Tag Archives: خنکان

به‌بێ ڤیزا عێراقییه‌کان ده‌توانن گه‌شت بۆ هه‌شت وڵات بکه‌ن

56168_146812پاسپۆرتی عێراقی دووه‌م خراپترین پاسپۆرته‌ له‌جیهان ته‌نها له‌ سه‌رووی ئه‌فغانستان له‌رووى ژماره‌ى ئه‌و ولآتانه‌ى كه‌ ده‌توانى به‌بێ ڤیزه‌ بۆیان بچی، ته‌نها ٢٩ ولآت هه‌یه‌ له‌ جیهات كه‌ عێراقی ده‌توانن به‌بێ ڤیزا یاخود ڤیزا له‌كاتى گه‌یشتن به‌و ولآته‌ بۆی بچن. راسته‌ ئه‌و شوێنانه‌ كه‌من به‌لآم هه‌ندێكی ولآتی زۆر سه‌رنج راكێشن كه‌ ده‌توانی به‌ ئاسانی بۆیان بچی و كاتێكی خۆشی تێدا به‌سه‌ر ببه‌ى. لێره‌ ئێمه‌ ٨ ولآت لیست ده‌كه‌ین كه‌ ده‌توانى به‌بێ ڤیزه‌ یان ڤیزه‌ له‌كاتى گه‌یشتن بۆیان بچی و كاتى زۆر خۆشیان تێدا به‌سه‌ر ببه‌ى.

١- توركیا

له‌هه‌مان كاتدا رۆژهه‌لآت و رۆژئاوایه‌، ئه‌مه توركیايه. توركیا به‌ یه‌كێك له‌ سه‌رنجراكێشترین ولآتانى جیهان داده‌نرێت و له‌ لیستى ئه‌و ولآتانه‌ى زۆرترین گه‌شتیار سه‌ردانى ده‌كه‌ن كه‌ له‌لایه‌ن رێكخراوی گه‌شتیاری جیهانی سه‌ر به‌ ته‌نه‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ئاماده‌كراوه‌ له‌ساڵی ٢٠١٤ شه‌شه‌م ولآت بووه‌ له‌ رووى زۆری ژماره‌ى ئه‌و گه‌شتیارانه‌ى سه‌ردانى ده‌كه‌ن و نزیكه‌ى ٤٠ ملیۆن كه‌س سه‌ردانى كردووه‌. توركیا چه‌ندین ناوچه‌ى گه‌شتیاری جیاوازى هه‌یه‌ كه‌ هه‌ر یه‌كێكیان له‌وانه‌یه‌ پێویستی به‌ گه‌شتێكی تایبه‌ت بێت بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ردانى بكه‌ن، دیارترین شوێنه‌ گه‌شتیاریه‌كانى توركیا: ئیسته‌نبووڵ، ئه‌نتاڵیا، ئالآنیا، كه‌په‌دۆكیا و بۆدرومن. هه‌ڵگری پاسپۆرتى عێراقی ده‌توانێ له‌كاتى گه‌یشتنى بۆ فرۆكه‌خانه‌ى ئیسته‌نبووڵ ڤیزاى توركیا به‌خۆرِایی وه‌ربگرێت.

٢- مالیزیا

مالیزیا به‌ ئاسیاى راسته‌قینه‌ ده‌ناسرێ، یه‌كێكه‌ له‌و ولآته‌ سه‌ركه‌وتووانه‌ى كه‌ له‌ماوه‌یه‌كى كه‌م گه‌شه‌یه‌كى ئابووری گه‌وره‌ى به‌خۆیه‌وه‌ بینی. له‌رووى ژماره‌ى گه‌شتیارانه‌ له‌ كیشتوه‌ری ئاسیا له‌دواى هه‌ریه‌ك له‌ چین و هۆنگ كۆنگ زۆرترین گه‌شتیار سالآنه‌ سه‌ردانى ده‌كه‌ن. له‌ ساڵی ٢٠١٤ زیاتر له‌ ٢٧.٤ ملیۆن كه‌س سه‌ردانى كردووه‌. عێراقی به‌بێ ڤیزا ده‌توانن سه‌ردانى بكه‌ن. مالیزیا ولآتێكی گه‌شتیاری زۆر سه‌وزه‌، چه‌ندان دوورگه‌ و شوێنی گه‌شتیاری سه‌رنجراكێشی تێدایه‌. له‌ دیارترین شوێنه‌ گه‌شتیاریه‌كانى مالیزیا: ئه‌شكه‌وتى مولو، دورگه‌كانى لانگكاوی و پیرهینتیان، كوالالامپور، چیای چینه‌باڵو، دورگه‌ى پوڵۆو تیۆمان، پردی تامان نیگارا له‌ پاركی نیشتمانى مالیزیا و به‌رزاییه‌كانى كامیرۆن

٣- لوبنان

به‌ سویسرای رۆژهه‌لآت ناسراوه‌ به‌هۆى دیمه‌نه‌ سروشتیه‌ دڵرفێنه‌كانى. ده‌وڵه‌مه‌ندی كلتوری و جیاوازى ئاینی و مه‌زهه‌بی ره‌نگێكی ره‌ونه‌قدارتری داوه‌ته‌ ئه‌م ولآته‌. له‌رووى ژماره‌ى گه‌شتیاره‌وه‌، نۆیه‌م ولآته‌ له‌ خۆرهه‌لآتى ناوه‌رِاست و له‌ساڵی ٢٠١٤ زیاتر له‌ ١.٣ ملیۆن كه‌س سه‌ردانى لوبنانى كردووه‌. دیارترین شوێنه‌ گه‌شتیاریه‌كانى لوبنان: به‌یروت، ئه‌شكه‌وته‌كانى ژعیتا، شوێنه‌واره‌ مێژوویه‌كانى به‌عله‌به‌ك و ناوچه‌ى فه‌رایا كه‌ ناوچه‌یه‌كى شاخاوی خلیسكانى سه‌ر به‌فره

٤- مالدیڤز

به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌وانه‌ى كه‌ به‌نیازى مانگی هه‌نگوینین، دوورگه‌كانى ماڵدیڤز یه‌كێكه‌ له‌ گونجاوترین شوێنه‌كانى جیهان و به‌ كه‌ناره‌ لم سپیه‌كانى ناسراوه‌. هاولآتیانى عێراق ده‌توانن به‌بێ ڤیزه‌ سه‌ردانى ئه‌م دوورگه‌یه‌ بكه‌ن. ماڵدیڤز شوێنێكی دیاریكراوى ناسراوى نیه‌ و، هه‌موو دورگه‌كان ناسراون و جێی سه‌رنجن.

له‌ پۆستێکی تردا ٤ وڵاته‌که‌ی تر ئاشکرا ده‌که‌ین… له‌گه‌ڵماندا بن به‌رده‌وام بۆ زانیاری له‌باره‌ی کۆچ و په‌نابه‌ران و گه‌شت و په‌ناخوازان و ده‌رفه‌تی خوێندن و کار له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات..

دواهه‌مین ئامار و زانیاری له‌باره‌ی کۆچبه‌رانه‌وه‌

کۆچی کوردان – کۆچ بۆ ئوسترالیا

له‌خواره‌وه‌ دواهه‌مین ئاماری کۆچبه‌ران و نوێترین زانیاری له‌باره‌ی گیان له‌ده‌ستدان و ژماره‌و زانیاری له‌باره‌ی کۆچبه‌رانه‌وه‌ وه‌ربگرن:

kochbaran1

kochbaran2

kochbaran3

kochbaran4

 

زانیاری‌ زیاتر له‌باره‌ی‌ ئه‌و خێزانه‌ كه‌ركوكییه‌ی‌ له‌ ده‌ریای‌ ئیجه‌دا خنكان

2خێزانێكی كه‌ركوكی 16ی ئه‌م مانگه‌ به‌ نیازی سه‌فه‌ركردنیان بۆ ئه‌وروپا كوردستانیان به‌جێهێشت و ویستیان له‌ وڵاتی توركیاوه‌ بگه‌نه‌ ئه‌وروپا، به‌ڵام به‌هۆی‌ شه‌پۆلی ده‌ریا و وه‌ستانی‌ یه‌خته‌كه‌یانه‌وه‌ شه‌ش كه‌سیان خنكان و ته‌نیا باوكی‌ منداڵه‌كان رزگاری بوو. له‌ به‌دواداچوونێكدا خه‌ندان زایناری‌ زیاتر سه‌باره‌ت به‌و خێزانه‌ كه‌ركوكییه‌ له‌ خزمێكی‌ نزیكی‌ خۆیه‌وه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌.

خێزانه‌كه‌ له‌ حه‌وت كه‌س پێكهاتوون، ئه‌وانیش ژن و پیاوێك و سێ كوڕ و دوو كچ.

سه‌رچاوه‌كه‌ی‌ خه‌ندان وتی: “شه‌وی هه‌ینی 16 ئه‌م مانگه‌ محه‌مه‌د و خێزانه‌كه‌ی و پێنج منداڵه‌كه‌ی له‌ گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك خه‌ڵكی دیكه‌دا له‌ وڵاتی توركیا و شاری بۆدروم به‌ سواری یه‌ختێك به‌ره‌و یۆنان به‌رێكه‌وتوون”.

وتیشی: “به‌پێی زانیاری ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ رزگاریان بووه‌ دوای رۆیشتنیان زیاتر له‌ كاتژمێرێك له‌ ئاوه‌كه‌ و نزیكبوونه‌وه‌یان له‌ كه‌ناراوه‌كه‌، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ یه‌خته‌كه‌ په‌كی كه‌وتووه‌ و به‌هۆی شه‌پۆلی ده‌ریای ئیجه‌وه‌ شكاوه‌ و ناچار نه‌فه‌ره‌كان خۆیان فڕێ ده‌ده‌نه‌ ئاوه‌كه‌وه‌”.

ئه‌و كه‌سه‌ نزیكه‌ی‌ كه‌ له‌ خێزانه‌ خنكاوه‌كه‌وه‌ نزیكه‌ وتیشی: “هه‌رچه‌ند یه‌خته‌كه‌ زیاتر له‌ بیست كه‌سی تێدا بووه‌، به‌ڵام ته‌نیا ئه‌م خێزانه‌ بوونه‌ته‌ قوربانی و ئه‌وانی دیكه‌ رزگاریان بووه‌ كه‌ یه‌كێ له‌ رزگاربووه‌كان محه‌مه‌ده‌ كه‌ ده‌كاته‌ مێردی ژنه‌ خنكاوه‌كه‌”.

 له‌باره‌ی‌ ژماره‌ی‌ خێزانه‌كه‌شه‌وه‌ وتی: “پێكهاتبوون له‌ حه‌ربیه‌ حه‌مه‌د كه‌ خێزانی محه‌مه‌د و ته‌مه‌نی 33 ساڵ بوو، خه‌نده‌ی ته‌مه‌ن 13 ساڵ، هێلینی ته‌مه‌ن 10 ساڵ و عه‌بدولڕه‌زاق 9 ساڵ و زانا كه‌ ئه‌مساڵ به‌نیازی چوونه‌ قوتابخانه‌ بوو له‌ گه‌ڵ براكه‌ی دیكه‌یاندا ئه‌مین كه‌ ته‌مه‌نی ته‌نیا 3 ساڵ و نیو بوو”.

ئه‌و كه‌سه‌ نزیكه‌ی ئه‌و خێزانه‌ ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه‌ كه‌ له‌ئێستادا چوار ته‌رم دۆزراونه‌ته‌وه‌ و ته‌نیا ته‌رمی عه‌بدولڕه‌زاق و دایكی ماوه‌ بدۆزرێته‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌ هێنانه‌وه‌ی ته‌رمه‌كانیش وتی: “به‌پێی زانیارییه‌كان و به‌ وته‌ی محه‌مه‌دی باوكی منداڵه‌كان بڕیاری داوه‌ سه‌رجه‌میان له‌ وڵاتی یۆنان به‌ خاك بسپێردرێن”.

هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان له‌ دوای رووداوه‌كه‌وه‌ پۆلیسی یۆنان به‌دوای كاپتنی یه‌خته‌كه‌دا گه‌ڕاون و توانیوانه‌ بیدۆزنه‌وه‌ و ده‌ستگیری بكه‌ن و له‌ئێستادا له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دایه‌.

محه‌مه‌دی مێردی ژنه‌ خنكاوه‌كه‌ش پێشتر پۆلیس بووه‌ له‌ به‌شی پاسه‌وانه‌ تایبه‌ته‌كانی پارێزگای كه‌ركوك و پێش ده‌رچوونی پاسه‌وانی دادوه‌رێك بووه‌ له‌ دادگای كه‌ركوك و به‌هۆی بارودۆخه‌كه‌وه‌ بڕیاری‌ به‌جێهێشتنی‌ كوردستانی‌ دابوو.

1

3

هاوڵاتیانی ئوسترالیا داوا دەکەن وڵاتەکەیان پەنابەر وەربگرێت

refugeeeeeخه‌ڵكی شاری بریزبنی ئوسترالیا وه‌كو هه‌موو شاره‌كانی تری ئوسترالیا ڕژانه‌ سه‌ر شه‌قام و له‌ناو سه‌نته‌ری شار گردبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا بۆ ئەوەی وڵاتەکەیان پەنابەر بگرێتە خۆی.

له‌و گردبونه‌وه‌یه‌دا، خۆپیشانده‌ران داوایان له‌ حكومه‌تی فیدراڵی كرد كه‌ هه‌رچی زووه‌ بڕیاری وه‌رگرتنی په‌نابه‌رانی سوری و عێراقی ده‌ربكات بۆ ئه‌وه‌ی توشی نه‌هامه‌تی و كاره‌ساتی خنكان و مردن نه‌بنه‌وه‌.

ناوه‌ڕاستی ئاپۆرای جه‌ماوه‌ره‌كه‌ به‌ وێنه‌ی ئایلان كوردی ڕازێنرابووه‌وه‌ و له‌ زۆربه‌ی وتاری چالاكواناندا ناوی ئایلان و ئه‌و كاره‌ساته‌ی به‌سه‌ر خێزانه‌كه‌یدا هات ئاماژه‌ی پێدرا بوو.

خۆپیشانده‌ران ڕه‌خنه‌ی توندیان له‌ حكومه‌تی وڵاته‌كه‌یان گرت كه‌ ڕێوشوێنی توندی به‌رامبه‌ر په‌نابه‌ران و شوێنی حه‌وانه‌وه‌یان گرتووەته‌به‌ر و پێویسته‌ كۆتایی به‌م جۆره‌ ڕێكارانه‌ بهێنرێت. هه‌روه‌ها داوایان له‌ حكومه‌ته‌كه‌یان كرد كه‌ ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاوی په‌نابه‌رانی سوری و عێراقی وه‌ربگرێت كه‌ له‌ ئێستادا له‌ ڕێگادان بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا.

شایانی باسه‌ هه‌ر ئه‌م هه‌فته‌یه‌، حكومه‌تی ئوسترالیا به‌ ڕه‌سمی ڕایگه‌یاند كه‌ ١٢ هه‌زار په‌نابه‌ری عێراقی و سوری وه‌رده‌گرن و هیواشی خواست كه‌ یه‌كه‌م كاروانی ئه‌م په‌نابه‌رانه‌ له‌ پێش جه‌ژنی كریسمسدا بگاته‌ ئوسترالیا.

حكومه‌تی فیدراڵی ڕایگه‌یاند كه‌ كار له‌ سه‌ر كامپه‌كانی په‌نابه‌ران له‌ توركیا، لوبنان، ئه‌رده‌ن و عێراق ده‌كه‌ن بۆ ناونووسكردنی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌.

 

دوو گەنجی گەرمیان لە رێگای هەنگاریا- نەمسا خنكان

ganjigarmyaniii9-10-2015 ئەمڕۆ 9ی ئەیلولی 2015، هەواڵی گیان لەدەستدانی دوو گەنجی تری كۆچبەر بە خێزانەكانیان لە ناحیەی پێبازی سنووری گەرمیان راگەیەندرا .
 
سەرچاوەیەكی نزیك لە بنەماڵەی‌ یەكێك لە قوربانییەكان، بە خەندان-ی‌ راگەیاند: “دوو گەنجی‌ ناحیەی پێباز كە دانیشتووی‌ شارۆچكەی‌ “باوەنوور” بوون، لە رێگەی‌ ئەوروپا گیانیان لەدەستدا”.
 
بەپێی زانیارییەكانی‌ ئەو سەرچاوەیە، هەردوو گەنجەكە لە ناو ئەو بارهەڵگرەدابوون كە لە نەمسا دەستی‌ بەسەرداگیرا و 71 تەرمی‌ كۆچبەرانی‌ تێدابوو.
 
سەرچاوەكە ئاماژەی‌ بەوەشدا، كە ماوەی‌ نزیكەی‌ 20 رۆژ دەبێت، هەواڵی‌ دوو گەنجەكە نەبووە، تا دوێنێ برای‌ یەكێكیان كە دانشتووی‌ وڵاتێكی‌ ئەوروپییە، سەردانی‌ نەمسای‌ كردووە و دوای‌ وەرگرتنی‌ سامپڵ و پشكنینی DNA یان بۆ كردووە، دەركەوتووە یەكێك لە تەرمەكان براكەیەتی.
 
پێشتر میدیا جیهانییەكان، ئەوەیان بڵاوكردەوە، كە ئەو بارهەڵگرەی‌ لە كۆتایی مانگی‌ رابردوو لە نەمسا دەستی‌ بەسەردا گیرا و تەرمی‌ 71 كەسی‌ تێدابوو، پێشتر لەلایەن چەتەكانەوە ئەندامەكانی‌ لەشیان درەهێنراوە، بەڵام تا ئێستا پۆلیسی نەمسا ئەو زانیارییەی‌ بە فەرمی‌ رانەگەیاندووە.
 
دواتر لەلایەن پۆلیسی نەمساوییەوە 4 كەس دەستگیركران كە خاوەن و شۆفێری بارهەڵگرەكە بوون.
 
لای خۆشیەوە عومەر عەلی رۆژنامەنووس و چالاكوانی مەدەنی لە ناحیەی پێباز لەبارەی ناسنامەو كاری پێشووی ئەو دووگەنجەوە بە خەندانی راگەیاند: “ئیبراهیم عەلی، گەنجەكەی دەستی راستی وێنەكەیەو دەلاكخانەی هەبووە، گەنجەكەی تەنیشتیشی بەناوی (ئاسۆ حەمە ساڵح) پیشەی كاسب بووە.  هەردووكیشیان دانیشتووی ناحیەی پێبازن”.
 
وتیشی: “ئەو دوو گەنجە لە رێگای (هەنگاریا – نەمسا) گیانیان لەدەستداوە، وەك دەوترێت لەو شاحینەیەدا گیانیان لەدەستداوە كە لە چەند رۆژی رابردوودا لە رێگای هەنگاریا-نەمسا، نزیكەی 71 كۆچبەر تیایدا گیانیان لەدەستدابوو”.
 
ئەوەشی خستەڕوو، ئێستا تەرمی ئەو دوو كۆچبەرە كوردە لە وڵاتی نەمسایە.

ده‌زانن چه‌ند هاوڵاتی عێراقی له‌ڕێگای کۆچ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌؟

regayauropq582015bbكۆمیسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ لە عیراق رایگەیاند، لە ماوەی  مانگی تەمموزی رابردوو،  زیاتر لە 17 هاوڵاتی عیراقی لەكاتی كۆچكردنیان لە توركیاوە بۆ وڵاتانی ئەوروپا، گیانیان لەدەستداوە.
 
مەسرور ئەسوەد، ئەندامی لیژنەی كۆمسیۆنی باڵای مافی مرۆڤ لە عیراق، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتی: “كۆمسیۆنەكەمان بەدواداچوونی بۆ رەوشی كۆچبەرە عیراقییەكان دەكات بۆ وڵاتانی دراوسێ‌ و بەتایبەتیش لە توركیا كە ژمارەیان لە 400 كەس زیاترە”.
 
وتیشی: “بەشێك لەو كۆچبەرانە، لە رەوشێكی مرۆیی نالەباردا ژیان بەسەردەبەن، ئەوەش كۆمسیۆنی ناچار كردووە، داوا لە باڵێوزخانەی عیراق لە توركیا و رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان بكات، بەبایەخەوە بڕواننە ئەو كەیسە”.
 
بە وتەی ئەو ئەندامەی كۆمیسیۆنی مافەكانی مرۆڤ، زۆرێك لەو گەنج و خێزانانەی لە توركیان، پەنادەبەنە بەر قاچاغچییەكان و مافیاكان تا لە رێگەی ئەوانەوە دزە بكەنە وڵاتانی ئەوروپا، زۆرێكیش لەوانە، دووچاری خنكان بوون لە دەریادا، وێڕای گیانلەدەستدانی هەندێكی تریان بەهۆی پەلاماری ئاژەڵە دڕندەكان و كەشی خراپی ئاو و هەوا  و ئەو شوێن و جێگایانەی لەكاتی كۆچكردنیاندا، تێیدا دەمێننەوە.
خه‌ندان

 

له‌ ئیتاڵیا 37 كۆچبه‌ری‌ كورد له‌ خنكان رزگاركران

italya-482015-bسه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ ئیتاڵیا رایانگه‌یاند، له‌ نزیك كه‌ناره‌كانی‌ سه‌قڵیه‌، 37 كۆچبه‌ر له‌ به‌له‌مێكدا كه‌ خه‌ریك بووه‌ نوقم ببێت، رزگاركران.
 
ئه‌و سه‌ر چاوانه‌ ئاماژه‌یان به‌ گواستنه‌وه‌ی‌ كۆچبه‌ره‌كان كرد له‌ڕێی‌ كه‌شتییه‌كی‌ سه‌ر به‌ پاسه‌وانی‌ كه‌ناره‌كانی‌ كرواتیا بۆ به‌نده‌ری‌ (ئۆگۆستا)ی‌ بازرگانی‌ له‌ سیراكۆزای‌ باشووری‌ خۆرهه‌ڵاتی‌ سه‌قڵیه‌، به‌ وته‌ی‌ سه‌رچاوه‌كانیش، ته‌واوی‌ كۆچبه‌ره‌كان كوردی‌ عیراقن.
 
به‌پێی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانیش بێت كه‌ له‌لایه‌ن تیمێكی‌ دادوه‌ریی‌ سیراكۆزاوه‌ ئه‌نجامدراوه‌، كه‌شتی‌ كۆچبه‌ره‌كان، له‌م چه‌ند رۆژه‌ی‌ دواییدا له‌ به‌نده‌ره‌كانی‌ توركیاوه‌ به‌ڕێكه‌وتووه‌، به‌ڵام له‌كاتی‌ گه‌شته‌كه‌دا، ئاو دزه‌ی‌ كردووه‌ته‌ ناوی‌، بۆیه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی‌ نوقمبوونی‌ له‌سه‌ر بووه‌.
 
هه‌ر به‌ وته‌ی‌ سه‌رچاوه‌كان، كۆچبه‌ره‌كان  له‌لایه‌ن كه‌شتییه‌كه‌ی‌ ئۆكرانیاوه‌ رزگاركراون و له‌ میانی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كانیشدا، ناسنامه‌ی‌ دووان له‌ قاچاغچییه‌كان كه‌ ئۆكرانی‌ بوون، ناسراونه‌ته‌وه‌ و ده‌ستگیركراون.
خه‌ندان
%d bloggers like this: