Tag Archives: كورد

ئوسترالیا قاچاخچییەکانى بەتەواوى بەزاند

TONY ABBOTT COPAYMENT PRESSERکۆچى کوردان و کۆچ بۆ ئوسترالیا

لە بەیاننامەیەکى پێتەر دیوتۆنى وەزیرى کۆچ و پاراستنى سنوورەکاندا هاتووە: لەدواى تێپەڕینى شەش مانگ هیچ قاچاخچییەک نەیتوانى سنوورەکانى ئوسترالیا ببڕێت.

19ى کانوونى یەکەمى 2013، ئۆپەراسیۆنى پاراستنى سنوورەکان دەستى پێکرد بۆ گێڕانەوەى ئەو بەلەمانەى کە بەشێوەیەکى نایاسایى دەیانویست بگەن بە خاکەکانى ئوسترالیا، و ئەمەش یەکێک بوو لە بانگەشەکانى هەڵبژاردنى لیستى هاوپەیمانان.

تاوەکو ئێستا 15 بەلەم بە 429 کۆچبەرى نایاساییەوە ڕێگرییان لێکراوەو گەڕێنراونەتەوە.

لە 2014دا تەنها یەک گەشتى قاچاخچییەکان سەرکەوتووبووە، لەهەموو ئەو کۆچبەرانەى کە گەیەنراونەتە ناورو.

ئەم بارودۆخەش ئاماژەیەکى گەورەیە کە سەرکەوتنى گەورە بەدەستهێنراوە. لە 12 مانگى بەرلە دەستپێکى ئۆپەراسیۆنى سەروەرى سنوورەکان 401 گەشتى سەرکەوتووى پەناخوازان هەبوون کە 26543 کۆچبەرى تێدابوون.

زۆرگرنگتر ئەوەیە کە لەماوەى ئەو ئۆپەراسیۆنەدا کەس گیانى لەدەست نەداوە بەهۆى نقوم بوونەوە، بەپێچەوانەوە لە ساڵى ڕابردوودا بەر لەو پڕۆسەیە زیاتر لە 300کەس بێسەروشوێن بوون.

کاتێک حکومەتەکەى ڕوود و گیڵارد سیاسەتى پەسەندکراوى هاوەردیان ڕەتکردەوە بۆ پاراستنى سنوورەکان، 50هەزار کۆچبەرى نایاسایى گەیشتنە خاکەکانى ئوسترالیا بە زیاتر لە 800 بەلەم.

ئەم سیاسەتە زۆر ڕوونە بۆ قاچاخچییەکان، هەر بەلەمێک کۆچبەرى نایاسایى هەڵگرێت بەرەو ئوسترالیا ئەوا ڕەوانە دەکرێتەوەو لە ئاوەکانى ئوسترالیا دەکرێتە دەرەوە. هەر کەسێک بەشێوەیەکى نایاسایى بەهۆى بەلەمەوە بگاتە ئوسترالیا دیپۆرت دەکرێتەوەو هەرگیز لە ئوسترالیا نیشتەجێ ناکرێت.

ئەم سیاسەتە بەسەر هەموو کەسێکدا جێبەجێ دەکرێت.

ئەم حکومەتە دەستبەردارى ئەو سیاسەتە نابێت و بەردەوام دەبین لە سیاسەتى ئۆپەراسیۆنى سەروەرى سنوورەکان.

په‌نابه‌رێكی كورد له‌ئوسترالیا به‌مردويی دۆزرایه‌وه‌

1426235065164ماڵپه‌ڕی ڕۆژنامه‌ی سیدنی مۆرنیگ هێراڵدی ئوسترالی بڵاویكرده‌وه‌، ڕۆژی ڕابردوو په‌نابه‌رێكی كورد به‌ناوی ئومێد عه‌لی ئاواز ، به‌مردوویی دۆزرایه‌وه‌.

به‌پێی زانیاریه‌كانی ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌ كه‌ له‌پۆلیسی شاری بریسبنی ئوسترالیا ده‌ستیكه‌وتووه‌، ئه‌و په‌نابه‌ره‌ به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك كوردی وڵاتی ئێرانه‌و پێده‌چێت خۆی كوشتبێت، به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌ستیپێكردووه‌.

به‌پێی تۆماره‌ پزیشكیه‌كانی كه‌ ده‌ست ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌ كه‌وتووه‌، ئومێد ته‌مه‌نی 29 ساڵانه‌و له‌ماوه‌ی مانه‌وه‌ی له‌كه‌مپه‌كانی ئه‌و ووڵاته‌دا له‌نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ده‌روونی چه‌ند جارێك چاره‌سه‌ری ته‌ندروستی وه‌رگرتووه‌ ئه‌ویش پاش ئه‌وه‌ی چه‌ند جارێكی تر هه‌وڵی خۆكوشتنی داوه‌ كه‌ هۆكاری ئه‌وه‌ش ده‌گێڕنه‌وه‌ بۆ خراپی باری ده‌روونی ئه‌و په‌نابه‌ره‌ كه‌ به‌هۆی زۆرمانه‌وه‌ی له‌كه‌مپی په‌نابه‌رانی ئه‌و وڵاته‌دا تووشی بووه‌.

هه‌رچه‌نده‌ ئومێد له‌ساڵی 2011 ه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی گه‌شتوه‌ته‌ ئوسترالیا، به‌ڵام مافی په‌نابه‌رێتی هه‌میشه‌یی وه‌رنه‌گرتووه‌ و به‌وه‌ش له‌ كه‌مپه‌كانی ئه‌و وڵاته‌دا ماوه‌ته‌وه‌ هه‌تا مانگی ڕابردوو مافی په‌نابه‌رێتی كاتی یه‌ك ساڵی پێدراوه‌و دیپۆرتی كه‌مپه‌كانی ده‌ره‌وه‌ نه‌كراوه‌، چونكه‌ پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته‌ بخرێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌ گه‌شتوه‌ته‌ ئه‌و وڵاته‌، به‌وه‌ش ئه‌و په‌نابه‌ره‌ له‌وه‌ تێگه‌شتووه‌ كه‌ ته‌نها له‌و ماوه‌یه‌دا مافی كاركردن و مانه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی له‌ده‌ره‌وه‌ی كه‌مپه‌كان پێده‌درێت. جگه‌له‌وه‌ش ، به‌ وته‌ی ژماره‌یه‌ك داكۆكیكار له‌ مافی په‌نابه‌ران له‌و وڵاته‌ كه‌له‌ نزیكه‌وه‌ ئه‌و په‌نابه‌ره‌ ده‌ناسن ده‌ڵێن پاش ئه‌وه‌ی دایكی مردووه‌، ئومێد باری ده‌روونی زۆر خراپتربوو بوو.

هه‌رله‌باره‌ی گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و په‌نابه‌ره‌ كورده‌وه‌، سه‌رۆكی پارتی دیموكراته‌كانی ئوسترالیا له‌ ولایه‌تی ساوس ئوسترالیا له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا خه‌مباری خۆی به‌گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و په‌نابه‌ره‌ ده‌ربڕیووه‌ و ڕه‌خنه‌ له‌سیاسه‌ته‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێستای ئوسترالیا ده‌گرێت كه‌ كاریگه‌ری خراپی كردوه‌ته‌ سه‌ر باری ده‌روونی په‌نابه‌ران و ده‌ڵێت، ئه‌و ناوی ئومێد بوو، به‌ڵام هیچ ئومێدێكمان پێنه‌به‌خشی.

دانیمارك بیر لەپێدانی مافی پەنابەرێتی كاتی بە پەنابەرانی سووری دەكاتەوە

SYRIA-CONFLICT-REFUGEEهەرچەندە بەپێی ئامارە فەرمیەكانی بەڕێوبەرایەتی كۆچی دانیمارك ، ژمارەی ئەو كەسانەی داوای مافی پەنابەرێتیان لەو ووڵاتە كردووە لەسەرەتای ئەمساڵدا كەمیكردووە كە هۆكاری ئەم كەمكردنەوەیەش

بەهۆی توندی یاساكانی كۆچی ئەو ووڵاتەوەیە بەڵام هێشتا نزیكەی نیوەی ئەو كەسانەی داوای مافی پەنابەرێتیان لەو ووڵاتە كردووە بەڕەگەز سووین. 

بەوەش ، بەپێی زانیاریەكانی ئەو ڕۆژنامەیە ، حكومەتی دانیمارك لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵدا مافی پەنابەرێتی كاتی یەك ساڵی دەداتە ئەو پەناخوازانەی كەلەو ووڵاتانەوە هاتوون كە توندوتیژیەكان تیایاندا بەردەوامن وەك سوریا. 

مەبەست لە پێدانی مافی پەنابەرێتی كاتی كە پێشتریش لەلایەن هەندێك ووڵاتی ترەوە پیادە كراوە بۆ ڕێگەگرنتە لە پەناخوازان تا نەتوانن داوای مافی پەنابەرێتی هەمیشەیی بكەن و بەوەش ئەو ووڵاتانە بە بەهەند وەرگرتنی بارودۆخی ووڵاتی ئەو پەناخوازانە لەپاش تەواو بوونی مافی پەنابەرێتیە كاتیەكەیان دەتوانن بیر لەدیپۆتكردنەوەیان بكەنەوە ، ئەمە جگەلەوەی لەو ماوەی ساڵەدا ناتوانن داوای مافی پەنابەرێتی بۆ كەسوكاریشیان بكەن.

ئوسترالیاش ، هاوشێوەی دانیمارك ، پێشتر یاسای مافی پەنابەرێتی كاتی نوێ‌ كردەوە بۆ ئەو پەناخوازانەی كە لە كەمپەكانی ووڵاتەكەین و بەڵام یاسای دیپۆرتكردنەوە بۆ كەمپەكانی دەرەوە نەیگرتنەوە.

ئەوەی لەئێستادا بووە بەبەشێك لە گوتاری سیاسی ووڵاتی دانیمارك هەر پرسی پەنابەرانی ناوخۆی ووڵاتەكەیان نیە بەڵكو ئەوان نیگەرانن لەزۆری ژمارە پەنابەرنی ووڵاتی سوید چونكە هەردوو ووڵات بەشێكن لە ناوچەی ووڵاتانی ئەسكەندەناڤیا و بەوەش هاتوچۆ و مانەوە ی پەنابەران پاش ئەوەی دەبنە هاوڵاتی هەریەك لەو ووڵاتانە بێسنورە.

پێشتر بەرپرسێكی باڵای پارتی گەلی دانیماركی دەستەڵاتدار لە حكومەتی ئەو ووڵاتەدا رهۆشداریدا بەوەی پاش ئەوەی ئەو ژمارە زۆرەی پەناخوازانی بەڕەگەز سوری دەبنە “بەنابەر” لە سوید ، لەماوەی چەند ساڵێكی كەمدا دەتوانن ببنە هاوڵاتی سویدی و ئینجا دەتوانن بێنە دانیمارك و هەر لەیەكەم ڕۆژی گەشتنیشیانەوە دەتوانن داوای بیمەی سۆشیال لەو ووڵاتە بكەن كە بە ووتەی ئەو بەرپرسە ئەوە مەترسیەكی گەورەیە بۆ سەر ووڵاتەكەیان. 

لەم بارەیەوە ، وەزیری دادی دانیمارك ڕایگەیاند كە حكومەتی ووڵاتەكەی ئامادەكاری كردووە لەبەرامبەر ئەگەری هاتنی هاوڵاتیانی هەڵگری ڕەگەزنامەی سویدی بەمەبەستی مانەوە لە ووڵاتەكەیان.

لەساڵی 2013 دا ، ووڵاتی سوید یەكەم ووڵاتی ئەوروپا بوو كە بڕیاریدا مافی پەنابەرێتی سەرتاسەری بداتە پەناخوازانی بەڕەگەز سووری و بەوەش بۆتە دووەم لەپاش ئەڵمانیا بۆ هەبوونی زۆرترین پەنابەری بەڕەگەز سووری لەسەر ئاستی یەكێتی ئەوروپا.

هەژار تەها  pukpb

سەرچاوە : ماڵپەری ڕۆژنامەی زەلۆكاڵی سویدی

ئه‌وروپا رێوشوێنی نوێ به‌رامبه‌ر ‌په‌نابه‌ران ده‌گرێته‌به‌ر ‌

_70613301_mediterranean_migration_routes_976كۆمسیاری ئه‌وروپا بڕیاریدا كه‌ په‌له‌ بكرێت له‌كاره‌كانی داڕشتنه‌وه‌ی سیاسه‌تێكی نوێ بۆ گرفتی په‌نابه‌ران به‌مه‌به‌ستی چاكسازی له‌یاسای په‌نابه‌راندا.
ئه‌و هه‌وڵه‌ی ئه‌وروپا دوای زنجیره‌یه‌ك كاره‌ساتی گه‌وره‌ دێت، كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ هه‌زاران په‌نابه‌ر له‌ده‌ریای ناوه‌راستدا نوقم بوون كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆریان گیانیان له‌ده‌ستداو ژماره‌یه‌كیشیان رزگار كران.
ده‌سته‌ی جێبه‌جێكردنی كۆمسیاری ئه‌وروپا گفتوگۆكانی له‌باره‌ی ئه‌و ستراتیژییه‌ته‌وه‌ ده‌ستپێكردووه‌ كه‌ لێپرسراوی كاروباری ناوخۆی كۆمسیۆنی ئه‌وروپا بۆ نه‌هێشتنی په‌نابه‌ری نایاسایی پێشكه‌شی كردووه‌، فرانس تیمه‌ر مانز جێگری سه‌رۆكی كۆمسیۆنی ئه‌وروپا رایگه‌یاند: خشته‌ی كاره‌كانی كۆمسیۆنه‌كه‌ ئه‌وله‌ویه‌تی به‌چوار بوار داوه‌ له‌وانه‌ چاكسازی له‌یاساو رێساكانی پێدانی مافی په‌نابه‌ری كه‌ ئێستا په‌یڕه‌و ده‌كرێت له‌گه‌ڵ پارێزگاریكردن له‌سنووره‌كانی یه‌كێتیی ئه‌وروپاو گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی توند دژی په‌نابه‌رانی نایاسایی و بازرگانیكردن به‌مرۆڤه‌وه‌و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ په‌نابه‌ره‌ یاساییه‌كاندا.

دادگایكردنی‌ تۆمه‌تبارانی‌ كه‌یسی‌ كوشتنی‌ په‌ناخوازه‌ كورده‌كه‌ ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

232015538602_wene2ڕۆژنامه‌ی‌ گاردیانی‌ به‌ریتانی‌ ئاشكرای‌ كرد، له‌م مانگه‌دا دادگایكردنی‌ ئه‌و دوو كه‌سه‌ی‌ كه‌ تۆمه‌تبارن به‌كوشتنی‌ په‌ناخوازه‌ كورده‌كه‌ له‌دوورگه‌ی‌ پاپانیوگینیا ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌.
 
ڕه‌زا به‌راتی‌، ناوی‌ ئه‌و په‌ناخوازه‌ كورده‌یه‌ كه‌له‌ 17 شوباتی‌ ساڵی‌ ڕابردوو، له‌ئه‌نجامی‌ پشێویه‌كانی‌ نێوان پۆلیسی‌ ئه‌و دوورگه‌یه‌و په‌ناخوازانی‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراو له‌و دوورگه‌یه‌ كه‌ خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا بوو گیانی‌ له‌ده‌ستدا و ئه‌مه‌ جگه‌ له‌بیرنداربوونی‌ نزیكه‌ی‌ 70 په‌ناخوازی‌ تر.
 
به‌پێی‌ زانیاریه‌كانی‌ ڕۆژنامه‌ی‌ گاردیان، ڕه‌زای‌ ته‌مه‌ن 23 ساڵ خانه‌واده‌ی‌ له‌ بنه‌چه‌دا خه‌ڵكی‌ پارێزگای‌ ئیلامی‌ خۆرهه‌ڵاتی‌ كوردستانن، به‌شداری‌ خۆپیشاندانه‌كه‌ی‌ نه‌كردووه‌ به‌ڵام له‌ماوه‌ی‌ پیشێویه‌كانی‌ ئه‌و شه‌وه‌دا به‌سه‌ختی‌ وه‌ك ڕاپۆرته‌كان ئاماژه‌ی‌ بۆ ده‌كه‌ن له‌لایه‌ن ستافی‌ كه‌مپه‌كه‌یانه‌وه‌ هێرشكراوه‌ته‌ سه‌ری‌ و پاشان هه‌ر ئه‌و شه‌وه‌ به‌هۆی‌ به‌ركه‌وتنی‌ سه‌ریه‌وه‌ له‌و هێرشه‌دا گیانی‌ له‌ده‌ستداوه‌.
 
له‌ مانگی‌ ئابی‌ ساڵی‌ پاردا، حكومه‌تی‌ پاپانیوگینیا ده‌ستگیركردنی‌ دوو كه‌سی‌ ڕاگه‌یاند كه‌ یه‌كێكیان پاسه‌وانێكی‌ كه‌مپه‌كه‌ بووه‌و ئه‌ویتریشیان كارمه‌ندی‌ دامه‌زراوه‌یه‌كی‌ تری‌ ئه‌و دوورگه‌یه‌یه‌.
 
یه‌كه‌م دانیشتنی‌ دادگایكردنی‌ ئه‌و دوو كه‌سه‌ له‌ تشرینی‌ دووه‌می‌ ساڵی‌ ڕابردوو ده‌ستیپێكرد به‌ڵام به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ پارێزه‌ریان بۆ دابین نه‌كرا بوو، دادگایه‌كه‌یان دواخرا.
 
ڕه‌زا، له‌مانگی‌ حوزه‌یرانی‌ ساڵی‌ 2013 دا، به‌شێوه‌یه‌كی‌ نایاسایی‌ و له‌ڕێگه‌ی‌ به‌له‌مه‌وه‌ گه‌شتۆته‌ دوورگه‌ی‌ كریستماسی‌ ئوسترالیا، به‌وه‌ش سیاسه‌تی‌ دیپۆرتكردنه‌وی‌ به‌سه‌ردا جێبه‌جێكراوه‌ و ڕه‌وانه‌ی‌ دوورگه‌ی‌ پاپانیوگینیا كراوه‌.
 
له‌پاش ڕێككه‌وتنی‌ له‌گه‌ڵ هه‌ردوو دوورگه‌ی‌ ناورۆ و پاپانیوگینیا، له‌مانگی‌ ئابی‌ 2012 ه‌وه‌، حكومه‌تی‌ ئوسترالیا چه‌ند كه‌مپێكی‌ كرده‌وه‌ له‌و دوو دوورگه‌یه‌ بۆ ئه‌و په‌ناخوازانه‌ی‌ كه‌به‌له‌م و به‌شێوه‌یه‌كی‌ نایاسایی‌ خۆیان ده‌گه‌یه‌ننه‌ ئوسترالیا و بڕیاریدا كه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مافی‌ په‌نابه‌رێتی‌ نه‌داته‌ هیچ كه‌سێك كه‌له‌ڕێگه‌ی‌ ده‌ریاوه‌و به‌قاچاخ ده‌گه‌نه‌ ئه‌و ووڵاته‌و دیپۆرتی‌ ئه‌و دوو دوورگه‌یه‌شیان بكات كه‌به‌پێی‌ ڕێكه‌وتنامه‌كه‌.
 
ئه‌و په‌ناخوازانه‌ ده‌توانن داوای‌ مافی‌ په‌نابه‌رێتی‌ له‌و دوو دوورگه‌یه‌ بكه‌ن ئه‌گه‌ر سه‌لماندیان په‌نابه‌ری‌ ڕاسته‌قینه‌ن.
 
 له‌به‌رامبه‌ریشدا، په‌ناخوازانی‌ دیپۆرتكراو به‌به‌رده‌وامی‌ خۆپشاندان ڕێكده‌خه‌ن و به‌هۆی‌ خراپی‌ بارودۆخیانه‌وه‌ داوای‌ داخستنی‌ ده‌ستبه‌جێی‌ ئه‌و كه‌مپانه‌ ده‌كه‌ن.
 
سه‌رچاوه‌كان : ماڵپه‌ری‌ ڕۆژنامه‌ی‌ گاردیان، ماڵپه‌ری‌ ڕۆژنامه‌ی‌ ئه‌ی‌ بی‌ سی‌ نیوز

ئامادەكاری دەكرێت بۆ دووبارە دیپۆرتكردنی پەنابەران

262201582949wene.lvin1پاش ئەوەی حكومەتی ئوسترالیا گەشتە ڕێكەوتنێك لەگەڵ ووڵاتی كەمبۆدیا بۆ ڕاگواستن و نیشتەجێكردنی بەشێك لەو پەناخوازانەی كە بەشێوەیەكی نایاسایی و لەڕێگەی دەریاوە دەگەنە ئوسترالیا،  لەئێستادا ئامادەكاری دەكرێت بۆ گواستنەوەی بەشێك لەو پەناخوازانەی كە پێشتر نێردراون بۆ دوورگەی ناورۆ بۆ ووڵاتی كەمبۆدیا كە هۆكارەكەشی قەرەباڵغی ئەو كەمپانەیە كە پێشتر حكومەتی ئوسترالیا لەو دوورگەیە بۆ ئەو پەناخوازانەی كردۆتەوە.

سەروبەندی ئەم ئامادەكاریانەش لەپاش ئەوە دێت كە ڕێكخراوی كۆچی نێودەوڵەتی چەندین مافی مسۆگەر كردووە بۆ ئەو پەناخوازانەی كە پێدەچێت لەداهاتوودا بگوێزرێنەوە بۆ ووڵاتی كەمبۆدیا.

بەپێی زانیاریەكانی ئاژانسی هەواڵی ئەی بی سی نیوز ، ئەو پەناخوازانە لە پاش ئەوەی دەیسەلمێنن پەنابەرن ئەگەری ئەوە هەیە بتوانن ئەندامانی خێزانەكانیشیان لە ووڵاتەكانی خۆیانەوە ڕابكێشن بۆ كەمبۆدیا و ئەمە جگەلەوەی كە ئەو پەنابەرانە مافی خزمەتگوزاری تەندروستی و خوێندنیان پێدەدرێت.

ئەو سەرچاوەیەی ڕێكخراوەكە كە بۆ ئاژانسی هەواڵی ئەی بی سی نیوز دواوە دەڵێت هۆكاری بەشداریكردنیان لەو پرۆسەیەدا ئەوەیە كە ئەوان دڵنیا بوون لەوەی كە ئەو پەناخوازانە لەلایەن ئوسترالیاوە وەرناگیرێن و بەوەش لەو دوورگەیە داهاتوویان نادیارەو بە ووتەی ئەو سەرچاوەیە ئەوان بەرژەوەندی ئەو پەناخوازانەیان خستۆتە سەرو هەموو شتێكەوە.

ماوەی چەند ساڵێكە حكومەتی ئوسترالیا بەردەوامە لە دیپۆتكردنی ئەو پەناخوازانەی بە شێوەیەكی نایاسایی و لەڕێگەی دەریاوە دەگەنە ئەو ووڵاتە بۆ چەند ووڵاتێكی دراوسێی خۆی وەك ووڵاتانی پاپانیوگینیا و ناورۆ ئەویش لەپاش ڕێكەوتن لەگەڵ ئەو ووڵاتانە و هاوكاریكردنیان لە بوژانەوەی كەرتی ئابووری ئەو ووڵاتانە ، كە ئەمەش بۆتە جێگەی نیگەرانی ڕێكخراوەكانی داكۆكیكار لە مافی پەنابەران و ئەو جۆرە لە دیپۆرتكردن لە دەرەوەی ویستی ئەو پەناخوازانە بە پێشێلكاریەكی ئاشكرای پەناخوازانی لە قەلەم دەدەن.

بەپێی زانیاریەكانی ئەو ئاژانسە ، تائێستا هیچ پەناخوازێك بڕیاری ئەوەی نەداوە بە ویستی خۆی لەو دوورگەیەوە بگوازرێتەوە بۆ كەمبۆدیا ئەویش پێدەچێـت بەهۆی نیگەرانیان بێت لە خراپی دۆخی ئەو ووڵاتە كە پێشتر ڕێكخراوەكانی تایبەت بە داكۆكیكردن لە مافی مرۆڤ ئیدانەی ئەو ڕێكەوتنەیان كرد بەوەی ئەو ووڵاتە یەكێكە لەو ووڵاتانەی كە ڕەوشی مافەكانی مرۆڤ لەوپەری خراپیدایە و بەوەش سەلامەتی گیانی ئەو پەناخوازانە دەكەوێتە مەترسیەوە.

هەرچەندە ئاماری دروستی پەناخوازانی عێراق لەو ووڵاتانە لەبەردەسیتدا نیە ، بەڵام پێشتر بە ووتەی ئەندامێكی پەرلەمانی ئوسترالیا بەگشتی نزیكەی 500 پەناخوازی بەڕەگەز عێراقی لە هەردوو دوورگەی پاپانیوگینیا و ناورۆ دەستبەسەرن ئەمە جگە لە هەبوونی چەندین پەناخوازنی تری بەڕەگەز كورد كە ڕەگەزیان وەك نەتەوەیەك لە خۆپیشاندانە بەردەوامەكانی ئەو پەناخوازانەدا ناودەبرێن .

شایانی باسە تائێستا دوو پەناخواز لە دوو دوورگەیە گیانیان لەدەست داوە كەیەكێكیان بەهۆی پشێوی لەنێوان پۆلیسی ئەو دوو دوورگەیە و پەناخوازانی خۆپیشاندەرەوە گیانی لەدەستداوە كە ئەویش بەڕەگەز كورد بووە.

حكومەتی ئەڵمانیا 11 هەزار كەسی دیپۆرت كردۆتەوە

حكومەتی ئەڵمانیا لەساڵی 2014دا  10 هەزارو 884 پەنابەری دیپۆرتی وڵاتەكانیان كردۆتەوە،لەكاتێكدا بەهۆی ئاڵۆزیەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئۆكرانیا و جیهان بەگشتی ساڵ لەدوای ساڵ ژمارەی داوای پەنابەرێتی لە ئەڵمانیا زیاتر دەبێت.

به‌خه‌یاڵى گه‌یشتن به‌ئه‌وروپا ژێرئاو که‌وتن

italy-migrants-refugees-asylum-seekers-4-400x266ژماره‌یه‌ک گه‌نجی کورد له‌کاتی رۆیشتنیان له‌یۆنانه‌وه‌ بۆ ئیتاڵیا که‌شتیه‌که‌یان ژێرئاو که‌وت‌و نۆ که‌س له‌سه‌رنشینانى خنکان، چوار له‌وانه‌ دانیشتوى شاری که‌لارو ناحیه‌ی رزگارین، سه‌ره‌تاى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ ته‌رمه‌کانیان گه‌یه‌نرایه‌وه‌ ده‌ستى که‌سوکاریان.

حەوتی ئه‌م مانگه‌، که‌شتیه‌ک که‌ 15 گه‌نجی تێدابوه‌، له‌وڵاتی یۆنانه‌وه‌ به‌ره‌و ئیتاڵیا که‌وتوه‌ته‌ڕێ، زۆربه‌ی ئه‌و گه‌نجانه‌ی به‌هۆی ژێرئاو که‌وتنی باخیره‌که‌وه‌ خنکاون، خه‌ڵکی که‌لارو ناوچه‌کانی تری گه‌رمیانن، چاره‌نوسی چه‌ند گه‌نجێکی تریش تائێستا نادیاره‌.

له‌ماوه‌ى سێ مانگى رابردودا، دوو وه‌جبه‌ له‌گه‌نجانى ناوچه‌ى گه‌رمیان به‌ڕێگه‌ى قاچاخ رویان له‌ئه‌وروپا کردوه‌، له‌هه‌ردوو جاره‌که‌شدا که‌شتیه‌کان ژێرئاو که‌وتون.

خه‌لیل مه‌حمود، برای جه‌بار یه‌کێک له‌و گه‌نجانه‌ی له‌که‌شتیه‌که‌دا خنکاوه‌، به‌‌هاوڵاتی وت «حەوتی ئه‌م مانگه‌ براکه‌م له‌گه‌ڵ 14 گه‌نجی تردا له‌ڕێگه‌ی باخیره‌وه‌ به‌ره‌و ئیتاڵیا رۆیشتون، به‌ڵام له‌ڕێگه‌ باخیره‌که‌یان ژێرئاو که‌وتوه‌«.

خه‌لیل مه‌حمود، ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد براکه‌ی پێشتر پۆلیسی هاتوچۆ بوه‌‌و وازی له‌کاره‌که‌ی هێناوه‌، مانگی رابردوو به‌ره‌و یۆنان به‌ڕێکه‌وتوه‌، «براکه‌م له‌یۆنان چه‌ند گه‌نجێکی تری ناسیوه‌‌و له‌وێ پێکه‌وه‌ بڕیاریانداوه‌ به‌ره‌و ئیتاڵیا بڕۆن».

به‌پێی وته‌ی خه‌لیل، که‌شتیه‌ ژێرئاو که‌وتوه‌که‌ 15 عێراقی تێدابوه‌ که‌ زۆربه‌یان کوردبون‌و ته‌نیا شه‌ش که‌سیان رزگاریان بوه‌و ئه‌وانى تری خنکاون، به‌ڵام ته‌رمی هه‌ندێکیان نه‌دۆزراوه‌ته‌وه‌.

له‌و نۆ گه‌نجه‌ی خنکاون، چوار گه‌نجیان خه‌ڵکی که‌لار‌و ناحیه‌ی رزگاریه‌، به‌ڵام یه‌کێکی تریان خه‌ڵکی شاری که‌رکوک بوه‌و سێ رۆژ له‌مه‌وبه‌ر ته‌رمه‌کانیان هێنرایه‌وه‌ بۆ هه‌رێمی کوردستان.

خنکانی ئه‌و گه‌نجانه‌ له‌کاتێکدایه‌، چاره‌نوسی چه‌ند گه‌نجێکی تری که‌لاری نادیاره‌، که‌ 28/12ى ساڵى رابردوو به‌هه‌مانشێوه‌ له‌ڕێگه‌ی که‌شیه‌که‌وه‌ به‌ره‌و ئیتاڵیا رۆیشتون‌و دواى ئه‌وه‌ هیچ هه‌واڵێکیان نه‌ماوه‌.

یه‌کێک له‌و گه‌نجانه‌، ناوى نیهاد عه‌لی فه‌تاحه‌و له‌گه‌ڵ کوردێکى ئێزیدی خه‌ڵکى شه‌نگالدا، به‌ره‌و ئیتاڵیا رۆیشتون‌و له‌وکاته‌وه‌ چاره‌نوسیان نادیاره‌.

حاجی عه‌لی فه‌تاح، باوکی نیهاد، ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد کوڕه‌که‌ی پۆلی شه‌شه‌می زانستی ته‌واوکردوه‌‌و هه‌رێمی کوردستانی جێهێشتوه‌، تا 28/12ی ساڵی پار ئاگاداربون له‌یۆنان بوه‌، به‌‌هاوڵاتی وت «ئاگادارین که‌کاتژمێر چوارو نیوی هه‌مان رۆژ باخیره‌که‌یان گڕی گرتوه‌«.

حاجی عه‌لی که‌ ماوه‌ی 50 رۆژه‌ به‌دوای چاره‌نوسی کوڕه‌که‌یدا ده‌گه‌ڕێت، باسیله‌وه‌کرد له‌ڕێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه‌ قسه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌و قاچاخچیه‌دا کردوه‌ که‌ کوڕه‌که‌ی بردوه‌، قاچاخچیه‌که‌ش پێیوتون کوڕه‌که‌یان ده‌رچوه‌ تائیتاڵیاو دواتر ئاگای لێی نه‌ماوه‌.

هه‌روه‌ها وتیشی «پاره‌که‌مان له‌قاچاخچیه‌که‌ سه‌ندوه‌ته‌وه‌، ئێستا سه‌رقاڵی گه‌ڕانین به‌دوای چاره‌نوسی کوڕه‌که‌مدا».

رۆیشتنی گه‌نجان به‌ره‌و وڵاتانی ئه‌وروپا که‌ له‌ساڵانى نه‌وه‌ده‌کانى سه‌ده‌ى رابردوو ببوه‌ دیارده‌یه‌کى به‌ربڵاو، خه‌ریکه‌ دیسانه‌وه‌ سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌.

به‌پێی به‌دواداچونى ‌هاوڵاتی، ته‌نها له‌ماوه‌ی دوو مانگی رابردودا نزیکه‌ی 20 گه‌نج له‌که‌لارو ده‌ربه‌ندیخانه‌وه‌ به‌ره‌و ئه‌وروپا رۆیشتون.

سه‌رکه‌وت ئه‌حمه‌د، گه‌نجێکی که‌لاریه‌‌و سه‌رقاڵی مامه‌ڵه‌کردنه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بچێته‌ ئه‌وروپا، به هاوڵاتی وت «له‌م ژیانه‌ بێزارم، ده‌مه‌وێت ژیانی ئه‌وروپاش تاقیبکه‌مه‌وه‌«.

سه‌رکه‌وت فه‌رمانبه‌ره‌‌و وازی له‌کاره‌که‌ی هێناوه‌، ده‌ڵێت که‌سوکاره‌که‌ی زۆر هه‌وڵیان له‌گه‌ڵیداوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی رازی بکه‌ن‌و نه‌ڕوات، به‌ڵام «سورم له‌سه‌ر رۆیشتن، بۆیه‌ مامه‌ڵه‌ یاساییه‌کانم به‌ده‌فته‌رێک دۆلار (10 هه‌زار دۆلار) ته‌واوکردوه‌و به‌م نزیکانه‌ ده‌ڕۆم».

دوو پەنابەر لە ڕێگەی فڕۆكەخانەی هەولێرەوە دیپۆرت دەكرێنەوە

مطار-اربيل-650x320فیدراسیۆنی پەنابەرانی سەرتاسەری عێراق ئاشكرای كرد، 2 پەنابەر لە ڕێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە، دیپۆرت دەكرێنەوە.

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی لە فیدراسیۆنی پەنابەرانی سەرتاسەری عێراقەوە بە (باسنیوز) دراوە، “خالید . ح”ی پەنابەر، كە ماوەی 13 ساڵە لە وڵاتی بەریتانیا ژیان بەسەر دەبات، ڕۆژی 17ی شوبات بە زۆرەملێ لە ڕێگەی هێڵی ئاسمانی مەلەكی ئەردەنییەوە، دیپۆرتی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دەكرێتەوە.

خالید بە فیدراسیۆنەكەی ڕاگەیاندووە، 13 ساڵە لە وڵاتی بەریتانیا ژیان بەسەر دەبات، بەڵام لە لایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە وەرگرتنەوەی قەبوڵ كراوە، بۆیە بلیتی گەشت كردنیان بۆ بڕیوە و سبەی 17/2/2015، لە فڕۆكەخانەی (هیسرۆ)وە بۆ فڕۆكەخانەی (عەمان) و لەوێشەوە بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دیپۆرت دەكرێتەوە.

هەمان فیدراسیۆن بە (باسنیوز)ی ڕگەیاند، پەنابەرێكی دیكە لە وڵاتی نەرویج، بە ناوی “عیرفان .ق”، كە لە گرتووخانەی دەستبەسەری (تراندۆم) لە نزیك فڕۆكەخانەی (ئۆسڵۆ)ی پایتەخت زیندانی كراوە، لە وڵاتی نەرویجەوە دیپۆرتی هەولێر دەكرێتەوە. ئەو پەنابەرەش بە سكرتاریەتی فیدراسیۆنەكەی ڕاگەیاندووە: “خێزانەكەم خەڵكی وڵاتی نەرویجە، كەچی ماوەی مانگێكە لەم گرتووخانەیەدا دەست بەسەرم، پێشیان ڕاگەیاندووم، دەبێت بە زۆر ئیمزا بكەیت و بۆ هەولێر بگەڕێیتەوە”.

عیرفان ئاماژەشی بەوە داوە، كە پۆلیسی گرتووخانەكە پێیان گوتووە، حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕازی بووە وەری بگرێتەوە. دیپۆرت كردنەوەی ئەم پەنابەرانە لە كاتێك دایە، كە چەند جارێك حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاندووە، پەنابەری بە زۆرملێ لە فڕۆكەخانەكانی كوردستانەوە وەرناگرێتەوە.

دیپپۆتکردنه‌وه‌ى په‌نابه‌رانی عیراقی ده‌ستپێئه‌کاته‌وه‌

ASYLUM SEEKERS FIRST TRANSFERسه‌رۆک وه‌زیرانی پاپانیو گینیا، که‌ یه‌کێکه‌ له‌و دورگانه‌ی له‌لایه‌ن ئوسترالیاوه‌ په‌نابه‌رێکی زۆری بۆ نێردراوه‌، به‌دوری نازانێت له‌چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا دیپۆرتکردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران ده‌ست پێبکاته‌وه‌، که‌ له‌نێویاندا سه‌دان په‌نابه‌ری عیراقی هه‌ن.

پیته‌ر ئۆنه‌یێل، سه‌باره‌ت به‌ ره‌وشى ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی له‌ کامپه‌کانی وڵاته‌که‌یدا ده‌ستبه‌سه‌رکراون، وتی “زۆربه‌یان نه‌یانتوانیوه‌ بیسه‌لمێنن په‌نابه‌رى راسته‌قینه‌ن.”

و به‌ ووته‌ى ئه‌و له‌ماوه‌ى چه‌ند هه‌فته‌یه‌کى داهاتوودا ئه‌گه‌رى هه‌یه‌ ده‌ستبکه‌ن به‌ دیپۆرتکردنه‌وه‌یان بۆ ووڵاته‌کانى خۆیان و به‌وه‌ش پێده‌چێت سه‌دان په‌ناخوازى عێراقى بکه‌ونه‌ به‌ر شاڵاوى دیپۆتکردنه‌وه‌وه‌.

ناوبراو، ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو حکومه‌تى وڵاته‌که‌ى له‌گه‌ڵ حکومه‌تى وڵاتانى په‌ناخوازه‌کاندا له‌ناویشیاندا حکومه‌تى عێراق، له‌گفتوگۆدان و ئه‌یانه‌وێت ئه‌و پرسه‌ به‌زووترین کات یه‌کلا بکه‌نه‌وه‌.

له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تیش، سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌رى دیپۆرتکردنه‌وه‌ى ئه‌و په‌ناخوازانه‌ بۆ وڵاته‌کانیان، کۆمیسیۆنى باڵاى په‌نابه‌رانى سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان هۆشداری دا له‌وه‌ى که‌ نابێت ئه‌و په‌ناخوازانه‌ به‌زۆر دیپۆرت بکرێنه‌وه‌ بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ى که‌ مه‌ترسى له‌سه‌ر ژیانیان هه‌یه‌.

پێشتریش کۆمیسیۆنه‌که‌ ره‌خنه‌ى له‌پرۆسه‌ى یه‌کلاکردنه‌وه‌ى که‌یسى په‌ناخوازان گرتبوو “که‌موکورتى زۆرى یاسایى له‌و پرۆسه‌یه‌دا هه‌یه‌ و داوا له‌به‌رپرسانى ئه‌و وڵاته‌ ئه‌که‌ین، چانسى تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ى زیاتر به‌و په‌ناخوازانه‌ بده‌ن، که‌ که‌یسه‌کانیان ره‌تکراوه‌ته‌وه‌.”

هه‌ردوو دورگه‌ی “پاپانیو گینیا” “ناورۆ” دوو وڵاتى دورگه‌یى بچوکن له‌ زه‌ریاى هندیدا، به‌پێی رێککه‌وتنێک حکومه‌تى ئوسترالیا ئه‌و په‌نابه‌رانه‌یان بۆ ره‌وانه‌ ئه‌کات، که‌ به‌شێوه‌یه‌کی نایاسایی ئاوه‌کانی ئه‌و سنووره‌ ئه‌بڕن.

ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ مافى ئه‌وه‌یان نیه‌ داواى مافى په‌نابه‌ریی له‌ئوسترالیا بکه‌ن و ئه‌گه‌ر سه‌لماندیشیان په‌نابه‌رن، ئه‌وا ئه‌توانن له‌و دوو دوورگه‌یه‌ بمێننه‌وه‌، به‌ڵام له‌ ئێستادا پاش یه‌کلاکردنه‌وى که‌یسه‌کانیان، سه‌رۆک وه‌زیرانى ئه‌و وڵاته‌ رایگه‌یاند زۆربه‌ى ئه‌و په‌ناخوازانه‌ ناتوانن له‌ وڵاته‌که‌یان بمێننه‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌رى به‌رده‌وامبوونی سیاسه‌تى دیپۆرتکردنى په‌نابه‌ران بۆ ئه‌و دوو دوورگه‌یه‌، پیته‌ر دیتن وه‌زیرى کۆچى ئوسترالیا، رایگه‌یاند ئه‌وان به‌رده‌وام ئه‌بن له‌ ناردنى ئه‌و په‌ناخوازانه‌ى که‌ به‌به‌له‌م به‌شێوه‌یه‌کى نایاسایى ئه‌گه‌نه‌ وڵاته‌که‌یان بۆ دوورگه‌کانى ناورۆ و پاپانیوگینیا یان دووباره‌ ره‌وانه‌کردنه‌وه‌یان بۆ ئه‌و جێگه‌یه‌ى که‌ به‌له‌مه‌کانى لێوه‌ هاتوون.

ناوبراو، راشیگه‌یاند له‌ساڵى 2104 دا زیاتر 429 کۆچبه‌ریان له‌پێش گه‌شتنیان به‌ ئوسترالیا گێڕاوه‌ته‌وه‌، جگه‌له‌وه‌ى ته‌نها یه‌ک به‌له‌م گه‌یشتۆته‌ سه‌ر خاکى ئوسترالیا و سه‌رجه‌م سه‌رنشینه‌کانیشى په‌نابه‌ر بوون و ره‌وانه‌ى دوورگه‌ى ناورۆ کراون.

له‌سه‌ر ئاستى ناوخۆى عێراقیش، ئامانج عه‌بدوڵا، به‌رپرسى ئۆفیسى عێراق و هه‌رێمى کوردستانى فیدراسیۆنى سه‌رتاسه‌رى په‌نابه‌رانى عێراق، رایگه‌یاند ئه‌وان به‌توندى ئیدانه‌ى ئه‌و هه‌نگاوه‌ ئه‌که‌ن و وه‌ک فیدراسیۆنه‌که‌یان و له‌سه‌ر ئاستى مه‌کته‌بى سکرتاریه‌تى رێکخراوه‌که‌یان ده‌نگى ناڕه‌زایى خۆیان ئه‌گه‌یه‌ننه‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کانى وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان و رێکخراوه‌ جیهانیه‌کانى تر.

ئامانج عه‌بدوڵا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ئه‌کات که‌ ناڕه‌زایى ئه‌وان له‌وێوه‌ سه‌رچاوه‌ى گرتووه‌ که‌ دیپۆرتکردنه‌وه‌ دژى بنه‌ماکانى مافى مرۆڤه‌ و په‌نابه‌ران ئازادن له‌وه‌ى له‌ کوێ ئه‌یانه‌وێت بژین، به‌تایبه‌ت په‌نابه‌رانى عێراق که‌ ئێستا وڵاته‌که‌یان له‌خراپترین ره‌وشى ئه‌منیدایه‌ به‌هۆى هه‌ڕه‌شه‌کانى داعشه‌وه‌.

ناوبراو، هۆشداریدا که‌ نابێت بچنه‌ ژێربارى وه‌رگرتنه‌وه‌ى به‌زۆرى ئه‌و په‌نابه‌ره‌ دیپۆرتکراوانه‌ و وتیشى “حکومه‌تى عێراق به‌رپرسیار ئه‌بێت له‌پاراستنى سه‌لامه‌تى ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ له‌پاش دیپۆرتکردنه‌وه‌یان” چونکه‌ به‌ وته‌ى ئه‌و پێئه‌چێت به‌شێک له‌وانه‌ دیپۆرتى ئه‌و ناوچانه‌ بکرێنه‌وه‌ که‌ دۆخى ئه‌منیان زۆر خراپه‌.

به‌پێى دوایین ئامارى فه‌رمی، نزیکه‌ى هه‌زار و 35 په‌ناخواز له‌ که‌مپه‌کانى دوورگه‌ى پاپانیوگینیا ده‌ستبه‌سه‌رن که‌ زۆربه‌یان عێراقى و ئێرانى و سریلانکى و ئه‌فغانین.

به‌ڵام به‌ وته‌ى ئه‌ندامێکى په‌رله‌مانى ئوسترالیا به‌گشتى نزیکه‌ى 500 په‌ناخوازى عێراقى له‌ هه‌ردوو دوورگه‌ى پاپانیوگینیا و ناورۆ ده‌ستبه‌سه‌رن.

%d bloggers like this: