کۆچ بکه‌ن بۆ ئه‌و وڵاته‌.
رۆژنامه‌که‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ که‌ ئوسترالیا خه‌رجییه‌کی زۆر ده‌کات بۆ دیپۆرت کردنه‌وه‌ی په‌ناخوازان. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌و سیاسه‌ته‌ دژی به‌ها مرۆییه‌کان و دیموکراسییه‌ له‌و وڵاته‌دا.
حکومه‌تی ئوسترالیا له‌ئێستادا سیاسه‌تێک پیاده‌ ده‌کات که‌ دیپۆرت کردنه‌وه‌ی په‌ناخوازانه‌ بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی لێوه‌ی هاتوون. هه‌ر به‌له‌مێک که‌ به‌شێوه‌ی قاچاخ ده‌گاته‌ ئه‌و وڵاته‌ دیپۆرت ده‌کرێنه‌وه‌ بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی لێوه‌ی هاتوون.
Advertisements

کۆچبه‌رانی عێراقی ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌

1012201592626لااتلاتتۆغلالانتى (1)ئاژانسی هەواڵی (یلێ‌)ی فلەندی بڵاویكردەوە كە زیاتر لە 700 پەناخوازی عێراقی بڕیاریانداوە بگەڕێنەوە بۆ عێراق و بەوەش دەستبەرداری كەیسەكانیان بوون لەو ووڵاتە.
 
بەرپرسێكی باڵای حكومەتی فلەنداش لە وەزارەتی كۆچی ئەو ووڵاتە ڕایگەیاند بەشێك لە پەناخوازانی عێراق زانیاری هەڵەیان هەبووە لەسەر یاساكانی كۆچی ووڵاتەكەیان وئەوان لایان وابووە هەموو شتێك ئامادەكراوە بۆ ئەوان بەبێ‌ ئەوەی لەوە تێبگەن كە پێدانی مافی پەنابەرێتی چەند كاتی دەوێت.
 
ئاژانسەكە لەزاری چەند پەناخوازێكی عێراقیەوە ئەو هەواڵە بشتڕاستدەكاتەوە و ئەوان باس لە خراپی بارودۆخی خۆیان دەكەن لە كەمپەكاندا و هاوكات نیگەرانیشن لە خراپی بارودۆخی عێراق. بەپێی دواهەمین ئاماری فەرمی ئەو ووڵاتەش ، لە سەدا 60 ی ئەو پەناخوازانەی ئەمساڵ ڕوویان لە فلەندا كردووە بەڕەگەز عێراقی بوون.
 
هەواڵی گەڕانەوەی عێراقیەكان بەشێوەیەكی خۆبەخشانە لەئێستادا بۆتە بابەتێكی میدیاكان . پێشتریش ، میدیاكانی ئوسترالیا گەڕانەوەی چەند پەناخوازێكی عێراقیان لە كەمپەكانی دوورگەگانی ناورۆ وپاپانیوگینیاوە بۆ عێراق پشتڕاستكردووە ، ئەویش لەپاش ئەوەی ئەوان بێئومێد بوون كە ڕێگەیان پێدەدرێت داوای مافی پەنابەرێتی لە ئوسترالیا بكەن. 
 
هاوكات ، لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا  ڕۆژنامەیەكی لۆكاڵی بەلجیكاش ئەوەی  ئاشكراكرد كە زیاتر لە 800 پەناخوازی عێراقی دەستیان لە كەیسەكانیان بۆ وەرگرتنی مافی پەنابەرێتی هەڵگرتووە و بەوەش پلانی ئەوەیان هەیە كە بگەڕێنەوە بۆ عێراق. وەك ڕۆژنامەكەش ئاماژەی بۆ دەكات ، دڵنیانەبوونیان لە وەرگرتنی مافی پەنابەرێتی و زۆرمانەوەیان هۆكار بووە بۆئەوەی ئەو پەناخوازانە دەست لەكەیسەكانیان هەڵبگرن.  

به‌ڤیدیۆ؛ پێنج ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌م كاره‌ساته‌ به‌سه‌ر په‌ناخوازاندا هات

12240105_10156246122635072_7326783866331821417_nئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 15ی‌ كانونی‌ یه‌كه‌م، پێنج ساڵ تێپه‌ڕده‌بێت به‌سه‌ر كاره‌ساتی‌ نقمبوونی‌ به‌له‌مێكی‌ په‌ناخوازان كه‌ زۆرترین مشتومڕی‌ سیاسی‌ به‌دوای‌ خۆیدا هێنا.

له‌و ڕووداوه‌دا كه‌له‌نزیك دوورگه‌ی‌ كریستماسی‌ ئوسترالیا ڕوویدا ، 48 په‌ناخواز كه‌به‌شێكی‌ به‌رچاویان په‌ناخوازی‌ كوردو عێراقی‌ بوون، گیانیانله‌ده‌ستدا.

ئه‌وه‌ی‌ له‌و كاته‌دا بووه‌ جێگه‌ی‌ سه‌رنجی‌ میدیاكان تۆماركردنی‌ چۆنیه‌تی‌ ڕووداوی‌ نقوبوونی‌ به‌له‌مه‌كه‌یه‌ له‌لایه‌ن هاوڵاتیه‌كی‌ دوورگه‌كه‌وه‌و تێدا ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ چۆن په‌ناخوازه‌كان داوای‌ هاوكاری‌ به‌په‌له‌ده‌كه‌ن، له‌كاتێكدا كه‌به‌هۆی‌ توندی‌ شه‌پۆله‌كانی‌ ده‌ریاكه‌وه‌ به‌له‌مه‌كه‌ وورده‌ دوورده‌ تێكده‌شكێ‌ و په‌ناخوازه‌كان ده‌كه‌ونه‌ سه‌رئاوه‌كه‌و پاشان چه‌ند به‌له‌مێك دێن به‌هانای‌ په‌ناخوازه‌كانه‌وه‌ و 42 په‌ناخوازیان ڕزگارده‌كه‌ن و به‌وه‌ش 48 تریشیان گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.

له‌ساڵانانی‌ ڕابردوودا، تێكشكانی‌ به‌له‌می‌ په‌ناخوازان له‌نزیك سنوره‌ئاویه‌كانی‌ ئوسترالیا بووبوو به‌ دیارده‌و سه‌دان په‌ناخواز له‌ڕووداوی‌ جۆراوجۆری‌ تێكشكانی‌ به‌له‌مه‌كانیاندا گیانیان له‌ده‌ستدا.

به‌ڵام له‌كۆتایی‌ ساڵی‌ 2013 ه‌وه‌ ، حكومه‌تی‌ ئه‌و ووڵاته‌ بڕیاریدا به‌ گێرانه‌وه‌ی‌ به‌له‌می‌ په‌ناخوازان بۆئه‌و ووڵاته‌ی‌ به‌له‌مه‌كانی‌ لێوه‌هاتوه‌، به‌وه‌ش په‌ناخوازان نائومێدن كه‌بتوانن به‌شێوه‌یه‌كی‌ نایاسایی‌ و له‌ڕێگه‌ی‌ ده‌ریاوه‌ خۆیان بگه‌یه‌ننه‌ ئوسترالیا.

هه‌رچه‌نده‌ ڕێكخراوه‌كانی‌ تایبه‌ت به‌داكۆكیردن له‌ مافی‌ په‌ناخوازان سیاسه‌تی‌ ده‌ستگیركردنی‌ په‌ناخوازان و گێڕانه‌وه‌یان به‌پێشێلكردنی‌ مافی‌ په‌ناخوازانی‌ له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن، ته‌نانه‌ت سكرتێری‌ گشتی‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، بان كی‌ مون، له‌دواهه‌مین لێدوانیدا له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ داوای‌ له‌حكومه‌تی‌ ئوسترالیا كرد له‌م بارودۆخه‌ خراپه‌ی‌ كۆچبه‌ران له‌جیهاندا دووباره‌ چاوبخشێنێته‌وه‌ به‌و سیاسه‌ته‌و كۆتایی‌ بهێنێت به‌ ده‌ستگیركردنی‌ په‌ناخوازان، به‌ڵام حكومه‌تی‌ ئوسترالیا ڕایگه‌یاند ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر پیاده‌كردنی‌ ئه‌و سیاسه‌ته‌ چونكه‌ ته‌نها ئه‌و ڕێوشوێنه‌ توانویه‌تی‌ كۆتایی‌ بهێنێت به‌مه‌رگی‌ په‌ناخوازان‌و به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رچاو كۆتایی‌ هێناوه‌ به‌ كاری‌ بازرگانیكردن به‌ په‌ناخوازانه‌وه‌ له‌لایه‌ن قاچاخچیه‌كانه‌وه‌.

هه‌ر سه‌باره‌ت به‌ڕووداوه‌كه‌ی‌ دوورگه‌ی‌ كریستماس، له‌ماوه‌ی‌ ڕابردوودا چه‌ند خێزانێكی‌ عێراقی‌‌و ئێرانیش كه‌ به‌شێك له‌ئه‌ندامانی‌ خێزانه‌كانیان له‌و ڕووداوه‌دا گیانیان له‌ده‌ستدا سكاڵایان له‌سه‌ر حكومه‌تی‌ ئوسترالیا تۆماركرد به‌تۆمه‌تی‌ كه‌مته‌رخه‌میكردن له‌هه‌وڵه‌كانیان له‌و كاته‌دا بۆ ڕزگاركردنی‌ گیانی‌ په‌ناخوازان.

هاوكات، به‌رپرسێكی‌ باڵای‌ وه‌زاره‌تی‌ كۆچی‌ ئوسترالیاش له‌كاتی‌ تۆماركردنی‌ سكاڵاكه‌دا ڕایگه‌یاند كه‌ ئه‌وان هه‌رچیان له‌ده‌ستهاتبێـت كردویانه‌ بۆ ڕزگاركردنی‌ ئه‌و په‌ناخوازانه‌.

سه‌رچاوه‌: گاردیانی‌ به‌ریتانی‌، بی‌ بی‌ سی‌

پێویستت به‌ ڤیزا نییه‌ بۆ گه‌شتی ئه‌م وڵاتانه‌

Colombo-City-Aerialله‌ به‌شی یه‌که‌می ئه‌م بابه‌ته‌دا چوار وڵاتمان ئاشکرا کرد که‌ عێراقییه‌کان به‌بێ ئه‌وه‌ی پێویست بکات ڤیزا لێبده‌ن ده‌توانن گه‌شتی بۆ بکه‌ن. ئه‌مجاره‌ ٤ وڵاتی تر ئاشکرا ده‌که‌ین که‌ ئێوه‌ ده‌توانن گه‌شتی بۆ بکه‌ن و پێویست به‌ ڤیزاش ناکات:

گورجستان (جۆرجیا)

گورجستان دەکەوێتە ناوچەی قەفقاز، لەنێوان ئەورووپا و ئاسیا. به‌ چیا و كه‌ناره‌كانى له‌سه‌ر ده‌ریاى ره‌ش ناسراوه‌. له‌ ساڵی ٢٠١٣ نزیكه‌ى پێنج ملیۆن و چوارسه‌د هه‌زار كه‌س سه‌ردانى گورجستانى كردووه‌ كه‌ زیاتر له‌ ٩٥٪ی هاولآتی ئه‌وروپی بوون و، سێكته‌ری گه‌شتوگوزار له‌م ولآته‌ له‌ گه‌شه‌سه‌ندنێكی زۆر خێرادایه‌. دیارترین شوێنه‌ گه‌شتیاریه‌كانى گورجیستان: شاری تیبلیسی، باتۆمی، كورته‌یسی..

سریلانكا

دورگه‌ ولآتێكه‌ له‌ باشوری ئاسیا له‌ زه‌ریای هیندی، به‌ دارستانه‌ سه‌خت و كه‌ناره‌ ئاوییه‌ زۆر و زه‌به‌نده‌كانى ناسراوه‌. یه‌كێكه‌ له‌و ولآتانه‌ى كه‌ زۆر نه‌ناسراوه‌ له‌ عێراق و ناوچه‌كه‌ به‌لآم له‌ ساڵی ٢٠١٤ زیاتر له‌ ملیۆن و نیوێك گه‌شتیار سه‌ردانیان كردووه‌ و هاولآتیانى عێراقیش ده‌توانن به‌بێ فیزا سه‌ردانى بكه‌ن. دیارترین شوێنه‌ گه‌شتیاریه‌كانى سریلانكا: شاری كۆڵۆمبۆ، شاری كه‌ندی.

مۆزه‌نیق

یه‌كێك له‌و ولآته‌ ئه‌فریقیانه‌ى زۆرترین گه‌شتیار سالآنه‌ رووی تێده‌كه‌ن، به‌ جوانى سروشته‌كه‌ى، چرِی داستان و كه‌ناره‌ ده‌ریایی و شوێنه‌ مێژوویه‌كانى ناسراوه‌. به‌پێی ریزبه‌ندی رێكخراوی گه‌شتیاری سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، مۆزه‌نبیق پێنجه‌م ولآته‌ له‌ رووی زۆری ژماره‌ى گه‌شتیارانه‌وه‌ له‌ ئه‌فریقا و له‌ساڵی ٢٠١٤ نزیكه‌ى دوو ملیۆن كه‌س سه‌ردانى ئه‌م ولآته‌یان كردووه‌.

ئازه‌ربیجان

ده‌كه‌وێته‌ نێوان رۆژئاواى ئاسیا و رۆژهه‌لآتى ئه‌وروپا له‌ ناوچه‌ى قه‌فقاز. ئازاربیخان و به‌تایبه‌تى پایته‌خته‌كه‌ى باكو به‌ نموونه‌یه‌كى زیندوو داده‌نرێن بۆ رۆڵی نه‌وت له‌ گه‌شه‌پێدانى ولآت. هێڵی ئاسمانى عێراقی رێككه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ ئازه‌ربیجان ئیمزا كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى هه‌فتانه‌ به‌بێ فیزا هاولآتیانى عێراقی بتوانن بۆ ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ك گه‌شت بۆ ئازاربیجان بكه‌ن، برِیاره‌ له‌ماوه‌یه‌كى زۆر كورتدا گه‌شته‌كان ده‌ستپێبكات.

ژماره‌یه‌ک وڵاتی تریش هه‌ن که‌ ده‌توانیت به‌بێ ڤیزا وه‌کو عێراقییه‌ک گه‌شتیان بۆ بکه‌یت له‌م لینکه‌وه‌ به‌شی یه‌که‌م ببینه‌:

https://kochikurdan.wordpress.com/2015/12/04/%D8%A8%D9%87%E2%80%8C%D8%A8%DB%8E-%DA%A4%DB%8C%D8%B2%D8%A7-%D8%B9%DB%8E%D8%B1%D8%A7%D9%82%DB%8C%DB%8C%D9%87%E2%80%8C%DA%A9%D8%A7%D9%86-%D8%AF%D9%87%E2%80%8C%D8%AA%D9%88%D8%A7%D9%86%D9%86-%DA%AF%D9%87/

ئوسترالیا په‌نابه‌ران بۆ کامبۆدیا دیپۆرت ده‌کاته‌وه‌

BN-IT155_0604au_J_20150604031848ئوسترالیا به‌رده‌وامه‌ له‌ دیپۆرت کردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران له‌ وڵاته‌که‌یه‌وه‌ به‌ره‌و کامبۆدیا. 

هه‌فته‌ی ڕابردوو به‌رپرسانی ئوسترالیا به‌شێوه‌یه‌کی نهێنی په‌نابه‌رێکی تریان لة دوورگه‌ی پاسفیکی ناورو به‌ره‌و کامبۆدیا گواستووه‌ته‌وه‌. ئه‌و په‌نابه‌ره‌ پێنجه‌م په‌نابه‌ره‌ که‌ له‌ماوه‌ی ڕابردوودا بگواسترێته‌وه‌ بۆ کامبۆدیا به‌پێی ڕێککه‌وتنێکی ساڵی ڕابردووی ئه‌و وڵاته‌ له‌گه‌ڵ ئوسترالیادا. جۆ لۆوری وته‌بێژی ئاسیای پاسفیکی ڕێکخراوی کۆچی نێوده‌وڵه‌تی ئای ئۆ ئێم ڕایگه‌یاند هه‌فته‌ی ڕابردوو په‌نابه‌رێک گه‌یشتووه‌ته‌ کامبۆدیا و له‌و وڵاته‌ جێگیرکراوه‌. 

به‌پێی ڕێککه‌وتنێک له‌نێوان کامبۆدیا و ئوسترالیا له‌ ئه‌یلولی ساڵی ٢٠١٤دا هه‌ندێک له‌ په‌نابه‌ران له‌ ناوروه‌وه‌ ده‌گواسترێنه‌وه‌ بۆ کامبۆدیا و له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا حکومه‌تی ئوسترالی یارمه‌تی دارایی کامبۆدیا ده‌دات. 

چیرۆکی هه‌ندێک له‌و گه‌نجانه‌ی کۆچیان کردووه‌

CPGrikiVEAEbGdDسەرپەرشتیاری فیدراسیۆنی سەرانسەری پەنابەرانی عێراق لقی هەرێم : تەقینەوەكانی فەڕەنسا كاریگەری خراپیان دەبێت لەسەر پەنابەران

لەساڵانی ڕابردووداو بەتایبەتیش لەماوەی چەند مانگی ڕابردوو كۆچی بەلێشاوی گەنجان بۆ دەرەوەی وڵات دەستیپێكردوەو بەگوێرەی ئامارێكی نافەرمیش، لەسەرەتای ئەم ساڵەوە تائێستا (30) هەزار هاوڵاتی لەهەرێمی كوردستان بە پارێزگای كەركوكیشەوە كۆچیانكردووە بۆ دەرەوەی وڵات و زۆربەی كۆچبەرانیش لەچینی گەنجانن و بەشێكی زۆریشیان هۆكاری كۆچكردنەكەیان بۆ نەبوونی ئاسایش و دۆخی ئابوری دەگەڕێننەوە.

هونەر حسێن، گەنجێكی تەمەن (26) ساڵانە، یەكێكە لەو گەنجە پەنابەرانە كە خەڵكی پارێزگای كەركوكەو لە ئێستادا لە یەكێك لە كەمپەكانی وڵاتی فنلەندا نیشتەجێیەو دەژێت، سەبارەت بە بارودۆخی ژیان و گوزەرانی بۆ (هەواڵ ) وتی:”ماوەی سێ‌ مانگە لەوڵاتی فنلەندا دەژیم هەست بەخۆشگوزەرانی دەكەم و هەست دەكەم مرۆڤم ومافم هەیە ، سەبارەت بەبارودۆخیشمان شوێنی نیشتەجێبونمان بۆ دانراوەو مانگانەش(316) یۆرۆمان دەدەنێ‌ و بەبەردەوام پشكنینی پزیشكیمان بۆ دەكرێت”.

هونەر حسێن باسی لەوەشكرد كە كاتەكانی خۆی لەو وڵاتە چۆن بەسەر دەبات و وتی:”وەكو كاركردن كار ناكەین، هەفتانەی سێ‌ رۆژ خوێندنی زمانی فنلەندنیمان هەیە و زۆربەی كاتەكانیش لەگەڵ برادەرو خزم و دۆستان قسە دەكەین بەمۆبایل، زۆر جاریش دەچینە دەرێ‌ بۆ پیاسەكردن و فێربونی كلتوری ئەو وڵاتە”.

ئەو گەنجە تەمەن (26) ساڵانە، دەرچووی كۆلێژی وەرزش بوو بەڵام وەك خۆی دەڵێت:” هیچ ئومێدێكم بەوە نەبوو بە ئاسانی دابمەزرێم”، هۆكاری كۆچكردنی لە ناوخۆی وڵاتەوە بۆ ئەوروپا گەڕاندەوە بۆ قەیرانی سیاسی و دارایی و نەبونی متمانە بەحكومەت و تێكچوونی بارودۆخی ئەمنی عێراق و هەرێم بەگشتی، وتیشی:”پێش ئەو قەیرانانەش لەرابردوودا هیچ خۆشیەكمان لەو وڵاتە بەدی نەكرد بۆیە بێئومێد بوین”. 

سەبارەت بەوەی تاچەند پەشیمانە لەكۆچكردنی بۆ دەرەوەی وڵات، هونەر حسێن وتی:” دەبوایە پێش شەش مانگ كۆچم بكردایە بۆئەم وڵاتە، چونە ئەگەر زوتر بهاتمایە ئێستا خاوەنی ناسنامەو پاسپۆرتی فنلەندا دەبوم ئیمیازی زیاترم دەبوو، بۆیە بەهیچ شێوەیەك پەشیمان نیم و ئومێدم بەوە هەیە كە ژیانی ئێرە زۆر خۆشترە لەكوردستان و عێراق”.

رەوەند تەها، كوڕە لاوێكی تەمەن (25) ساڵانەو پێش كۆچكردنی بۆ ئەڵمانیا لە شاری كەركوك نیشتەجێ‌ بوو، هاوكات دەرچووی كۆلێژی یاسا بوو، سەبارەت بە هۆكاری كۆچكردنی بۆ دەرەوەی وڵات بۆ (هەواڵ ) وتی:”لەڕاستیدا من لەوڵاتی خۆم هیچ كێشەیەكی داراییم نەبوو، بەڵكو هۆكارەكانی بۆ نەبوونی ئاسایش و نەبوونی كەرامەتی مرۆڤ  ونەبوونی ئازادی و بیروڕای جیاواز دەگەڕێتەوە”.

رەوەند تەها باسی لەوەشكرد:”لە ئەوروپا زۆر دڵخۆشم، چونكە دوورە لە دەنگی تەقینەوە و هۆڕنی ئۆتۆمبێلی غاز و بڕانی كارەبا، هاوكات بەئازادی و بەسەربەستیەوە دەنوسین و قسەی خۆمان دەكەین و هیچ ترسێكمان نیە، پاشانیش ئێمە لێرە لەوڵاتی ئەڵمانیا كۆمەڵی هاوڕێی كچ و كوڕ هەیە لێرە كاتە خۆشەكان بەیەكەوە بەسەر دەبەین و بۆ چارەسەركردنی گیرگرفتەكانیش هاوكاری یەكتر دەبین”.

ناوبراو باسی لەوەشكرد:”ئەوەی تەنیا شتێك بێت بیری بكەم لەوڵات كەسوكارم و هاوڕێ و دۆستانمە، بەتایبەتی دایكم، لێرەش (ئەڵمانیا) ئەوەیە تا ئێستا بەتەواوەتی داهاتومان روون نیە كە ئایا مۆڵەتی مانەوەمان دەدەن یاخود دەمان گەڕێننەوە بۆ وڵاتی خۆمان ئەو بابەتە كەمێك نیگەرانی كردووین”.

هەر لەوبارەیەوە، ئاری جەلال سەرپەرشتیاری فیدراسیۆنی سەرانسەری پەنابەرانی عێراق لقی هەرێمی كوردستان تایبەت بۆ (هەواڵ) وتی:” لە ئێستادا كۆچی گەنجان بۆ ئەوروپا كەمی كردووە بە بەراورد بەچەند مانگی رابردوو”.

 وتیشی:”ئەو گەنجانەی رۆژانە روودەكەنە ئەوروپا زیاتر ئەوانەن كە چەند مانگێكە لە توركیاو یۆنان گیریان خواردووەو چاوەڕێی دەرفەتێك بوون رووبكەنە ئەو وڵاتانەی كەخۆیان مەبەستیانە”.

بەوتەی، سەرپەرشتیاری فیدراسیۆنی پەنابەران، لەسەرەتای ئەم ساڵەوە تائێستا (30) هەزار هاوڵاتی لە هەرێمی كوردستان بە پارێزگای كەركوكیشەوە كۆچیانكردووە بۆ دەرەوەی وڵات.

دەشڵێت:” بەپێی ئەو زانیارانەی كە لەوڵاتانی هۆڵەنداو بەریتانیا و ئەڵمانیا و یۆنان و توركیا دراونەتە ناوەندی هەواڵگری نوێنەرەكەنمان لەو وڵاتانە ، لە (70%)ی كۆچبەران لە چینی گەنجانن”. 

ئاری جەلال سەرپەرشتیاری فیدراسیۆنی سەرانسەری پەنابەرانی عێراق لقی هەرێمی كوردستان، ئاماژەی بەوەشدا، بەپێی ئەو بەدواداچوونانەی كە لە ڕێگەی نوێنەرایەتیەكانی خۆمانەوە بۆ پەنابەرانی عێراقی دەیكەین، بارودۆخی پەنابەران زۆر خراپ و ناجێگیرە لەڕووی شوێنی نیشتەجێبونیشەوە هەندێكیان لەناو هۆڵی وەرزشی بە پەردەو خێمە ژورەكانیان جیاكردۆتەوە لەبەر خێزانەكانیان جێكراونەتەوە، بەڵام لەڕووی تەندروستیەوە هاوكاریەكی زۆری پەنابەران دەكرێت بە بەردەوام پزیشكەكان دێن و سەردانی پەنابەران دەكەن و پشكنینیان بۆ دەكرێت و ئەشیعەیان دەگرن.

وتیشی:”لەرووی خواردن و موچەوەشەوە سێ‌ ژەمە خواردنیان پێدەدرێت بۆ هەر هاوڵاتیەكی سەروو (18) ساڵ (30) یۆرۆ بۆ هەفتەیەك تەرخانكراوە، بەڵام ئەگەر خواروی (18) ساڵ بێت (15) یۆرۆیان پێدەدرێـت”. 

 سەبارەت بە گەڕانەوەی گەنجان ئاری جەلال، روونیكردەوە:”زۆر بە دەگمەن گەنجان دەگەڕێنەوە، چونكە هێشتا ( موقابەلە) نەكراون، تا بڕیاری مانەوەیان بدەن”.

ناوبراو ئەوەشی نەشاردەوە تەقینەوەكانی فەڕەنسا كاریگەری دەبێت لەسەر وەرگرتنی كۆچبەران و مانەوەیان لەو وڵاتانە ئەوەی كەیسەكەی زۆر بەهێز نەبێت (دیپۆرت) دەگەڕێنرێتەوە بۆ وڵاتەكانیان.

سەبارەت بە جۆری كەیسەكانی گەنجانی كەركوك و هەرێمی كوردستانیش سەرپەرشتیاری فیدراسیۆنی پەنابەران لە هەرێم وتی:” زۆربەیان كەیسی ئابوریان هەیە، بەڵام هیچ كاتێك وڵاتانی ئەوروپا بەهۆی كەیسی ئابوریەوە مۆڵەتی مانەوەیان نەداوەتە پەنابەر”.

 رونیشیكردەوە زیاتر كەیسەكانی كۆمەڵایەتی و سیاسی و ئەمنیەكان، مۆڵەتی مانەوەیان پێدەدرێت.

منداڵانی په‌ناخوازی ده‌ستگیرکراو له‌ ئوسترالیا ئازاد ده‌کرێن

4256به‌پێی یاسایه‌کی نوێ که‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئوسترالیاوه‌ ده‌رکراوه‌ هه‌موو منداڵانی ناوه‌نده‌کانی ده‌ستبه‌سه‌رکردنی په‌ناخوازان له‌ ئوسترالیا ئازاد ده‌کرێن. به‌ڵام ئه‌و یاسایه‌ ڕووبه‌ڕووی کێشه‌ ده‌بێته‌وه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌و ولاته‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی لایه‌نی حوکمڕان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا زۆرینه‌ی هه‌یه‌.

به‌پێی یاساکه‌ که‌ له‌لایه‌ن پارتی سه‌وزه‌کانی ئوسترالیاوه‌ پشتیوانی کراوه‌ هه‌موو منداڵانی په‌ناخواز ئازاد ده‌کرێن مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی دادگا ڕایگه‌یه‌نێت که‌ ئه‌و منداڵانه‌ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ده‌خه‌نه‌ مه‌ترسییه‌وه‌.

له‌لای خۆشیه‌وه‌ بان کی مون سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان په‌یوه‌ندی کرد به‌ سه‌رۆکوه‌زیرانی ئوسترالیاوه‌ و داوای لێکرد چیتر ئوسترالیا به‌له‌می په‌ناخوازان نه‌گێڕێته‌وه‌. جێگه‌ی باسه‌ ئوسترالیا هه‌موو ئه‌و به‌له‌م و په‌ناخوازانه‌ دیپۆرت ده‌کاته‌وه‌ که‌ به‌شێوه‌یه‌کی نایاسایی ده‌گه‌نه‌ ئه‌و وڵاته‌.

دەزگای کۆچ و کۆچبه‌رانی سوید له‌مه‌ودوا جێگە بۆ کۆچبەران دابین ناکات

A stranded Iranian migrant on hunger strike weaks-up on rail tracks in front of Macedonian riot police at the borderline between Greece and Macedonia near the Greek village of Idomeniدەزگایی کۆچ ڕایگەیاند کە ئیدی لە ئێستا بەدواوە هاوکاری پەناخوازان بۆ دابینکردنی خانوو ناکات و پەناخوازان خۆیان بەرپرسن لەدابینکردنی جێگەو بانی ژیان.
ماوەیەکی زۆرە دەزگایی کۆچ ئەم بابەتە تاووتوێ دەکات و ئەمڕۆ بەیەکجاری بڕیاری خۆی یەکلاکردووە کە خانوو یان جێگەی دابینکردنی ژیان لەکەمپەکاندا بۆ پەناخوازان لەئەستۆناگرێت.
ئەمەش بەهۆی ئەو ڕیژە زۆری کۆچبەرانەوەیە کە لەئەمساڵدا روویان لەم وڵاتە کردووە. هەروەها لەمەڵپەڕەکەیاندا دەزگایی کۆچ ڕوونیکردۆتەوە هەر پەناخوازێک ڕوو لەسوید دەکات دەبێت خۆی هەوڵی جێگەو بانی ژیانی خۆی بدات. ئەمەش بڕیارێکی چاوەڕوانکرابووە، بەڵام دەزگایی کۆچ ڕایانگەیاندووە کە ئەو خێزانە کۆچبەرانەی منداڵیان پێیە پێش هەموو کەسێک بۆ دابینکردنی جێگەوە و بان گرنگیان پێدەدرێت.
سەڕایی دەرکردنی ئەم بڕیارە نوێیە، دەزگایی کۆچ باس لەوەش دەکات کە دابینکردنی جێگەوە بان بۆ پەناخوازان دەبێت لەئەستۆی ئەواندا بێت، بەڵام ڕوونیانکردۆتەوە کە لەئێستادا دۆخەکە لەدەست دەرچووە و لە توانایاندا نییە جێگە بۆ هەموو کەسێک دابێن بکەن.
ڕادیۆی سوید

​ئەو كۆچبەرانەی لەدەریای ناوەڕاستدا خنكاون دوو هەزار كەسی تێپەڕاند

_82436631_82436629ڕێكخراوی نێودەوڵەتی بۆ كۆچ ئاشكرای دەكات كە ژمارەی ئەو كۆچبەرانەی كەلەسەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا لەپێش گەشتنیان بە یەكێك لە ووڵاتانی ئەوروپا لەدەریای ناوەڕاستدا خنكاون دوو هەزار كەسی تێپەڕاندووە.

ئاشكراكردنی ژمارەی ئەو كۆچبەرانەی ئەمساڵ گیانیان لەدەستداوە لە دەریای ناوەڕاستدا هاوكاتە لەگەڵ ڕاگەیاندنی بێهیوایی لە دۆزینەوەی كۆچبەری نوێیە بەزیندوویی ئەویش لەپاش ئەوەی ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو بەلەمێكی پەنابەران بە زیاتر لە 600 كۆچبەرەوە لەپاش جێهێشتنی سنورە ئاویەكانی لیبیا تێكشكاو لەیەكەم ڕاگەیەندراوی میدیایشدا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئەو ئاشكرا كراوە كە توانراوە تەنها 370 كۆچبەر ڕزگار بكرێن و لاشەی 25 ی دیكەش بدۆزرێنەوە. بەوەش ،ژمارەی ئەو كۆچبەرانەی لە ڕووداوەكەدا گیانیان لەدەستداوە بە 200 كەس مەزەندە دەكرێت.

هەرچەندە ژمارەی ئەو كەشتیانەی كەلەپاش ڕووودانی چەندین ڕووداوی نقومبوون و تێكشكاندنی بەلەمی كۆچبەرانەوە لە مانگی ئایاری ئەمساڵەوە كە بەمەبەستی ڕزگاركردنی كۆچبەران ڕوویان لە زیاد بوون كرد بەڵام تا ئێستا نەتوانراوە كۆتایی بهێنرێت بە مەرگی كۆچبەران لەئاوەكانی دەریای ناوەڕاستدا و پێشتریش پێشنیاری ئەوەخرایە بەردەم ووڵاتانی یەكێتی ئەوروپا كە سیاسەتی گرتن و گێڕانەوەی بەلەمی كۆچبەران پیادە بكات و بەوەش كۆچبەران چیتر ژیانی خۆیان ناخەنە مەترسی مەرگەوە. بەڵام ئەم پێشنیارە ، كەلەلایەن سەرۆك وەزیرانی ئوسترالیاوە لەپاش وەرگرتنی پۆستی سەرۆك وەزیرانی ئەو ووڵاتە لە كۆتاییەكانی ساڵی 2013 ەوە لەبەرامبەر كۆچبەرانی نایاسایی بۆ ووڵاتەكەی پیادەی دەكات ، پێشكەش بە یەكێتی ئەوروپا كرا ، هەر زوو لەلایەن ئەوروپاوە ڕەتكرایەوە چونكە بەدیدی بەشێكی بەرچاوی ووڵاتانی یەكێتی ئەوروپا ، ئەو سیاسەتە پێشێلكردنێكی ئاشكرای مافەكانی كۆچبەرانە.

هەربەپێی زانیاریەكانی ڕێكخراوی نێودەوڵەتی بۆ كۆچ ،لەسەرەتای ئەمساڵەوە تائێستا نزیكەی 188 هەزار كۆچبەر لە ئاوەكانی دەریای ناوەڕاستدا ڕزگار كراون و ڕێكخراوەكە هۆشداریدەدات بەوەی كەلەگەڵ بەردەوامی وەرزی هاویندا پێدەچێت هەر زوو ئەو ژمارەیە بەرز بێتەوە بۆ 200 هەزار كۆچبەر.

سەرچاوە : ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ، ماڵپەری فەرمی ڕێكخراوی نێودەوڵەتی بۆ كۆچ

 

په‌ڕینه‌وه‌و گیانله‌ده‌ستدانی‌ كۆچبه‌ران ڕیكۆردێكی‌ نوێ‌ تۆمار ده‌كات

Italian-navy-rescues-refu-009بەپێی دواهەمین ڕاپۆرتی كۆمیسیۆنی باڵای پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان ، نزیكەی 137 هەزار كۆچبەر لەماوەی شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵدا و لەڕێگەی ئاوەكانی دەریای ناوەڕاستەوە خۆیان گەیاندۆتە ووڵاتانی باشووری ئەوروپا.

ڕاپۆرتەكە ئاماژە بۆئەوەدەكات كە ئەم ژمارەیەش بەڕێژەی زیاتر لەسەدا 80 ( هەشتا) زیاترە لە ژمارەی ئەو كۆچبەرانەی لەماوەی شەش مانگی یەكەمی ساڵی پاردا و لەڕێگەی دەریای ناوەڕاستەوە گەشتونەتە ووڵاتانی یەكێتی ئەوروپا ، واتە لەماوەیەدا و لەساڵی پاردا تەنها 75 هەزار كۆچبەر لەڕێگەی دەریای ناوەڕاستەوە گەشتونەتە ووڵاتانی یەكێتی ئەوروپا.

سەبارەت بە ئاماری گیانلەدەستدانی كۆچبەرانیش لەپێش گەشتنیان بە ووڵاتانی یەكێتی ئەوروپا لە دەریای ناوەڕاستدا لەماوەی شەش مانگی ڕابردوودا ، ڕاپۆرتەكە دەڵێت 1867 ( هەزاروهەشت سەد و شەست و حەوت) كۆچبەر گیانیان لەدەستداوە ، كە ئەمەش بەڕێژەی سێ ئەوەندە لەچاو ساڵی پاردا زیاترە.

هاوكان ، سەرەراِی بەردەوامی قەیرانی كۆچیش لەنێوان سنورە ئاویەكانی ووڵاتانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا ، هەتا سەرەتای مانگی ڕابردوو ، هیچ كۆچبەرێكی نایاسایی نەیاتوانیوە خۆیان بگەیەننە ووڵاتی ئوسترالیا كەلە ڕابردوودا پەڕینەوەی كۆچبەران بەشێوەیەكی نایاسایی و لەڕێگەی دەریاوە بۆ ئەو ووڵاتە بووبوە دیاردەیەك كە زۆرجاریش بە گیانلەدەستدانی ئەو كۆچبەرانە كۆتایی دەهات ، كە ئەمەش بەهۆی ئەو توندكردنەوەی سیاسەتی كۆچی ئەو ووڵاتەوەیە بەرامبەر كۆچبەرانی نایاسایی و ئەویش لەڕێگەی گێرانەوەی بەلەمەكانیانە بۆ ئەو ووڵاتەی لێوەی هاتوون یان دیپۆتكردنیانە بۆ كەمپەكانی دەرەوەی ئوسترالیا بەجۆرێك كە سەرجەم ڕێكخراوەكانی داكۆكیكار لە مافی كۆچبەران ئەو سیاسەتە بە پێشێلكردنی مافی كۆچبەر و پەنابەران وەسف دەكەن.

سەبارەت بە ناسنامەی ئەو كۆچبەرانەش كەلە ئاوەكانی دەریای ناوەڕاستەوە پەڕیونەتەوە بۆ ناو یەكێك لە ووڵاتانی یەكێتی ئەوروپا ، ڕاپۆرتەكە ئاماژە بۆ ئەوەدەكات لەسەدا 34 ی ئەو كۆچبەرانە بەڕەگەز سووری بوون ، واتە لە هەر سێ كۆچبەرێك لە یەكێكیان سووری بووە . هاوكات ، كۆچبەرانی بەڕەگەز عێراقیش لەڕیزبەندی پێشەوەی ئەو ووڵاتانەن كە سەرچاوەی دروستبوونی كۆچبەرن لەپاش ووڵاتانی تری وەك ئەفغانستان و ئەریتریا و سۆماڵ و نێجیریا.

سه‌رچاوه‌كان: ماڵپه‌ری‌ فه‌رمی‌ كۆمیسیۆنی‌ باڵای‌ په‌نابه‌رانی‌ سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، ماڵپه‌ری‌ ڕۆژنامه‌ی‌ گاردیان

%d bloggers like this: