Tag Archives: كۆچبه‌ر

ئوسترالیا قاچاخچییەکانى بەتەواوى بەزاند

TONY ABBOTT COPAYMENT PRESSERکۆچى کوردان و کۆچ بۆ ئوسترالیا

لە بەیاننامەیەکى پێتەر دیوتۆنى وەزیرى کۆچ و پاراستنى سنوورەکاندا هاتووە: لەدواى تێپەڕینى شەش مانگ هیچ قاچاخچییەک نەیتوانى سنوورەکانى ئوسترالیا ببڕێت.

19ى کانوونى یەکەمى 2013، ئۆپەراسیۆنى پاراستنى سنوورەکان دەستى پێکرد بۆ گێڕانەوەى ئەو بەلەمانەى کە بەشێوەیەکى نایاسایى دەیانویست بگەن بە خاکەکانى ئوسترالیا، و ئەمەش یەکێک بوو لە بانگەشەکانى هەڵبژاردنى لیستى هاوپەیمانان.

تاوەکو ئێستا 15 بەلەم بە 429 کۆچبەرى نایاساییەوە ڕێگرییان لێکراوەو گەڕێنراونەتەوە.

لە 2014دا تەنها یەک گەشتى قاچاخچییەکان سەرکەوتووبووە، لەهەموو ئەو کۆچبەرانەى کە گەیەنراونەتە ناورو.

ئەم بارودۆخەش ئاماژەیەکى گەورەیە کە سەرکەوتنى گەورە بەدەستهێنراوە. لە 12 مانگى بەرلە دەستپێکى ئۆپەراسیۆنى سەروەرى سنوورەکان 401 گەشتى سەرکەوتووى پەناخوازان هەبوون کە 26543 کۆچبەرى تێدابوون.

زۆرگرنگتر ئەوەیە کە لەماوەى ئەو ئۆپەراسیۆنەدا کەس گیانى لەدەست نەداوە بەهۆى نقوم بوونەوە، بەپێچەوانەوە لە ساڵى ڕابردوودا بەر لەو پڕۆسەیە زیاتر لە 300کەس بێسەروشوێن بوون.

کاتێک حکومەتەکەى ڕوود و گیڵارد سیاسەتى پەسەندکراوى هاوەردیان ڕەتکردەوە بۆ پاراستنى سنوورەکان، 50هەزار کۆچبەرى نایاسایى گەیشتنە خاکەکانى ئوسترالیا بە زیاتر لە 800 بەلەم.

ئەم سیاسەتە زۆر ڕوونە بۆ قاچاخچییەکان، هەر بەلەمێک کۆچبەرى نایاسایى هەڵگرێت بەرەو ئوسترالیا ئەوا ڕەوانە دەکرێتەوەو لە ئاوەکانى ئوسترالیا دەکرێتە دەرەوە. هەر کەسێک بەشێوەیەکى نایاسایى بەهۆى بەلەمەوە بگاتە ئوسترالیا دیپۆرت دەکرێتەوەو هەرگیز لە ئوسترالیا نیشتەجێ ناکرێت.

ئەم سیاسەتە بەسەر هەموو کەسێکدا جێبەجێ دەکرێت.

ئەم حکومەتە دەستبەردارى ئەو سیاسەتە نابێت و بەردەوام دەبین لە سیاسەتى ئۆپەراسیۆنى سەروەرى سنوورەکان.

به‌بێ ڤیزا عێراقییه‌کان ده‌توانن گه‌شت بۆ هه‌شت وڵات بکه‌ن

56168_146812پاسپۆرتی عێراقی دووه‌م خراپترین پاسپۆرته‌ له‌جیهان ته‌نها له‌ سه‌رووی ئه‌فغانستان له‌رووى ژماره‌ى ئه‌و ولآتانه‌ى كه‌ ده‌توانى به‌بێ ڤیزه‌ بۆیان بچی، ته‌نها ٢٩ ولآت هه‌یه‌ له‌ جیهات كه‌ عێراقی ده‌توانن به‌بێ ڤیزا یاخود ڤیزا له‌كاتى گه‌یشتن به‌و ولآته‌ بۆی بچن. راسته‌ ئه‌و شوێنانه‌ كه‌من به‌لآم هه‌ندێكی ولآتی زۆر سه‌رنج راكێشن كه‌ ده‌توانی به‌ ئاسانی بۆیان بچی و كاتێكی خۆشی تێدا به‌سه‌ر ببه‌ى. لێره‌ ئێمه‌ ٨ ولآت لیست ده‌كه‌ین كه‌ ده‌توانى به‌بێ ڤیزه‌ یان ڤیزه‌ له‌كاتى گه‌یشتن بۆیان بچی و كاتى زۆر خۆشیان تێدا به‌سه‌ر ببه‌ى.

١- توركیا

له‌هه‌مان كاتدا رۆژهه‌لآت و رۆژئاوایه‌، ئه‌مه توركیايه. توركیا به‌ یه‌كێك له‌ سه‌رنجراكێشترین ولآتانى جیهان داده‌نرێت و له‌ لیستى ئه‌و ولآتانه‌ى زۆرترین گه‌شتیار سه‌ردانى ده‌كه‌ن كه‌ له‌لایه‌ن رێكخراوی گه‌شتیاری جیهانی سه‌ر به‌ ته‌نه‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ئاماده‌كراوه‌ له‌ساڵی ٢٠١٤ شه‌شه‌م ولآت بووه‌ له‌ رووى زۆری ژماره‌ى ئه‌و گه‌شتیارانه‌ى سه‌ردانى ده‌كه‌ن و نزیكه‌ى ٤٠ ملیۆن كه‌س سه‌ردانى كردووه‌. توركیا چه‌ندین ناوچه‌ى گه‌شتیاری جیاوازى هه‌یه‌ كه‌ هه‌ر یه‌كێكیان له‌وانه‌یه‌ پێویستی به‌ گه‌شتێكی تایبه‌ت بێت بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ردانى بكه‌ن، دیارترین شوێنه‌ گه‌شتیاریه‌كانى توركیا: ئیسته‌نبووڵ، ئه‌نتاڵیا، ئالآنیا، كه‌په‌دۆكیا و بۆدرومن. هه‌ڵگری پاسپۆرتى عێراقی ده‌توانێ له‌كاتى گه‌یشتنى بۆ فرۆكه‌خانه‌ى ئیسته‌نبووڵ ڤیزاى توركیا به‌خۆرِایی وه‌ربگرێت.

٢- مالیزیا

مالیزیا به‌ ئاسیاى راسته‌قینه‌ ده‌ناسرێ، یه‌كێكه‌ له‌و ولآته‌ سه‌ركه‌وتووانه‌ى كه‌ له‌ماوه‌یه‌كى كه‌م گه‌شه‌یه‌كى ئابووری گه‌وره‌ى به‌خۆیه‌وه‌ بینی. له‌رووى ژماره‌ى گه‌شتیارانه‌ له‌ كیشتوه‌ری ئاسیا له‌دواى هه‌ریه‌ك له‌ چین و هۆنگ كۆنگ زۆرترین گه‌شتیار سالآنه‌ سه‌ردانى ده‌كه‌ن. له‌ ساڵی ٢٠١٤ زیاتر له‌ ٢٧.٤ ملیۆن كه‌س سه‌ردانى كردووه‌. عێراقی به‌بێ ڤیزا ده‌توانن سه‌ردانى بكه‌ن. مالیزیا ولآتێكی گه‌شتیاری زۆر سه‌وزه‌، چه‌ندان دوورگه‌ و شوێنی گه‌شتیاری سه‌رنجراكێشی تێدایه‌. له‌ دیارترین شوێنه‌ گه‌شتیاریه‌كانى مالیزیا: ئه‌شكه‌وتى مولو، دورگه‌كانى لانگكاوی و پیرهینتیان، كوالالامپور، چیای چینه‌باڵو، دورگه‌ى پوڵۆو تیۆمان، پردی تامان نیگارا له‌ پاركی نیشتمانى مالیزیا و به‌رزاییه‌كانى كامیرۆن

٣- لوبنان

به‌ سویسرای رۆژهه‌لآت ناسراوه‌ به‌هۆى دیمه‌نه‌ سروشتیه‌ دڵرفێنه‌كانى. ده‌وڵه‌مه‌ندی كلتوری و جیاوازى ئاینی و مه‌زهه‌بی ره‌نگێكی ره‌ونه‌قدارتری داوه‌ته‌ ئه‌م ولآته‌. له‌رووى ژماره‌ى گه‌شتیاره‌وه‌، نۆیه‌م ولآته‌ له‌ خۆرهه‌لآتى ناوه‌رِاست و له‌ساڵی ٢٠١٤ زیاتر له‌ ١.٣ ملیۆن كه‌س سه‌ردانى لوبنانى كردووه‌. دیارترین شوێنه‌ گه‌شتیاریه‌كانى لوبنان: به‌یروت، ئه‌شكه‌وته‌كانى ژعیتا، شوێنه‌واره‌ مێژوویه‌كانى به‌عله‌به‌ك و ناوچه‌ى فه‌رایا كه‌ ناوچه‌یه‌كى شاخاوی خلیسكانى سه‌ر به‌فره

٤- مالدیڤز

به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌وانه‌ى كه‌ به‌نیازى مانگی هه‌نگوینین، دوورگه‌كانى ماڵدیڤز یه‌كێكه‌ له‌ گونجاوترین شوێنه‌كانى جیهان و به‌ كه‌ناره‌ لم سپیه‌كانى ناسراوه‌. هاولآتیانى عێراق ده‌توانن به‌بێ ڤیزه‌ سه‌ردانى ئه‌م دوورگه‌یه‌ بكه‌ن. ماڵدیڤز شوێنێكی دیاریكراوى ناسراوى نیه‌ و، هه‌موو دورگه‌كان ناسراون و جێی سه‌رنجن.

له‌ پۆستێکی تردا ٤ وڵاته‌که‌ی تر ئاشکرا ده‌که‌ین… له‌گه‌ڵماندا بن به‌رده‌وام بۆ زانیاری له‌باره‌ی کۆچ و په‌نابه‌ران و گه‌شت و په‌ناخوازان و ده‌رفه‌تی خوێندن و کار له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات..

له‌ئه‌نده‌نوسیا پاره‌ بۆ وڵاتێكی‌ ده‌وڵه‌مه‌ند كۆده‌كرێته‌وه‌

an1_1وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك له‌دژی‌ وته‌كانی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ ئوسترالیا كه‌ رایگه‌یاندبو، ده‌بێت ئه‌نده‌نوسیا ئه‌و هاوكاریه‌ مادیانه‌ی‌ له‌بیر بێت كه‌ وڵاته‌كه‌ی‌ پێشكه‌شی‌ ئه‌وانی‌ كردوه‌، ژماره‌یه‌ك له‌هاوڵاتی‌ ئه‌نده‌نوسیا له‌جاكارتای‌ پایته‌ختی‌ ئه‌و وڵاته‌ رژانه‌ سه‌رشه‌قامه‌كان‌و كه‌مپه‌ینێكیان بۆ كۆكردنه‌وه‌ی‌ پاره‌ بۆ ئوسترالیا ڕاگه‌یاند، ئامانجیش له‌كۆكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و پارانه‌ بۆ دانه‌وه‌ی‌ ئه‌و هاوكارییه‌ی‌ پێشتری‌ حكومه‌تی‌ سیدنی‌-یه‌.

هه‌ژار ته‌ها، ئاوێنه‌نیوز: وته‌كانی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ ئوسترالیا، تۆنی‌ ئه‌بوت له‌پاش ئه‌وه‌هات كه‌ دادگای‌ باڵای‌ ئه‌نده‌نوسیا بڕیاری‌ له‌سێداره‌دانی‌ بۆ دوو كه‌سی‌ به‌ڕه‌گه‌ز ئوسترالی‌ ده‌ركرد پاش ئه‌وه‌ی‌ به‌تاوانی‌ قاچاخچێتیكردن به‌ماده‌ی‌ هۆشبه‌ره‌وه‌ ده‌ستگیركران‌و پاشان هه‌ردوكیان تاوانه‌كه‌یان به‌سه‌ردا ساخبوه‌وه‌‌و به‌پێی‌ یاساكانی‌ سزادانی‌ ئه‌نده‌نوسیاش، سزای‌ له‌سێداره‌دانیان بۆ ده‌رچوه‌.

له‌به‌رامبه‌ریشدا حكومه‌تی‌ ئوسترالیا چه‌ندین پێشنیاری‌ خستۆته‌به‌رده‌م ئه‌و وڵاته‌ تا له‌سێداره‌دانی‌ ئه‌و دوو هاوڵاتیه‌ی‌ رابگرێت‌و سزاكه‌یان بگۆڕێت بۆ سزای‌ زیندانیكردنی‌ هه‌تاهه‌تایی‌، به‌ڵام هه‌موو ئه‌و پێشنیارانه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نده‌نوسیاوه‌ ره‌تكراوته‌نه‌وه‌، چونكه‌ به‌وته‌ی‌ به‌رپرسانی‌ ئه‌و وڵاته‌ ئه‌و پێشنیارانه‌ به‌واتای‌ ده‌ستێوه‌ردانه‌ له‌كاروباری‌ دادوه‌رییان.

 

توڕه‌یی‌ ئه‌نده‌نوسیایه‌كان له‌به‌رامبه‌ر وته‌كانی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ ئوسترالیا كۆتایی‌ نه‌هاتوه‌‌و وه‌زیری‌ ڕێكخه‌ر بۆ كاروباری‌ سیاسی‌‌و یاسایی‌‌و ئاسایشی‌ ئه‌نده‌نوسیا رایگه‌یان، ئه‌وانیش هاوكاری‌ حكومه‌تی‌ ئوسترالیایان كردوه‌ له‌پرسی‌ كۆچداو به‌وته‌ی‌ ئه‌و ئه‌وان رێگربون له‌وه‌ی‌ كه‌ هه‌زاران كۆچبه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی‌ نایاسایی‌ ڕو له‌و وڵاته‌ بكه‌ن.

هاوكات هۆشداریدا به‌وه‌ی‌ كه‌ ئه‌گه‌ر حكومه‌تی‌ ئوسترالیا زیاتر ئه‌نده‌نوسیه‌كان نیگه‌ران بكه‌ن ئه‌وا ئه‌وانیش ده‌توانن ئوسترالیا توشی‌ “سۆنامی‌ په‌نابه‌ران ” بكه‌ن به‌وه‌ی‌ كه‌ رێگه‌ له‌و زیاتر له‌ 10 هه‌زار په‌ناخوازه‌ نه‌گرن كه‌ ده‌یانه‌وێت بچنه‌ ئوسترالیاو ئێستا له‌ئه‌نده‌نوسیان.

له‌هه‌فته‌ی‌ رابردوداو به‌ئامانجی‌ فشارخستنه‌ سه‌ر ئه‌نده‌نوسیا بۆئه‌وه‌ی‌ سزای‌ له‌سێداره‌دانی‌ ئه‌و دوو هاوڵاتیه‌ به‌ڕه‌گه‌ز ئوسترالیه‌ هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌ كه‌ له‌ئێستادا چاوه‌ڕوانی‌ جێبه‌جێكردنی‌ سزاكه‌یانن، سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ ئوسترالیا باسی‌ ئه‌و  یه‌ك ملیار دۆلاره‌ی‌ كرد كه‌ له‌ساڵی‌ 2004دا وڵاته‌كه‌ی‌ پێشكه‌شی‌ ئه‌نده‌نوسیای‌ كردبوو رایگه‌یاند “ده‌بێت ئه‌نده‌نوسیه‌كان ئه‌و چاكه‌یه‌یان له‌به‌رچاو بێت” ئه‌مه‌ش توڕه‌یی‌ ئه‌نده‌نوسیای‌ به‌دوای‌ خۆیدا هێناو داواده‌كه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ ئوسترالیا داوای‌ لێبوردنیان لێبكات.

سه‌رچاوه‌كان: ماڵپه‌ری‌ سكای‌ نیوز، ماڵپه‌ری‌ ِرۆژنامه‌ی‌ سیدنی‌ مۆرنینگ هێراڵد

په‌نابه‌رێكی كورد له‌ئوسترالیا به‌مردويی دۆزرایه‌وه‌

1426235065164ماڵپه‌ڕی ڕۆژنامه‌ی سیدنی مۆرنیگ هێراڵدی ئوسترالی بڵاویكرده‌وه‌، ڕۆژی ڕابردوو په‌نابه‌رێكی كورد به‌ناوی ئومێد عه‌لی ئاواز ، به‌مردوویی دۆزرایه‌وه‌.

به‌پێی زانیاریه‌كانی ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌ كه‌ له‌پۆلیسی شاری بریسبنی ئوسترالیا ده‌ستیكه‌وتووه‌، ئه‌و په‌نابه‌ره‌ به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك كوردی وڵاتی ئێرانه‌و پێده‌چێت خۆی كوشتبێت، به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌ستیپێكردووه‌.

به‌پێی تۆماره‌ پزیشكیه‌كانی كه‌ ده‌ست ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌ كه‌وتووه‌، ئومێد ته‌مه‌نی 29 ساڵانه‌و له‌ماوه‌ی مانه‌وه‌ی له‌كه‌مپه‌كانی ئه‌و ووڵاته‌دا له‌نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ده‌روونی چه‌ند جارێك چاره‌سه‌ری ته‌ندروستی وه‌رگرتووه‌ ئه‌ویش پاش ئه‌وه‌ی چه‌ند جارێكی تر هه‌وڵی خۆكوشتنی داوه‌ كه‌ هۆكاری ئه‌وه‌ش ده‌گێڕنه‌وه‌ بۆ خراپی باری ده‌روونی ئه‌و په‌نابه‌ره‌ كه‌ به‌هۆی زۆرمانه‌وه‌ی له‌كه‌مپی په‌نابه‌رانی ئه‌و وڵاته‌دا تووشی بووه‌.

هه‌رچه‌نده‌ ئومێد له‌ساڵی 2011 ه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی گه‌شتوه‌ته‌ ئوسترالیا، به‌ڵام مافی په‌نابه‌رێتی هه‌میشه‌یی وه‌رنه‌گرتووه‌ و به‌وه‌ش له‌ كه‌مپه‌كانی ئه‌و وڵاته‌دا ماوه‌ته‌وه‌ هه‌تا مانگی ڕابردوو مافی په‌نابه‌رێتی كاتی یه‌ك ساڵی پێدراوه‌و دیپۆرتی كه‌مپه‌كانی ده‌ره‌وه‌ نه‌كراوه‌، چونكه‌ پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته‌ بخرێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌ گه‌شتوه‌ته‌ ئه‌و وڵاته‌، به‌وه‌ش ئه‌و په‌نابه‌ره‌ له‌وه‌ تێگه‌شتووه‌ كه‌ ته‌نها له‌و ماوه‌یه‌دا مافی كاركردن و مانه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی له‌ده‌ره‌وه‌ی كه‌مپه‌كان پێده‌درێت. جگه‌له‌وه‌ش ، به‌ وته‌ی ژماره‌یه‌ك داكۆكیكار له‌ مافی په‌نابه‌ران له‌و وڵاته‌ كه‌له‌ نزیكه‌وه‌ ئه‌و په‌نابه‌ره‌ ده‌ناسن ده‌ڵێن پاش ئه‌وه‌ی دایكی مردووه‌، ئومێد باری ده‌روونی زۆر خراپتربوو بوو.

هه‌رله‌باره‌ی گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و په‌نابه‌ره‌ كورده‌وه‌، سه‌رۆكی پارتی دیموكراته‌كانی ئوسترالیا له‌ ولایه‌تی ساوس ئوسترالیا له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا خه‌مباری خۆی به‌گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و په‌نابه‌ره‌ ده‌ربڕیووه‌ و ڕه‌خنه‌ له‌سیاسه‌ته‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێستای ئوسترالیا ده‌گرێت كه‌ كاریگه‌ری خراپی كردوه‌ته‌ سه‌ر باری ده‌روونی په‌نابه‌ران و ده‌ڵێت، ئه‌و ناوی ئومێد بوو، به‌ڵام هیچ ئومێدێكمان پێنه‌به‌خشی.

به‌رنامه‌ی ئیراسمۆس پلەس ده‌رفه‌تێكی زێرین بۆ خوازیارانی خوێندنی باڵا ده‌ڕه‌خسێنیت

127_7dfa946207e7bc9a249db5bca245cbd9ئیراسمۆس پلەس بەرنامەیەکی یەکێتی ئەوروپایە لە بوارەکانی پەروەردە و ڕاهێنان و گەنج و وەرزش بۆ ماوەی شه‌ش ساڵ (٢٠١٤ـ٢٠٢٠) کاردەکات، ئامانج له‌م بەرنامەیە چارەسەركردنی گۆرانکاری ئابوری کۆمەلایەتی، کار، گەشەکردن و یەکسانی کۆمەلایەتی، لە خۆگرتن (احتواء) لە وولاتە ئەوروپاییەکان و هاوبەشەکانیان له‌ خۆده‌گرێت.

بەرنامەی ئیراسمۆس پلەس بە شێوەیەک داڕێژراوە، پشتگیری ووڵاتە بەرنامە دارەکانی یەکێتی ئەوروپا و هاوبەشەکانی هه‌یه‌، به‌تایبه‌ت ئه‌و وڵاتانه‌ی کە توانای بەهرەدارەکان بەکاردەهێنێت و، پەرە بە هەلەکانی هاوکاری و ئاڵوگۆرکردن لە نێوان وڵاتە جیاکان لە بواری خوێندنی بالا و گەنجان دەدات.
ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی نێوان ووڵاتە بەرنامە دارەکانی یەکێتی ئەوروپا و هاوبەشەکانی بۆ ساڵی (٢٠١٤ـ٢٠٢٠) به‌ دو شێوە  ڕاگه‌یاندراوه‌، ئه‌وانیش بریتین له:
1. پڕۆژەی هاوبەشەکان: ئه‌مه‌ پڕۆژەی نێوان دامەزراوە جیاوازەکانه‌ و، کاریگەریان لەسەر ئاستی دامەزراوەیی دەبێت.
2. پرۆژەی پێکهاتەییەکان: پڕۆژەکانی سیستەمی خوێندنی باڵا له‌ خۆده‌گرێت، کە کاریگەرییەکانی لەسەر ئاستی نەتەوەكان دەبێت.
وه‌ك له‌ به‌رنامه‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ كراوه‌، وڵاته‌ هاوبەشەکانی بەسەر چەند هەرێمێکی جیاواز دابەش کردوە. هەرێمی کوردستان-یش  لەگەل هەریەک لە (كۆماری ئیسلامی ئێران، یەمەن) کەوتۆتە هەرێمی ژمارە (9)، پارەی تەرخانکراویش بۆ هەرێمی ژمارە (٩) بڕه‌كه‌ی (1,85) ملیۆن یۆرۆیه‌. بۆیه‌ به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه‌ی له‌و دو وڵاته‌ی هه‌رێمی ژماره‌ (9)‌ هه‌یه‌، ده‌رفه‌تێكی باش ڕه‌خساوه‌ بۆ خوازیارانی خوێندنی باڵا له‌ هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری له‌و به‌رنامه‌یه‌ بكه‌ن و، ناوی خۆیان تۆمار بكه‌ن تا بتوانن درێژه‌ به‌خوێندن بده‌ن له‌ وڵاتانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له‌ چوارچیوه‌ی به‌رنامه‌ی (ئیراسمۆس پلەس)، بۆیه‌ داوا له‌ خوازیاران ده‌كه‌ین پڕۆپۆزەڵی تایبەت بە پڕۆژەکانتان ئامادە بکەن و، لە کاتی خۆیدا پێشکەشی بکەن.
بۆ زانیاری زیاتر ده‌رباره‌ی پڕۆژه‌كه‌و چۆنێیه‌تی پیشكه‌شكردنی داواكاری سه‌ردانی ئەم لینکانەی خوارەوە بکەن:

The Erasmus+ Programme Guide for the 2015 General Call for Proposals in English:
 
 
 
 
Direct link to the document (XLS): https://eacea.ec.europa.eu/sites/eacea-site/files/budget_allocation_regional_and_national_priorities.xls

دانیمارك بیر لەپێدانی مافی پەنابەرێتی كاتی بە پەنابەرانی سووری دەكاتەوە

SYRIA-CONFLICT-REFUGEEهەرچەندە بەپێی ئامارە فەرمیەكانی بەڕێوبەرایەتی كۆچی دانیمارك ، ژمارەی ئەو كەسانەی داوای مافی پەنابەرێتیان لەو ووڵاتە كردووە لەسەرەتای ئەمساڵدا كەمیكردووە كە هۆكاری ئەم كەمكردنەوەیەش

بەهۆی توندی یاساكانی كۆچی ئەو ووڵاتەوەیە بەڵام هێشتا نزیكەی نیوەی ئەو كەسانەی داوای مافی پەنابەرێتیان لەو ووڵاتە كردووە بەڕەگەز سووین. 

بەوەش ، بەپێی زانیاریەكانی ئەو ڕۆژنامەیە ، حكومەتی دانیمارك لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵدا مافی پەنابەرێتی كاتی یەك ساڵی دەداتە ئەو پەناخوازانەی كەلەو ووڵاتانەوە هاتوون كە توندوتیژیەكان تیایاندا بەردەوامن وەك سوریا. 

مەبەست لە پێدانی مافی پەنابەرێتی كاتی كە پێشتریش لەلایەن هەندێك ووڵاتی ترەوە پیادە كراوە بۆ ڕێگەگرنتە لە پەناخوازان تا نەتوانن داوای مافی پەنابەرێتی هەمیشەیی بكەن و بەوەش ئەو ووڵاتانە بە بەهەند وەرگرتنی بارودۆخی ووڵاتی ئەو پەناخوازانە لەپاش تەواو بوونی مافی پەنابەرێتیە كاتیەكەیان دەتوانن بیر لەدیپۆتكردنەوەیان بكەنەوە ، ئەمە جگەلەوەی لەو ماوەی ساڵەدا ناتوانن داوای مافی پەنابەرێتی بۆ كەسوكاریشیان بكەن.

ئوسترالیاش ، هاوشێوەی دانیمارك ، پێشتر یاسای مافی پەنابەرێتی كاتی نوێ‌ كردەوە بۆ ئەو پەناخوازانەی كە لە كەمپەكانی ووڵاتەكەین و بەڵام یاسای دیپۆرتكردنەوە بۆ كەمپەكانی دەرەوە نەیگرتنەوە.

ئەوەی لەئێستادا بووە بەبەشێك لە گوتاری سیاسی ووڵاتی دانیمارك هەر پرسی پەنابەرانی ناوخۆی ووڵاتەكەیان نیە بەڵكو ئەوان نیگەرانن لەزۆری ژمارە پەنابەرنی ووڵاتی سوید چونكە هەردوو ووڵات بەشێكن لە ناوچەی ووڵاتانی ئەسكەندەناڤیا و بەوەش هاتوچۆ و مانەوە ی پەنابەران پاش ئەوەی دەبنە هاوڵاتی هەریەك لەو ووڵاتانە بێسنورە.

پێشتر بەرپرسێكی باڵای پارتی گەلی دانیماركی دەستەڵاتدار لە حكومەتی ئەو ووڵاتەدا رهۆشداریدا بەوەی پاش ئەوەی ئەو ژمارە زۆرەی پەناخوازانی بەڕەگەز سوری دەبنە “بەنابەر” لە سوید ، لەماوەی چەند ساڵێكی كەمدا دەتوانن ببنە هاوڵاتی سویدی و ئینجا دەتوانن بێنە دانیمارك و هەر لەیەكەم ڕۆژی گەشتنیشیانەوە دەتوانن داوای بیمەی سۆشیال لەو ووڵاتە بكەن كە بە ووتەی ئەو بەرپرسە ئەوە مەترسیەكی گەورەیە بۆ سەر ووڵاتەكەیان. 

لەم بارەیەوە ، وەزیری دادی دانیمارك ڕایگەیاند كە حكومەتی ووڵاتەكەی ئامادەكاری كردووە لەبەرامبەر ئەگەری هاتنی هاوڵاتیانی هەڵگری ڕەگەزنامەی سویدی بەمەبەستی مانەوە لە ووڵاتەكەیان.

لەساڵی 2013 دا ، ووڵاتی سوید یەكەم ووڵاتی ئەوروپا بوو كە بڕیاریدا مافی پەنابەرێتی سەرتاسەری بداتە پەناخوازانی بەڕەگەز سووری و بەوەش بۆتە دووەم لەپاش ئەڵمانیا بۆ هەبوونی زۆرترین پەنابەری بەڕەگەز سووری لەسەر ئاستی یەكێتی ئەوروپا.

هەژار تەها  pukpb

سەرچاوە : ماڵپەری ڕۆژنامەی زەلۆكاڵی سویدی

ئه‌وروپا رێوشوێنی نوێ به‌رامبه‌ر ‌په‌نابه‌ران ده‌گرێته‌به‌ر ‌

_70613301_mediterranean_migration_routes_976كۆمسیاری ئه‌وروپا بڕیاریدا كه‌ په‌له‌ بكرێت له‌كاره‌كانی داڕشتنه‌وه‌ی سیاسه‌تێكی نوێ بۆ گرفتی په‌نابه‌ران به‌مه‌به‌ستی چاكسازی له‌یاسای په‌نابه‌راندا.
ئه‌و هه‌وڵه‌ی ئه‌وروپا دوای زنجیره‌یه‌ك كاره‌ساتی گه‌وره‌ دێت، كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ هه‌زاران په‌نابه‌ر له‌ده‌ریای ناوه‌راستدا نوقم بوون كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆریان گیانیان له‌ده‌ستداو ژماره‌یه‌كیشیان رزگار كران.
ده‌سته‌ی جێبه‌جێكردنی كۆمسیاری ئه‌وروپا گفتوگۆكانی له‌باره‌ی ئه‌و ستراتیژییه‌ته‌وه‌ ده‌ستپێكردووه‌ كه‌ لێپرسراوی كاروباری ناوخۆی كۆمسیۆنی ئه‌وروپا بۆ نه‌هێشتنی په‌نابه‌ری نایاسایی پێشكه‌شی كردووه‌، فرانس تیمه‌ر مانز جێگری سه‌رۆكی كۆمسیۆنی ئه‌وروپا رایگه‌یاند: خشته‌ی كاره‌كانی كۆمسیۆنه‌كه‌ ئه‌وله‌ویه‌تی به‌چوار بوار داوه‌ له‌وانه‌ چاكسازی له‌یاساو رێساكانی پێدانی مافی په‌نابه‌ری كه‌ ئێستا په‌یڕه‌و ده‌كرێت له‌گه‌ڵ پارێزگاریكردن له‌سنووره‌كانی یه‌كێتیی ئه‌وروپاو گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی توند دژی په‌نابه‌رانی نایاسایی و بازرگانیكردن به‌مرۆڤه‌وه‌و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ په‌نابه‌ره‌ یاساییه‌كاندا.

ئه‌ڵمانیا: كوردانى په‌نابه‌ر خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا

په‌نابه‌رانى كورد له‌ ئه‌ڵمانیا خۆپیشاندانێكیان ئه‌نجامدا به‌مه‌به‌ستى داواكردنى مافه‌كانى خۆیان و هاوڵاتیانى ئه‌و وڵاته‌ پشتیوانى خۆیان ده‌ربڕى بۆ په‌نابه‌رانى كورد. ئه‌مه‌ش وه‌كو ده‌ربڕینى ناڕه‌زایى بوو به‌رامبه‌ر گروپى پێگیدا كه‌ دژى وه‌رگرتنى په‌نابه‌رانن له‌ ئه‌ڵمانیا.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ خۆپیشانده‌رانى كورد به‌ (وار)یان ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌دواى ئه‌وه‌ى پێكدادان له‌ناو په‌نابه‌راندا دروست بووه‌، په‌نابه‌رانى كورد و پشتیوانانى په‌نابه‌ران مانگرتنیان ڕاگه‌یاندووه‌ و داوایان كردووه‌ كه‌ ڕێز له‌ په‌نابه‌ران بگیرێت، و داواى ئه‌وه‌یان كردووه‌ كه‌ به‌زووترین كات مافه‌كانى ئه‌وان بێته‌دى و هاریكارى مرۆیى بگات به‌ ئه‌وان.

هه‌ر ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ڕایگه‌یاند كه‌ ڕه‌وشى په‌نابه‌ران له‌ هه‌رێمى ساكسۆنیا زۆر خراپه‌ و حكومه‌ت ده‌ستى گرتووه‌ به‌ دیپۆرت كردنه‌وه‌ى په‌ناخوازان. هه‌روه‌ها مانگترن به‌ به‌شدارى 200 كه‌س به‌رده‌وامه‌ و بڕیاره‌ تاوه‌كو 25ى ئه‌م مانگه‌ به‌رده‌وامى هه‌بێت.

70 په‌نابه‌ری عێراقی و سوری له‌ئاوه‌كانی رۆمانیا رزگاركران

28220151335602_balam123هێزه‌ ده‌ریاییه‌كانی رۆمانیا 70 په‌نابه‌ری عێراقی و سوری له‌خنكان رزگارده‌كه‌ن.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ هێزه‌ ده‌ریاییه‌كانی وڵاتی رۆمانیا 70 په‌نابه‌ری عێراقی و سورییان له‌ ئاوه‌كانی نزیك رۆمانیا له‌ خنكان رزگاركرد كه‌ له‌به‌له‌مێكدا ده‌یانویست خۆیان بگه‌یه‌ننه‌ ئه‌وروپا.

ماریۆس نیكۆلسكۆی وته‌بێژی هێزی ده‌ریایی رۆمانیا رایگه‌یاند، ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه‌ رزگاركراون ویستویانه‌ له‌رێگای ده‌ریاوه‌ خۆیان بگه‌یه‌ننه‌ رۆمانیاو ته‌واوی پێداویستیه‌كانیان بۆ دابینكراوه‌، ئه‌وه‌ش یه‌كه‌م به‌له‌می له‌وجۆره‌یه‌ له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا ویستویه‌تی خۆی بگه‌یه‌نێته‌ رۆمانیا.

په‌نابه‌ره‌كان كه‌ له‌به‌له‌مێكی توركیدا بوون، له‌ئه‌سته‌مبوڵه‌وه‌ كه‌وتبونه‌ رێ و 16 كیلۆمه‌تریان مابووه‌ بگه‌نه‌ كه‌ناره‌كانی رۆمانیاو 20 ژن و مناڵی تێدابووه‌.

به‌پێی ئاماره‌كان 160 هه‌زار كه‌س له‌ماوه‌ی ساڵی رابوردودا توانیویانه‌ خۆیان بگه‌یه‌ننه‌ ئیتالیاو 40 هه‌زار كه‌سی تریش خۆیان گه‌یاندۆته‌ وڵاتی یۆنان، به‌هه‌زاران كه‌سیش له‌و رێگه‌یه‌دا خنكاون.

دادگایكردنی‌ تۆمه‌تبارانی‌ كه‌یسی‌ كوشتنی‌ په‌ناخوازه‌ كورده‌كه‌ ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

232015538602_wene2ڕۆژنامه‌ی‌ گاردیانی‌ به‌ریتانی‌ ئاشكرای‌ كرد، له‌م مانگه‌دا دادگایكردنی‌ ئه‌و دوو كه‌سه‌ی‌ كه‌ تۆمه‌تبارن به‌كوشتنی‌ په‌ناخوازه‌ كورده‌كه‌ له‌دوورگه‌ی‌ پاپانیوگینیا ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌.
 
ڕه‌زا به‌راتی‌، ناوی‌ ئه‌و په‌ناخوازه‌ كورده‌یه‌ كه‌له‌ 17 شوباتی‌ ساڵی‌ ڕابردوو، له‌ئه‌نجامی‌ پشێویه‌كانی‌ نێوان پۆلیسی‌ ئه‌و دوورگه‌یه‌و په‌ناخوازانی‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراو له‌و دوورگه‌یه‌ كه‌ خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا بوو گیانی‌ له‌ده‌ستدا و ئه‌مه‌ جگه‌ له‌بیرنداربوونی‌ نزیكه‌ی‌ 70 په‌ناخوازی‌ تر.
 
به‌پێی‌ زانیاریه‌كانی‌ ڕۆژنامه‌ی‌ گاردیان، ڕه‌زای‌ ته‌مه‌ن 23 ساڵ خانه‌واده‌ی‌ له‌ بنه‌چه‌دا خه‌ڵكی‌ پارێزگای‌ ئیلامی‌ خۆرهه‌ڵاتی‌ كوردستانن، به‌شداری‌ خۆپیشاندانه‌كه‌ی‌ نه‌كردووه‌ به‌ڵام له‌ماوه‌ی‌ پیشێویه‌كانی‌ ئه‌و شه‌وه‌دا به‌سه‌ختی‌ وه‌ك ڕاپۆرته‌كان ئاماژه‌ی‌ بۆ ده‌كه‌ن له‌لایه‌ن ستافی‌ كه‌مپه‌كه‌یانه‌وه‌ هێرشكراوه‌ته‌ سه‌ری‌ و پاشان هه‌ر ئه‌و شه‌وه‌ به‌هۆی‌ به‌ركه‌وتنی‌ سه‌ریه‌وه‌ له‌و هێرشه‌دا گیانی‌ له‌ده‌ستداوه‌.
 
له‌ مانگی‌ ئابی‌ ساڵی‌ پاردا، حكومه‌تی‌ پاپانیوگینیا ده‌ستگیركردنی‌ دوو كه‌سی‌ ڕاگه‌یاند كه‌ یه‌كێكیان پاسه‌وانێكی‌ كه‌مپه‌كه‌ بووه‌و ئه‌ویتریشیان كارمه‌ندی‌ دامه‌زراوه‌یه‌كی‌ تری‌ ئه‌و دوورگه‌یه‌یه‌.
 
یه‌كه‌م دانیشتنی‌ دادگایكردنی‌ ئه‌و دوو كه‌سه‌ له‌ تشرینی‌ دووه‌می‌ ساڵی‌ ڕابردوو ده‌ستیپێكرد به‌ڵام به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ پارێزه‌ریان بۆ دابین نه‌كرا بوو، دادگایه‌كه‌یان دواخرا.
 
ڕه‌زا، له‌مانگی‌ حوزه‌یرانی‌ ساڵی‌ 2013 دا، به‌شێوه‌یه‌كی‌ نایاسایی‌ و له‌ڕێگه‌ی‌ به‌له‌مه‌وه‌ گه‌شتۆته‌ دوورگه‌ی‌ كریستماسی‌ ئوسترالیا، به‌وه‌ش سیاسه‌تی‌ دیپۆرتكردنه‌وی‌ به‌سه‌ردا جێبه‌جێكراوه‌ و ڕه‌وانه‌ی‌ دوورگه‌ی‌ پاپانیوگینیا كراوه‌.
 
له‌پاش ڕێككه‌وتنی‌ له‌گه‌ڵ هه‌ردوو دوورگه‌ی‌ ناورۆ و پاپانیوگینیا، له‌مانگی‌ ئابی‌ 2012 ه‌وه‌، حكومه‌تی‌ ئوسترالیا چه‌ند كه‌مپێكی‌ كرده‌وه‌ له‌و دوو دوورگه‌یه‌ بۆ ئه‌و په‌ناخوازانه‌ی‌ كه‌به‌له‌م و به‌شێوه‌یه‌كی‌ نایاسایی‌ خۆیان ده‌گه‌یه‌ننه‌ ئوسترالیا و بڕیاریدا كه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مافی‌ په‌نابه‌رێتی‌ نه‌داته‌ هیچ كه‌سێك كه‌له‌ڕێگه‌ی‌ ده‌ریاوه‌و به‌قاچاخ ده‌گه‌نه‌ ئه‌و ووڵاته‌و دیپۆرتی‌ ئه‌و دوو دوورگه‌یه‌شیان بكات كه‌به‌پێی‌ ڕێكه‌وتنامه‌كه‌.
 
ئه‌و په‌ناخوازانه‌ ده‌توانن داوای‌ مافی‌ په‌نابه‌رێتی‌ له‌و دوو دوورگه‌یه‌ بكه‌ن ئه‌گه‌ر سه‌لماندیان په‌نابه‌ری‌ ڕاسته‌قینه‌ن.
 
 له‌به‌رامبه‌ریشدا، په‌ناخوازانی‌ دیپۆرتكراو به‌به‌رده‌وامی‌ خۆپشاندان ڕێكده‌خه‌ن و به‌هۆی‌ خراپی‌ بارودۆخیانه‌وه‌ داوای‌ داخستنی‌ ده‌ستبه‌جێی‌ ئه‌و كه‌مپانه‌ ده‌كه‌ن.
 
سه‌رچاوه‌كان : ماڵپه‌ری‌ ڕۆژنامه‌ی‌ گاردیان، ماڵپه‌ری‌ ڕۆژنامه‌ی‌ ئه‌ی‌ بی‌ سی‌ نیوز
%d bloggers like this: