به‌بێ ڤیزا عێراقییه‌کان ده‌توانن گه‌شت بۆ هه‌شت وڵات بکه‌ن
پاسپۆرتی عێراقی دووه‌م خراپترین پاسپۆرته له‌جیهان ته‌نها له سه‌رووی ئه‌فغانستان له‌رووى ژماره‌ى ئه‌و ولآتانه‌ى كه ده‌توانى به‌بێ ڤیزه بۆیان بچی، ته‌نها ٢٩ ولآت هه‌یه له جیهات كه عێراقی ده‌توانن به‌بێ ڤیزا یاخود ڤیزا له‌كاتى گه‌یشتن به‌و ولآته بۆی بچن. راسته ئه‌و شوێنانه كه‌من به‌لآم هه‌ندێكی ولآتی زۆر سه‌رنج راكێشن كه ده‌توانی به ئاسانی بۆیان بچی و كاتێكی خۆشی تێدا به‌سه‌ر ببه‌ى. لێره ئێمه ٨ ولآت لیست ده‌كه‌ین كه ده‌توانى به‌بێ ڤیزه یان ڤیزه له‌كاتى گه‌یشتن بۆیان بچی و كاتى زۆر خۆشیان تێدا به‌سه‌ر ببه‌ى.
١- توركیا
له‌هه‌مان كاتدا رۆژهه‌لآت و رۆژئاوایه، ئه‌مه توركیايه. توركیا به یه‌كێك له سه‌رنجراكێشترین ولآتانى جیهان داده‌نرێت و له لیستى ئه‌و ولآتانه‌ى زۆرترین گه‌شتیار سه‌ردانى ده‌كه‌ن كه له‌لایه‌ن رێكخراوی گه‌شتیاری جیهانی سه‌ر به ته‌نه‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاماده‌كراوه له‌ساڵی ٢٠١٤ شه‌شه‌م ولآت بووه له رووى زۆری ژماره‌ى ئه‌و گه‌شتیارانه‌ى سه‌ردانى ده‌كه‌ن و نزیكه‌ى ٤٠ ملیۆن كه‌س سه‌ردانى كردووه. توركیا چه‌ندین ناوچه‌ى گه‌شتیاری جیاوازى هه‌یه كه هه‌ر یه‌كێكیان له‌وانه‌یه پێویستی به گه‌شتێكی تایبه‌ت بێت بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ردانى بكه‌ن، دیارترین شوێنه گه‌شتیاریه‌كانى توركیا: ئیسته‌نبووڵ، ئه‌نتاڵیا، ئالآنیا، كه‌په‌دۆكیا و بۆدرومن. هه‌ڵگری پاسپۆرتى عێراقی ده‌توانێ له‌كاتى گه‌یشتنى بۆ فرۆكه‌خانه‌ى ئیسته‌نبووڵ ڤیزاى توركیا بهخۆرِایی وه‌ربگرێت.
٢- مالیزیا
مالیزیا به ئاسیاى راسته‌قینه ده‌ناسرێ، یه‌كێكه له‌و ولآته سه‌ركه‌وتووانه‌ى كه له‌ماوه‌یه‌كى كه‌م گه‌شه‌یه‌كى ئابووری گه‌وره‌ى به‌خۆیه‌وه بینی. له‌رووى ژماره‌ى گه‌شتیارانه له كیشتوهری ئاسیا له‌دواى هه‌ریه‌ك له چین و هۆنگ كۆنگ زۆرترین گه‌شتیار سالآنه سه‌ردانى ده‌كه‌ن. له ساڵی ٢٠١٤ زیاتر له ٢٧.٤ ملیۆن كه‌س سه‌ردانى كردووه. عێراقی به‌بێ ڤیزا ده‌توانن سه‌ردانى بكه‌ن. مالیزیا ولآتێكی گه‌شتیاری زۆر سه‌وزه، چه‌ندان دوورگه و شوێنی گه‌شتیاری سه‌رنجراكێشی تێدایه. له دیارترین شوێنه گه‌شتیاریه‌كانى مالیزیا: ئه‌شكه‌وتى مولو، دورگه‌كانى لانگكاوی و پیرهینتیان، كوالالامپور، چیای چینهباڵو، دورگه‌ى پوڵۆو تیۆمان، پردی تامان نیگارا له پاركی نیشتمانى مالیزیا و به‌رزاییه‌كانى كامیرۆن
٣- لوبنان
به سویسرای رۆژهه‌لآت ناسراوه به‌هۆى دیمه‌نه سروشتیه دڵرفێنهكانى. ده‌وڵه‌مه‌ندی كلتوری و جیاوازى ئاینی و مه‌زهه‌بی ره‌نگێكی رهونهقدارتری داوه‌ته ئه‌م ولآته. له‌رووى ژماره‌ى گه‌شتیاره‌وه، نۆیه‌م ولآته له خۆرهه‌لآتى ناوهرِاست و له‌ساڵی ٢٠١٤ زیاتر له ١.٣ ملیۆن كه‌س سه‌ردانى لوبنانى كردووه. دیارترین شوێنه گه‌شتیاریه‌كانى لوبنان: به‌یروت، ئه‌شكه‌وته‌كانى ژعیتا، شوێنه‌واره مێژوویه‌كانى به‌عله‌به‌ك و ناوچه‌ى فه‌رایا كه ناوچه‌یه‌كى شاخاوی خلیسكانى سه‌ر به‌فره
٤- مالدیڤز
به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌وانه‌ى كه به‌نیازى مانگی هه‌نگوینین، دوورگه‌كانى ماڵدیڤز یه‌كێكه له گونجاوترین شوێنه‌كانى جیهان و به كه‌ناره لم سپیه‌كانى ناسراوه. هاولآتیانى عێراق ده‌توانن به‌بێ ڤیزه سه‌ردانى ئه‌م دوورگه‌یه بكه‌ن. ماڵدیڤز شوێنێكی دیاریكراوى ناسراوى نیه و، هه‌موو دورگه‌كان ناسراون و جێی سه‌رنجن.
له پۆستێکی تردا ٤ وڵاته‌که‌ی تر ئاشکرا ده‌که‌ین… له‌گه‌ڵماندا بن به‌رده‌وام بۆ زانیاری له‌باره‌ی کۆچ و په‌نابه‌ران و گه‌شت و په‌ناخوازان و ده‌رفه‌تی خوێندن و کار له ده‌ره‌وه‌ی وڵات..
ئوسترالیا په‌نابه‌ران بۆ کامبۆدیا دیپۆرت ده‌کاته‌وه
ئوسترالیا به‌رده‌وامه له دیپۆرت کردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران له وڵاته‌که‌یه‌وه به‌ره‌و کامبۆدیا.
هه‌فته‌ی ڕابردوو به‌رپرسانی ئوسترالیا به‌شێوه‌یه‌کی نهێنی په‌نابه‌رێکی تریان لة دوورگه‌ی پاسفیکی ناورو به‌ره‌و کامبۆدیا گواستووه‌ته‌وه. ئه‌و په‌نابه‌ره پێنجه‌م په‌نابه‌ره که له‌ماوه‌ی ڕابردوودا بگواسترێته‌وه بۆ کامبۆدیا به‌پێی ڕێککه‌وتنێکی ساڵی ڕابردووی ئه‌و وڵاته له‌گه‌ڵ ئوسترالیادا. جۆ لۆوری وته‌بێژی ئاسیای پاسفیکی ڕێکخراوی کۆچی نێوده‌وڵه‌تی ئای ئۆ ئێم ڕایگه‌یاند هه‌فته‌ی ڕابردوو په‌نابه‌رێک گه‌یشتووه‌ته کامبۆدیا و له‌و وڵاته جێگیرکراوه.
به‌پێی ڕێککه‌وتنێک له‌نێوان کامبۆدیا و ئوسترالیا له ئه‌یلولی ساڵی ٢٠١٤دا هه‌ندێک له په‌نابه‌ران له ناوروهوه ده‌گواسترێنه‌وه بۆ کامبۆدیا و له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا حکومه‌تی ئوسترالی یارمه‌تی دارایی کامبۆدیا ده‌دات.
له‌م ده‌رفه‌ته‌دا مانگ و نیوێک گه‌شتی ئه‌مه‌ریكا بکه
حكومه‌تى ئه‌مریكا له‌رێی باڵیۆزخانه‌ی خۆی له به‌غدا به‌رنامه‌یه‌كى خولی پێگه‌یاندنى سه‌ركرده‌ى هه‌یه كه گه‌نجی ته‌مه‌ن ٢٠ بۆ ٢٤ ساڵ وه‌رده‌گرێت و بۆ ماوه‌ى شه‌ش هه‌فته له یه‌كێك له زانكۆ به‌ناوبانگه‌كانى ئه‌مریكا بۆ ماوه‌ى پێنج هه‌فته راهێنانیان پێ ده‌كرێ و بۆ ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كیش گه‌شتێك به‌نێو چه‌ند ولایه‌تێكی ناسراوی ئه‌مریكادا ده‌كه‌ن و ته‌واوى تێچووى گه‌شته‌كه له‌لایه‌ن حكومه‌تى ئه‌مریكا دابین ده‌كرێت.
مه‌رجی وه‌رگرتن ته‌نها ئه‌وه‌یه ئینگلیزی بزانی قوتابی زانكۆ بێت و ته‌مه‌نت له‌نێوان ٢٠ بۆ ٢٤ ساڵ بێت. ده‌توانی له خواره‌وه فۆرمی وه‌رگرتن پرِ بكه‌یته‌وه،
له‌م لینکه‌وه زانیاری زیاتر و مه‌رجه‌کانی قبووڵکردن وه‌ربگره:
http://iraq.usembassy.gov/student-leaders-program2.html
دوا رۆژی وه‌رگرتنى فۆرم ٢١ی مانگی دوازده‌ى ٢٠١٥یه.
تكایه له‌گه‌ڵ ئه‌و هاورێ و ناسیاوانهشت شه‌یری بكه كه مه‌رجی وه‌رگرتنیان تێدایه.
به‌رنامه‌ی ئیراسمۆس پلەس ده‌رفه‌تێكی زێرین بۆ خوازیارانی خوێندنی باڵا ده‌ڕه‌خسێنیت
ئیراسمۆس پلەس بەرنامەیەکی یەکێتی ئەوروپایە لە بوارەکانی پەروەردە و ڕاهێنان و گەنج و وەرزش بۆ ماوەی شه‌ش ساڵ (٢٠١٤ـ٢٠٢٠) کاردەکات، ئامانج له‌م بەرنامەیە چارەسەركردنی گۆرانکاری ئابوری کۆمەلایەتی، کار، گەشەکردن و یەکسانی کۆمەلایەتی، لە خۆگرتن (احتواء) لە وولاتە ئەوروپاییەکان و هاوبەشەکانیان له خۆده‌گرێت.
دوو زانكۆى ئه‌ڵمانى بێبەرامبەر خوێندکارانی ماستەرو دکتۆرا وەردەگرن
