Tag Archives: قاچاخچى

ئوسترالیا قاچاخچییەکانى بەتەواوى بەزاند

TONY ABBOTT COPAYMENT PRESSERکۆچى کوردان و کۆچ بۆ ئوسترالیا

لە بەیاننامەیەکى پێتەر دیوتۆنى وەزیرى کۆچ و پاراستنى سنوورەکاندا هاتووە: لەدواى تێپەڕینى شەش مانگ هیچ قاچاخچییەک نەیتوانى سنوورەکانى ئوسترالیا ببڕێت.

19ى کانوونى یەکەمى 2013، ئۆپەراسیۆنى پاراستنى سنوورەکان دەستى پێکرد بۆ گێڕانەوەى ئەو بەلەمانەى کە بەشێوەیەکى نایاسایى دەیانویست بگەن بە خاکەکانى ئوسترالیا، و ئەمەش یەکێک بوو لە بانگەشەکانى هەڵبژاردنى لیستى هاوپەیمانان.

تاوەکو ئێستا 15 بەلەم بە 429 کۆچبەرى نایاساییەوە ڕێگرییان لێکراوەو گەڕێنراونەتەوە.

لە 2014دا تەنها یەک گەشتى قاچاخچییەکان سەرکەوتووبووە، لەهەموو ئەو کۆچبەرانەى کە گەیەنراونەتە ناورو.

ئەم بارودۆخەش ئاماژەیەکى گەورەیە کە سەرکەوتنى گەورە بەدەستهێنراوە. لە 12 مانگى بەرلە دەستپێکى ئۆپەراسیۆنى سەروەرى سنوورەکان 401 گەشتى سەرکەوتووى پەناخوازان هەبوون کە 26543 کۆچبەرى تێدابوون.

زۆرگرنگتر ئەوەیە کە لەماوەى ئەو ئۆپەراسیۆنەدا کەس گیانى لەدەست نەداوە بەهۆى نقوم بوونەوە، بەپێچەوانەوە لە ساڵى ڕابردوودا بەر لەو پڕۆسەیە زیاتر لە 300کەس بێسەروشوێن بوون.

کاتێک حکومەتەکەى ڕوود و گیڵارد سیاسەتى پەسەندکراوى هاوەردیان ڕەتکردەوە بۆ پاراستنى سنوورەکان، 50هەزار کۆچبەرى نایاسایى گەیشتنە خاکەکانى ئوسترالیا بە زیاتر لە 800 بەلەم.

ئەم سیاسەتە زۆر ڕوونە بۆ قاچاخچییەکان، هەر بەلەمێک کۆچبەرى نایاسایى هەڵگرێت بەرەو ئوسترالیا ئەوا ڕەوانە دەکرێتەوەو لە ئاوەکانى ئوسترالیا دەکرێتە دەرەوە. هەر کەسێک بەشێوەیەکى نایاسایى بەهۆى بەلەمەوە بگاتە ئوسترالیا دیپۆرت دەکرێتەوەو هەرگیز لە ئوسترالیا نیشتەجێ ناکرێت.

ئەم سیاسەتە بەسەر هەموو کەسێکدا جێبەجێ دەکرێت.

ئەم حکومەتە دەستبەردارى ئەو سیاسەتە نابێت و بەردەوام دەبین لە سیاسەتى ئۆپەراسیۆنى سەروەرى سنوورەکان.

Advertisements

زانیاری‌ زیاتر له‌باره‌ی‌ ئه‌و خێزانه‌ كه‌ركوكییه‌ی‌ له‌ ده‌ریای‌ ئیجه‌دا خنكان

2خێزانێكی كه‌ركوكی 16ی ئه‌م مانگه‌ به‌ نیازی سه‌فه‌ركردنیان بۆ ئه‌وروپا كوردستانیان به‌جێهێشت و ویستیان له‌ وڵاتی توركیاوه‌ بگه‌نه‌ ئه‌وروپا، به‌ڵام به‌هۆی‌ شه‌پۆلی ده‌ریا و وه‌ستانی‌ یه‌خته‌كه‌یانه‌وه‌ شه‌ش كه‌سیان خنكان و ته‌نیا باوكی‌ منداڵه‌كان رزگاری بوو. له‌ به‌دواداچوونێكدا خه‌ندان زایناری‌ زیاتر سه‌باره‌ت به‌و خێزانه‌ كه‌ركوكییه‌ له‌ خزمێكی‌ نزیكی‌ خۆیه‌وه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌.

خێزانه‌كه‌ له‌ حه‌وت كه‌س پێكهاتوون، ئه‌وانیش ژن و پیاوێك و سێ كوڕ و دوو كچ.

سه‌رچاوه‌كه‌ی‌ خه‌ندان وتی: “شه‌وی هه‌ینی 16 ئه‌م مانگه‌ محه‌مه‌د و خێزانه‌كه‌ی و پێنج منداڵه‌كه‌ی له‌ گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك خه‌ڵكی دیكه‌دا له‌ وڵاتی توركیا و شاری بۆدروم به‌ سواری یه‌ختێك به‌ره‌و یۆنان به‌رێكه‌وتوون”.

وتیشی: “به‌پێی زانیاری ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ رزگاریان بووه‌ دوای رۆیشتنیان زیاتر له‌ كاتژمێرێك له‌ ئاوه‌كه‌ و نزیكبوونه‌وه‌یان له‌ كه‌ناراوه‌كه‌، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ یه‌خته‌كه‌ په‌كی كه‌وتووه‌ و به‌هۆی شه‌پۆلی ده‌ریای ئیجه‌وه‌ شكاوه‌ و ناچار نه‌فه‌ره‌كان خۆیان فڕێ ده‌ده‌نه‌ ئاوه‌كه‌وه‌”.

ئه‌و كه‌سه‌ نزیكه‌ی‌ كه‌ له‌ خێزانه‌ خنكاوه‌كه‌وه‌ نزیكه‌ وتیشی: “هه‌رچه‌ند یه‌خته‌كه‌ زیاتر له‌ بیست كه‌سی تێدا بووه‌، به‌ڵام ته‌نیا ئه‌م خێزانه‌ بوونه‌ته‌ قوربانی و ئه‌وانی دیكه‌ رزگاریان بووه‌ كه‌ یه‌كێ له‌ رزگاربووه‌كان محه‌مه‌ده‌ كه‌ ده‌كاته‌ مێردی ژنه‌ خنكاوه‌كه‌”.

 له‌باره‌ی‌ ژماره‌ی‌ خێزانه‌كه‌شه‌وه‌ وتی: “پێكهاتبوون له‌ حه‌ربیه‌ حه‌مه‌د كه‌ خێزانی محه‌مه‌د و ته‌مه‌نی 33 ساڵ بوو، خه‌نده‌ی ته‌مه‌ن 13 ساڵ، هێلینی ته‌مه‌ن 10 ساڵ و عه‌بدولڕه‌زاق 9 ساڵ و زانا كه‌ ئه‌مساڵ به‌نیازی چوونه‌ قوتابخانه‌ بوو له‌ گه‌ڵ براكه‌ی دیكه‌یاندا ئه‌مین كه‌ ته‌مه‌نی ته‌نیا 3 ساڵ و نیو بوو”.

ئه‌و كه‌سه‌ نزیكه‌ی ئه‌و خێزانه‌ ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه‌ كه‌ له‌ئێستادا چوار ته‌رم دۆزراونه‌ته‌وه‌ و ته‌نیا ته‌رمی عه‌بدولڕه‌زاق و دایكی ماوه‌ بدۆزرێته‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌ هێنانه‌وه‌ی ته‌رمه‌كانیش وتی: “به‌پێی زانیارییه‌كان و به‌ وته‌ی محه‌مه‌دی باوكی منداڵه‌كان بڕیاری داوه‌ سه‌رجه‌میان له‌ وڵاتی یۆنان به‌ خاك بسپێردرێن”.

هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان له‌ دوای رووداوه‌كه‌وه‌ پۆلیسی یۆنان به‌دوای كاپتنی یه‌خته‌كه‌دا گه‌ڕاون و توانیوانه‌ بیدۆزنه‌وه‌ و ده‌ستگیری بكه‌ن و له‌ئێستادا له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دایه‌.

محه‌مه‌دی مێردی ژنه‌ خنكاوه‌كه‌ش پێشتر پۆلیس بووه‌ له‌ به‌شی پاسه‌وانه‌ تایبه‌ته‌كانی پارێزگای كه‌ركوك و پێش ده‌رچوونی پاسه‌وانی دادوه‌رێك بووه‌ له‌ دادگای كه‌ركوك و به‌هۆی بارودۆخه‌كه‌وه‌ بڕیاری‌ به‌جێهێشتنی‌ كوردستانی‌ دابوو.

1

3

ده‌زانن چه‌ند هاوڵاتی عێراقی له‌ڕێگای کۆچ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌؟

regayauropq582015bbكۆمیسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ لە عیراق رایگەیاند، لە ماوەی  مانگی تەمموزی رابردوو،  زیاتر لە 17 هاوڵاتی عیراقی لەكاتی كۆچكردنیان لە توركیاوە بۆ وڵاتانی ئەوروپا، گیانیان لەدەستداوە.
 
مەسرور ئەسوەد، ئەندامی لیژنەی كۆمسیۆنی باڵای مافی مرۆڤ لە عیراق، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتی: “كۆمسیۆنەكەمان بەدواداچوونی بۆ رەوشی كۆچبەرە عیراقییەكان دەكات بۆ وڵاتانی دراوسێ‌ و بەتایبەتیش لە توركیا كە ژمارەیان لە 400 كەس زیاترە”.
 
وتیشی: “بەشێك لەو كۆچبەرانە، لە رەوشێكی مرۆیی نالەباردا ژیان بەسەردەبەن، ئەوەش كۆمسیۆنی ناچار كردووە، داوا لە باڵێوزخانەی عیراق لە توركیا و رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان بكات، بەبایەخەوە بڕواننە ئەو كەیسە”.
 
بە وتەی ئەو ئەندامەی كۆمیسیۆنی مافەكانی مرۆڤ، زۆرێك لەو گەنج و خێزانانەی لە توركیان، پەنادەبەنە بەر قاچاغچییەكان و مافیاكان تا لە رێگەی ئەوانەوە دزە بكەنە وڵاتانی ئەوروپا، زۆرێكیش لەوانە، دووچاری خنكان بوون لە دەریادا، وێڕای گیانلەدەستدانی هەندێكی تریان بەهۆی پەلاماری ئاژەڵە دڕندەكان و كەشی خراپی ئاو و هەوا  و ئەو شوێن و جێگایانەی لەكاتی كۆچكردنیاندا، تێیدا دەمێننەوە.
خه‌ندان

 

لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌كرێت سه‌باره‌ت به‌ كه‌یسى گۆڕى به‌ كۆمه‌ڵى په‌نابه‌ران

620X33924711_150528055201_graves_malaysia_640x360_afpبه‌رپرسانى مالێزیا رایانگه‌یاند لێكۆلێنه‌وه‌ له‌ دوازده‌ پۆلیسى وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن؛ به‌ تۆمه‌تى په‌یوه‌ندییان له‌ گه‌ڵ گروپێكى قاچاغیكردن به‌ مرۆڤ. به‌ پێى لێكۆڵینه‌وه‌كان چوار كه‌س له‌و پۆلیسانه‌ دواى لێكۆڵینه‌وه‌ و چاودێرى ورد له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ له‌ ساڵى رابردوو تاكو ئێستا ده‌ستگیر كراون. 

هه‌روه‌ها هه‌شت پۆلیسى تریش ده‌ستگیر كراون. شایه‌نى باسه‌ چه‌ند رۆژ له‌ مه‌وبه‌ر پۆلیسى ماڵێزیا رایگه‌یاند: كه‌ سه‌د و سى و نۆ گۆڕ له‌ بیست و هه‌شت كه‌مپى نایاسایى قاچاخیكردن به‌ مر‌وۆڤیان له‌ سنورى تایله‌ند دۆزیوه‌ته‌وه‌؛ كه‌ گۆمانى ئه‌وه‌ هه‌یه‌ ته‌رمى په‌نابه‌ران له‌و گۆڕانه‌دابن. هاوكات خالید ئه‌بوبه‌كر به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى مالێزیا رایگه‌یاند: كه‌ ئه‌و گۆڕانه‌ دووهه‌فته‌ له‌مه‌وبه‌ر دۆزراونه‌ته‌وه‌ .

قاچاخچیه‌کی هه‌ولێر به‌ ١٠ ساڵ زیندانی سزا درا

6484166-3x2-940x627دادگایه‌كی ئوسترالیا سزای 10 ساڵ زیندانیكردنی به‌سه‌ر قاچاخچیه‌ به‌ڕه‌گه‌ز كورده‌كه‌دا سه‌پاند ئه‌ویش له‌پاش ساغبوونه‌وه‌ی تاوانی ناردنی دوو به‌له‌م له‌ په‌ناخوازان به‌شێوه‌یه‌كی قاچاخ بۆ دوورگه‌ی كریستماسی ئوسترالیا له‌ ساڵی 2001 دا.

سه‌ید ئومێد، ته‌مه‌ن 43 ساڵ، که‌ خه‌ڵکی هه‌ولێره‌، ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه‌ له‌ڕێگه‌ی پارێزه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ ململانێی دادگاكانی ئوسترالیا ده‌كات تا له‌ مالیزیاوه‌ نه‌گوازرێته‌وه‌ بۆ ئوسترالیا به‌مه‌به‌ستی دادگایكردنی به‌ڵام دواجار بڕیاری راده‌ستكردنی به‌ دادگاكانی ئوسترالیا بۆ ده‌رچوو.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 20/5/2015، له‌ پاش چه‌ند دانیشتنێكی دادگا، بڕیاری 10ساڵ زیندانیكردنی بۆ ده‌رچوو، هه‌رچه‌نده‌ پارێزه‌ره‌كه‌ی به‌جۆرێك به‌رگری لێكردووه‌ له‌ دانیشتنه‌كانی دادگادا كه‌ سه‌ید ئومێد رۆڵێكی خۆنه‌ویستانه‌ی بینیوه‌ بۆ هاوكاریكردنی  په‌ناخوازان، به‌ڵام دادگا ئه‌و به‌هانه‌یه‌ی ره‌تكردۆته‌وه‌.

مارك هێرۆن، دادوه‌ری كه‌یسه‌كه‌ی سه‌ید ئومێد، رایگه‌یاند كه‌ ئومێد په‌ناخوازانی له‌ مالیزیا بینیوه‌و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كردوون و شوێنی حه‌وانه‌و و ناردنی ئه‌و په‌ناخوازانه‌شی دابینكردووه‌ له‌ ئه‌نده‌نوسیاو پاره‌شی لێكۆكردوونه‌ته‌وه‌و پاشان له‌ هه‌لومه‌رجی ناسه‌لامه‌ت و له‌رێگه‌ی به‌له‌می نه‌شیاو و خراپه‌وه‌ كه‌ ژیانیانی خستۆته‌ مه‌ترسیه‌وه‌ په‌ناخوازانی له‌ڕێگه‌ی ده‌ریاوه‌و به‌قاچاخ ناردووه‌ بۆ ئوسترالیا.

به‌پێی وورده‌كاری كه‌یسه‌كه‌ی، سه‌ید ئومێد ده‌بێت له‌لایه‌نی كه‌م شه‌ش ساڵ و نیوی سزاكه‌ی به‌بێ مه‌رجی ئازادكردن له‌ زینداندا بێت و ئه‌وه‌ش له‌و كاته‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات كه‌له‌ مالیزیاش له‌ زینداندا بووه‌ كه‌ به‌رواری 17 ی ئه‌یلولی 2010 یه‌. 

سه‌رچاوه‌/ ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌ی بی سه‌ نیوز، ماڵپه‌ری رادیۆ ئوسترالیا

وێنه‌ی هاوپێج: وێنه‌یه‌كی دروستكراوی سه‌ید ئومێده‌ له‌لایه‌ن ئاژانسی ئه‌ی بی سی نیوزه‌وه‌

له‌ئه‌نده‌نوسیا پاره‌ بۆ وڵاتێكی‌ ده‌وڵه‌مه‌ند كۆده‌كرێته‌وه‌

an1_1وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك له‌دژی‌ وته‌كانی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ ئوسترالیا كه‌ رایگه‌یاندبو، ده‌بێت ئه‌نده‌نوسیا ئه‌و هاوكاریه‌ مادیانه‌ی‌ له‌بیر بێت كه‌ وڵاته‌كه‌ی‌ پێشكه‌شی‌ ئه‌وانی‌ كردوه‌، ژماره‌یه‌ك له‌هاوڵاتی‌ ئه‌نده‌نوسیا له‌جاكارتای‌ پایته‌ختی‌ ئه‌و وڵاته‌ رژانه‌ سه‌رشه‌قامه‌كان‌و كه‌مپه‌ینێكیان بۆ كۆكردنه‌وه‌ی‌ پاره‌ بۆ ئوسترالیا ڕاگه‌یاند، ئامانجیش له‌كۆكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و پارانه‌ بۆ دانه‌وه‌ی‌ ئه‌و هاوكارییه‌ی‌ پێشتری‌ حكومه‌تی‌ سیدنی‌-یه‌.

هه‌ژار ته‌ها، ئاوێنه‌نیوز: وته‌كانی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ ئوسترالیا، تۆنی‌ ئه‌بوت له‌پاش ئه‌وه‌هات كه‌ دادگای‌ باڵای‌ ئه‌نده‌نوسیا بڕیاری‌ له‌سێداره‌دانی‌ بۆ دوو كه‌سی‌ به‌ڕه‌گه‌ز ئوسترالی‌ ده‌ركرد پاش ئه‌وه‌ی‌ به‌تاوانی‌ قاچاخچێتیكردن به‌ماده‌ی‌ هۆشبه‌ره‌وه‌ ده‌ستگیركران‌و پاشان هه‌ردوكیان تاوانه‌كه‌یان به‌سه‌ردا ساخبوه‌وه‌‌و به‌پێی‌ یاساكانی‌ سزادانی‌ ئه‌نده‌نوسیاش، سزای‌ له‌سێداره‌دانیان بۆ ده‌رچوه‌.

له‌به‌رامبه‌ریشدا حكومه‌تی‌ ئوسترالیا چه‌ندین پێشنیاری‌ خستۆته‌به‌رده‌م ئه‌و وڵاته‌ تا له‌سێداره‌دانی‌ ئه‌و دوو هاوڵاتیه‌ی‌ رابگرێت‌و سزاكه‌یان بگۆڕێت بۆ سزای‌ زیندانیكردنی‌ هه‌تاهه‌تایی‌، به‌ڵام هه‌موو ئه‌و پێشنیارانه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نده‌نوسیاوه‌ ره‌تكراوته‌نه‌وه‌، چونكه‌ به‌وته‌ی‌ به‌رپرسانی‌ ئه‌و وڵاته‌ ئه‌و پێشنیارانه‌ به‌واتای‌ ده‌ستێوه‌ردانه‌ له‌كاروباری‌ دادوه‌رییان.

 

توڕه‌یی‌ ئه‌نده‌نوسیایه‌كان له‌به‌رامبه‌ر وته‌كانی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ ئوسترالیا كۆتایی‌ نه‌هاتوه‌‌و وه‌زیری‌ ڕێكخه‌ر بۆ كاروباری‌ سیاسی‌‌و یاسایی‌‌و ئاسایشی‌ ئه‌نده‌نوسیا رایگه‌یان، ئه‌وانیش هاوكاری‌ حكومه‌تی‌ ئوسترالیایان كردوه‌ له‌پرسی‌ كۆچداو به‌وته‌ی‌ ئه‌و ئه‌وان رێگربون له‌وه‌ی‌ كه‌ هه‌زاران كۆچبه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی‌ نایاسایی‌ ڕو له‌و وڵاته‌ بكه‌ن.

هاوكات هۆشداریدا به‌وه‌ی‌ كه‌ ئه‌گه‌ر حكومه‌تی‌ ئوسترالیا زیاتر ئه‌نده‌نوسیه‌كان نیگه‌ران بكه‌ن ئه‌وا ئه‌وانیش ده‌توانن ئوسترالیا توشی‌ “سۆنامی‌ په‌نابه‌ران ” بكه‌ن به‌وه‌ی‌ كه‌ رێگه‌ له‌و زیاتر له‌ 10 هه‌زار په‌ناخوازه‌ نه‌گرن كه‌ ده‌یانه‌وێت بچنه‌ ئوسترالیاو ئێستا له‌ئه‌نده‌نوسیان.

له‌هه‌فته‌ی‌ رابردوداو به‌ئامانجی‌ فشارخستنه‌ سه‌ر ئه‌نده‌نوسیا بۆئه‌وه‌ی‌ سزای‌ له‌سێداره‌دانی‌ ئه‌و دوو هاوڵاتیه‌ به‌ڕه‌گه‌ز ئوسترالیه‌ هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌ كه‌ له‌ئێستادا چاوه‌ڕوانی‌ جێبه‌جێكردنی‌ سزاكه‌یانن، سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ ئوسترالیا باسی‌ ئه‌و  یه‌ك ملیار دۆلاره‌ی‌ كرد كه‌ له‌ساڵی‌ 2004دا وڵاته‌كه‌ی‌ پێشكه‌شی‌ ئه‌نده‌نوسیای‌ كردبوو رایگه‌یاند “ده‌بێت ئه‌نده‌نوسیه‌كان ئه‌و چاكه‌یه‌یان له‌به‌رچاو بێت” ئه‌مه‌ش توڕه‌یی‌ ئه‌نده‌نوسیای‌ به‌دوای‌ خۆیدا هێناو داواده‌كه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ ئوسترالیا داوای‌ لێبوردنیان لێبكات.

سه‌رچاوه‌كان: ماڵپه‌ری‌ سكای‌ نیوز، ماڵپه‌ری‌ ِرۆژنامه‌ی‌ سیدنی‌ مۆرنینگ هێراڵد

حكومەتی ئەڵمانیا 11 هەزار كەسی دیپۆرت كردۆتەوە

حكومەتی ئەڵمانیا لەساڵی 2014دا  10 هەزارو 884 پەنابەری دیپۆرتی وڵاتەكانیان كردۆتەوە،لەكاتێكدا بەهۆی ئاڵۆزیەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئۆكرانیا و جیهان بەگشتی ساڵ لەدوای ساڵ ژمارەی داوای پەنابەرێتی لە ئەڵمانیا زیاتر دەبێت.

ئوسترالیا قاچاخچییەکانى بەتەواوى بەزاند

TONY ABBOTT COPAYMENT PRESSERکۆچى کوردان و کۆچ بۆ ئوسترالیا
لە بەیاننامەیەکى پێتەر دیوتۆنى وەزیرى کۆچ و پاراستنى سنوورەکاندا هاتووە: لەدواى تێپەڕینى شەش مانگ هیچ قاچاخچییەک نەیتوانى سنوورەکانى ئوسترالیا ببڕێت.
19ى کانوونى یەکەمى 2013، ئۆپەراسیۆنى پاراستنى سنوورەکان دەستى پێکرد بۆ گێڕانەوەى ئەو بەلەمانەى کە بەشێوەیەکى نایاسایى دەیانویست بگەن بە خاکەکانى ئوسترالیا، و ئەمەش یەکێک بوو لە بانگەشەکانى هەڵبژاردنى لیستى هاوپەیمانان.
تاوەکو ئێستا 15 بەلەم بە 429 کۆچبەرى نایاساییەوە ڕێگرییان لێکراوەو گەڕێنراونەتەوە.
لە 2014دا تەنها یەک گەشتى قاچاخچییەکان سەرکەوتووبووە، لەهەموو ئەو کۆچبەرانەى کە گەیەنراونەتە ناورو.
ئەم بارودۆخەش ئاماژەیەکى گەورەیە کە سەرکەوتنى گەورە بەدەستهێنراوە. لە 12 مانگى بەرلە دەستپێکى ئۆپەراسیۆنى سەروەرى سنوورەکان 401 گەشتى سەرکەوتووى پەناخوازان هەبوون کە 26543 کۆچبەرى تێدابوون.
زۆرگرنگتر ئەوەیە کە لەماوەى ئەو ئۆپەراسیۆنەدا کەس گیانى لەدەست نەداوە بەهۆى نقوم بوونەوە، بەپێچەوانەوە لە ساڵى ڕابردوودا بەر لەو پڕۆسەیە زیاتر لە 300کەس بێسەروشوێن بوون.
کاتێک حکومەتەکەى ڕوود و گیڵارد سیاسەتى پەسەندکراوى هاوەردیان ڕەتکردەوە بۆ پاراستنى سنوورەکان، 50هەزار کۆچبەرى نایاسایى گەیشتنە خاکەکانى ئوسترالیا بە زیاتر لە 800 بەلەم.
ئەم سیاسەتە زۆر ڕوونە بۆ قاچاخچییەکان، هەر بەلەمێک کۆچبەرى نایاسایى هەڵگرێت بەرەو ئوسترالیا ئەوا ڕەوانە دەکرێتەوەو لە ئاوەکانى ئوسترالیا دەکرێتە دەرەوە. هەر کەسێک بەشێوەیەکى نایاسایى بەهۆى بەلەمەوە بگاتە ئوسترالیا دیپۆرت دەکرێتەوەو هەرگیز لە ئوسترالیا نیشتەجێ ناکرێت.
ئەم سیاسەتە بەسەر هەموو کەسێکدا جێبەجێ دەکرێت.
ئەم حکومەتە دەستبەردارى ئەو سیاسەتە نابێت و بەردەوام دەبین لە سیاسەتى ئۆپەراسیۆنى سەروەرى سنوورەکان.

بەسەرهاتی كۆچبەرانی كورد لەسەر سنووری توركیا و بولگاریا

480cb0ca4یەک یەک لەم ئۆتۆمبێلە دابەزێندران، 28 کۆچبەر لە ژن و پیاو و منداڵ، هەموو لە یەک ئۆتۆمبێلی 6 کەسیدا ملی رێگەیان گرتبوو بەرەو بوڵگاریا.

لە تورکیا بەم کەسانە دەگوترێت رێبواری رێگەی ئومێد. ئەمجارەیش رێبوارانی رێگەی ئومێد نەگەیشتنە مەنزڵ و هێزەکانی جەندرمە رێیان پێگرتن.

هێزەکانی جەندرمە بەرەبەیانی 18-1-2015 پێش هەڵهاتنی خۆر، لە شاری ئەدیرنەی باکووری رۆژئاوای تورکیا نزیک سنووری بولگاریا، 28 کەسیان دەستگیرکرد کە هەڵگری رەگەزنامەی عێراق و سووریا و میانمار بوون. ئەم 28 کەسە لە هەوڵی ئەوەدا بوون لە رێگەی نایاساییەوە بچنە نێو خاکی بولگاریا. هەر یەکەو دەیان هەزار دۆلاریشیان دابوو بە قاچاغچییەکان بۆ ئەو مەبەستە.

یەکێک عەرەب و یەکێک میانماری و ئەوی دیکە کورد، بەڵام هەموو یەک مەبەستیان هەبوو، گەیشتن بە وڵاتێک لە ئەوروپا، بۆ بەدەستهێنانی ئەو ژیان و ئایندەیەی لە وڵاتی خۆیان دەستیان نەکەوتووە.

کاتێک یەکێک لە جەندرمەکانیش بە کرمانجی هەوڵدەدات قسە لەگەڵ کۆچبەران بکات، هاونیشتمانیەکی باشووری کوردستان بە سۆرانی وەڵامی دەداتەوە. دوای دەستگیرکردنیان، کۆچبەرەکان گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی گشتی ئەدیرنە و دواتریش نێردرانە بەڕێوبەرایەتی هێزەکانی جەندرمە لەو شارە.

رووداو – هەولێر – بێستون عوسمان
%d bloggers like this: