Tag Archives: پەناخواز

له‌سه‌دا 20ی کۆچبەرانی ئەوروپا، عێراقین

0741 (1)بەپێی به‌یاننامه‌یه‌كی‌ هاوبه‌شی‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌كۆمسیۆنی‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری‌ كۆچه‌ران و رێكخراوی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ كۆچ، له‌ماوه‌ی‌ ئه‌مساڵدا زیاتر له‌ 1 ملیۆن كۆچه‌ر له‌ڕێی‌ ووشكانی‌ و ئاوییه‌وه‌ گه‌یشتوونه‌ته‌ وڵاتانی‌ ئه‌وروپا.

هەروه‌ك له‌به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌، نزیكه‌ی‌ 971 هه‌زارو 289 كۆچه‌ر له‌ڕێی‌ ده‌ریاوه‌ و 34 هه‌زارو 215 كۆچه‌ری‌ تریش له‌ڕێی‌ ووشكاوه‌كیی ( توركیا بۆ بولگاریا و دواتر بۆ یۆنان) گه‌یشتونه‌ته‌ ئه‌وروپا، به‌ ته‌نها 816 كۆچه‌ر له‌ڕێی‌ ده‌ریاو 4 هه‌زاری‌ تریش له‌ڕێی‌ وشكاوه‌كییه‌وه‌ روویان له‌ وڵاتی‌ یۆنان لێكردووه‌.

هاوكات ئه‌وه‌ش روونكراوته‌وه‌ جگه‌ له‌و ژماره‌یه‌ی‌ كه‌ گه‌یشتوونه‌ته‌ وڵاتانی‌ ئه‌وروپا زیاتر له‌ 3 هه‌زارو 700 كه‌س له‌رێی‌ كۆچكردنیان له‌ناو ئاودا خنكاون.

كۆمسیۆنی‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری‌ كۆچه‌ران و رێكخراوی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ كۆچ له‌به‌شێكی‌ تری‌ به‌یاننامه‌كه‌یاندا ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه‌، له‌ كۆی‌ دوو كه‌س كه‌ كۆچیان به‌ره‌و ئه‌وروپا كردووه‌ یه‌كێكیان سوری‌ بووه‌، جگه‌ له‌وه‌ش هاوڵاتیانی‌ ئه‌فغانی‌ رێژه‌ی‌ 20% و عیراقیش 7% ی‌ كۆچه‌ران پێكده‌هێنن و رێژه‌ی‌ 80%ی‌ كۆچه‌رانیش له‌ڕێی‌ ده‌ریه‌وه‌ له‌توركیاوه‌ به‌ره‌و یۆنان رۆیشتوون.

تاگەکان

به‌ڤیدیۆ؛ پێنج ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌م كاره‌ساته‌ به‌سه‌ر په‌ناخوازاندا هات

12240105_10156246122635072_7326783866331821417_nئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 15ی‌ كانونی‌ یه‌كه‌م، پێنج ساڵ تێپه‌ڕده‌بێت به‌سه‌ر كاره‌ساتی‌ نقمبوونی‌ به‌له‌مێكی‌ په‌ناخوازان كه‌ زۆرترین مشتومڕی‌ سیاسی‌ به‌دوای‌ خۆیدا هێنا.

له‌و ڕووداوه‌دا كه‌له‌نزیك دوورگه‌ی‌ كریستماسی‌ ئوسترالیا ڕوویدا ، 48 په‌ناخواز كه‌به‌شێكی‌ به‌رچاویان په‌ناخوازی‌ كوردو عێراقی‌ بوون، گیانیانله‌ده‌ستدا.

ئه‌وه‌ی‌ له‌و كاته‌دا بووه‌ جێگه‌ی‌ سه‌رنجی‌ میدیاكان تۆماركردنی‌ چۆنیه‌تی‌ ڕووداوی‌ نقوبوونی‌ به‌له‌مه‌كه‌یه‌ له‌لایه‌ن هاوڵاتیه‌كی‌ دوورگه‌كه‌وه‌و تێدا ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ چۆن په‌ناخوازه‌كان داوای‌ هاوكاری‌ به‌په‌له‌ده‌كه‌ن، له‌كاتێكدا كه‌به‌هۆی‌ توندی‌ شه‌پۆله‌كانی‌ ده‌ریاكه‌وه‌ به‌له‌مه‌كه‌ وورده‌ دوورده‌ تێكده‌شكێ‌ و په‌ناخوازه‌كان ده‌كه‌ونه‌ سه‌رئاوه‌كه‌و پاشان چه‌ند به‌له‌مێك دێن به‌هانای‌ په‌ناخوازه‌كانه‌وه‌ و 42 په‌ناخوازیان ڕزگارده‌كه‌ن و به‌وه‌ش 48 تریشیان گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.

له‌ساڵانانی‌ ڕابردوودا، تێكشكانی‌ به‌له‌می‌ په‌ناخوازان له‌نزیك سنوره‌ئاویه‌كانی‌ ئوسترالیا بووبوو به‌ دیارده‌و سه‌دان په‌ناخواز له‌ڕووداوی‌ جۆراوجۆری‌ تێكشكانی‌ به‌له‌مه‌كانیاندا گیانیان له‌ده‌ستدا.

به‌ڵام له‌كۆتایی‌ ساڵی‌ 2013 ه‌وه‌ ، حكومه‌تی‌ ئه‌و ووڵاته‌ بڕیاریدا به‌ گێرانه‌وه‌ی‌ به‌له‌می‌ په‌ناخوازان بۆئه‌و ووڵاته‌ی‌ به‌له‌مه‌كانی‌ لێوه‌هاتوه‌، به‌وه‌ش په‌ناخوازان نائومێدن كه‌بتوانن به‌شێوه‌یه‌كی‌ نایاسایی‌ و له‌ڕێگه‌ی‌ ده‌ریاوه‌ خۆیان بگه‌یه‌ننه‌ ئوسترالیا.

هه‌رچه‌نده‌ ڕێكخراوه‌كانی‌ تایبه‌ت به‌داكۆكیردن له‌ مافی‌ په‌ناخوازان سیاسه‌تی‌ ده‌ستگیركردنی‌ په‌ناخوازان و گێڕانه‌وه‌یان به‌پێشێلكردنی‌ مافی‌ په‌ناخوازانی‌ له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن، ته‌نانه‌ت سكرتێری‌ گشتی‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، بان كی‌ مون، له‌دواهه‌مین لێدوانیدا له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ داوای‌ له‌حكومه‌تی‌ ئوسترالیا كرد له‌م بارودۆخه‌ خراپه‌ی‌ كۆچبه‌ران له‌جیهاندا دووباره‌ چاوبخشێنێته‌وه‌ به‌و سیاسه‌ته‌و كۆتایی‌ بهێنێت به‌ ده‌ستگیركردنی‌ په‌ناخوازان، به‌ڵام حكومه‌تی‌ ئوسترالیا ڕایگه‌یاند ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر پیاده‌كردنی‌ ئه‌و سیاسه‌ته‌ چونكه‌ ته‌نها ئه‌و ڕێوشوێنه‌ توانویه‌تی‌ كۆتایی‌ بهێنێت به‌مه‌رگی‌ په‌ناخوازان‌و به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رچاو كۆتایی‌ هێناوه‌ به‌ كاری‌ بازرگانیكردن به‌ په‌ناخوازانه‌وه‌ له‌لایه‌ن قاچاخچیه‌كانه‌وه‌.

هه‌ر سه‌باره‌ت به‌ڕووداوه‌كه‌ی‌ دوورگه‌ی‌ كریستماس، له‌ماوه‌ی‌ ڕابردوودا چه‌ند خێزانێكی‌ عێراقی‌‌و ئێرانیش كه‌ به‌شێك له‌ئه‌ندامانی‌ خێزانه‌كانیان له‌و ڕووداوه‌دا گیانیان له‌ده‌ستدا سكاڵایان له‌سه‌ر حكومه‌تی‌ ئوسترالیا تۆماركرد به‌تۆمه‌تی‌ كه‌مته‌رخه‌میكردن له‌هه‌وڵه‌كانیان له‌و كاته‌دا بۆ ڕزگاركردنی‌ گیانی‌ په‌ناخوازان.

هاوكات، به‌رپرسێكی‌ باڵای‌ وه‌زاره‌تی‌ كۆچی‌ ئوسترالیاش له‌كاتی‌ تۆماركردنی‌ سكاڵاكه‌دا ڕایگه‌یاند كه‌ ئه‌وان هه‌رچیان له‌ده‌ستهاتبێـت كردویانه‌ بۆ ڕزگاركردنی‌ ئه‌و په‌ناخوازانه‌.

سه‌رچاوه‌: گاردیانی‌ به‌ریتانی‌، بی‌ بی‌ سی‌

پێویستت به‌ ڤیزا نییه‌ بۆ گه‌شتی ئه‌م وڵاتانه‌

Colombo-City-Aerialله‌ به‌شی یه‌که‌می ئه‌م بابه‌ته‌دا چوار وڵاتمان ئاشکرا کرد که‌ عێراقییه‌کان به‌بێ ئه‌وه‌ی پێویست بکات ڤیزا لێبده‌ن ده‌توانن گه‌شتی بۆ بکه‌ن. ئه‌مجاره‌ ٤ وڵاتی تر ئاشکرا ده‌که‌ین که‌ ئێوه‌ ده‌توانن گه‌شتی بۆ بکه‌ن و پێویست به‌ ڤیزاش ناکات:

گورجستان (جۆرجیا)

گورجستان دەکەوێتە ناوچەی قەفقاز، لەنێوان ئەورووپا و ئاسیا. به‌ چیا و كه‌ناره‌كانى له‌سه‌ر ده‌ریاى ره‌ش ناسراوه‌. له‌ ساڵی ٢٠١٣ نزیكه‌ى پێنج ملیۆن و چوارسه‌د هه‌زار كه‌س سه‌ردانى گورجستانى كردووه‌ كه‌ زیاتر له‌ ٩٥٪ی هاولآتی ئه‌وروپی بوون و، سێكته‌ری گه‌شتوگوزار له‌م ولآته‌ له‌ گه‌شه‌سه‌ندنێكی زۆر خێرادایه‌. دیارترین شوێنه‌ گه‌شتیاریه‌كانى گورجیستان: شاری تیبلیسی، باتۆمی، كورته‌یسی..

سریلانكا

دورگه‌ ولآتێكه‌ له‌ باشوری ئاسیا له‌ زه‌ریای هیندی، به‌ دارستانه‌ سه‌خت و كه‌ناره‌ ئاوییه‌ زۆر و زه‌به‌نده‌كانى ناسراوه‌. یه‌كێكه‌ له‌و ولآتانه‌ى كه‌ زۆر نه‌ناسراوه‌ له‌ عێراق و ناوچه‌كه‌ به‌لآم له‌ ساڵی ٢٠١٤ زیاتر له‌ ملیۆن و نیوێك گه‌شتیار سه‌ردانیان كردووه‌ و هاولآتیانى عێراقیش ده‌توانن به‌بێ فیزا سه‌ردانى بكه‌ن. دیارترین شوێنه‌ گه‌شتیاریه‌كانى سریلانكا: شاری كۆڵۆمبۆ، شاری كه‌ندی.

مۆزه‌نیق

یه‌كێك له‌و ولآته‌ ئه‌فریقیانه‌ى زۆرترین گه‌شتیار سالآنه‌ رووی تێده‌كه‌ن، به‌ جوانى سروشته‌كه‌ى، چرِی داستان و كه‌ناره‌ ده‌ریایی و شوێنه‌ مێژوویه‌كانى ناسراوه‌. به‌پێی ریزبه‌ندی رێكخراوی گه‌شتیاری سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، مۆزه‌نبیق پێنجه‌م ولآته‌ له‌ رووی زۆری ژماره‌ى گه‌شتیارانه‌وه‌ له‌ ئه‌فریقا و له‌ساڵی ٢٠١٤ نزیكه‌ى دوو ملیۆن كه‌س سه‌ردانى ئه‌م ولآته‌یان كردووه‌.

ئازه‌ربیجان

ده‌كه‌وێته‌ نێوان رۆژئاواى ئاسیا و رۆژهه‌لآتى ئه‌وروپا له‌ ناوچه‌ى قه‌فقاز. ئازاربیخان و به‌تایبه‌تى پایته‌خته‌كه‌ى باكو به‌ نموونه‌یه‌كى زیندوو داده‌نرێن بۆ رۆڵی نه‌وت له‌ گه‌شه‌پێدانى ولآت. هێڵی ئاسمانى عێراقی رێككه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ ئازه‌ربیجان ئیمزا كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى هه‌فتانه‌ به‌بێ فیزا هاولآتیانى عێراقی بتوانن بۆ ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ك گه‌شت بۆ ئازاربیجان بكه‌ن، برِیاره‌ له‌ماوه‌یه‌كى زۆر كورتدا گه‌شته‌كان ده‌ستپێبكات.

ژماره‌یه‌ک وڵاتی تریش هه‌ن که‌ ده‌توانیت به‌بێ ڤیزا وه‌کو عێراقییه‌ک گه‌شتیان بۆ بکه‌یت له‌م لینکه‌وه‌ به‌شی یه‌که‌م ببینه‌:

https://kochikurdan.wordpress.com/2015/12/04/%D8%A8%D9%87%E2%80%8C%D8%A8%DB%8E-%DA%A4%DB%8C%D8%B2%D8%A7-%D8%B9%DB%8E%D8%B1%D8%A7%D9%82%DB%8C%DB%8C%D9%87%E2%80%8C%DA%A9%D8%A7%D9%86-%D8%AF%D9%87%E2%80%8C%D8%AA%D9%88%D8%A7%D9%86%D9%86-%DA%AF%D9%87/

منداڵانی په‌ناخوازی ده‌ستگیرکراو له‌ ئوسترالیا ئازاد ده‌کرێن

4256به‌پێی یاسایه‌کی نوێ که‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئوسترالیاوه‌ ده‌رکراوه‌ هه‌موو منداڵانی ناوه‌نده‌کانی ده‌ستبه‌سه‌رکردنی په‌ناخوازان له‌ ئوسترالیا ئازاد ده‌کرێن. به‌ڵام ئه‌و یاسایه‌ ڕووبه‌ڕووی کێشه‌ ده‌بێته‌وه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌و ولاته‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی لایه‌نی حوکمڕان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا زۆرینه‌ی هه‌یه‌.

به‌پێی یاساکه‌ که‌ له‌لایه‌ن پارتی سه‌وزه‌کانی ئوسترالیاوه‌ پشتیوانی کراوه‌ هه‌موو منداڵانی په‌ناخواز ئازاد ده‌کرێن مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی دادگا ڕایگه‌یه‌نێت که‌ ئه‌و منداڵانه‌ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ده‌خه‌نه‌ مه‌ترسییه‌وه‌.

له‌لای خۆشیه‌وه‌ بان کی مون سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان په‌یوه‌ندی کرد به‌ سه‌رۆکوه‌زیرانی ئوسترالیاوه‌ و داوای لێکرد چیتر ئوسترالیا به‌له‌می په‌ناخوازان نه‌گێڕێته‌وه‌. جێگه‌ی باسه‌ ئوسترالیا هه‌موو ئه‌و به‌له‌م و په‌ناخوازانه‌ دیپۆرت ده‌کاته‌وه‌ که‌ به‌شێوه‌یه‌کی نایاسایی ده‌گه‌نه‌ ئه‌و وڵاته‌.

زانیاری‌ زیاتر له‌باره‌ی‌ ئه‌و خێزانه‌ كه‌ركوكییه‌ی‌ له‌ ده‌ریای‌ ئیجه‌دا خنكان

2خێزانێكی كه‌ركوكی 16ی ئه‌م مانگه‌ به‌ نیازی سه‌فه‌ركردنیان بۆ ئه‌وروپا كوردستانیان به‌جێهێشت و ویستیان له‌ وڵاتی توركیاوه‌ بگه‌نه‌ ئه‌وروپا، به‌ڵام به‌هۆی‌ شه‌پۆلی ده‌ریا و وه‌ستانی‌ یه‌خته‌كه‌یانه‌وه‌ شه‌ش كه‌سیان خنكان و ته‌نیا باوكی‌ منداڵه‌كان رزگاری بوو. له‌ به‌دواداچوونێكدا خه‌ندان زایناری‌ زیاتر سه‌باره‌ت به‌و خێزانه‌ كه‌ركوكییه‌ له‌ خزمێكی‌ نزیكی‌ خۆیه‌وه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌.

خێزانه‌كه‌ له‌ حه‌وت كه‌س پێكهاتوون، ئه‌وانیش ژن و پیاوێك و سێ كوڕ و دوو كچ.

سه‌رچاوه‌كه‌ی‌ خه‌ندان وتی: “شه‌وی هه‌ینی 16 ئه‌م مانگه‌ محه‌مه‌د و خێزانه‌كه‌ی و پێنج منداڵه‌كه‌ی له‌ گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك خه‌ڵكی دیكه‌دا له‌ وڵاتی توركیا و شاری بۆدروم به‌ سواری یه‌ختێك به‌ره‌و یۆنان به‌رێكه‌وتوون”.

وتیشی: “به‌پێی زانیاری ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ رزگاریان بووه‌ دوای رۆیشتنیان زیاتر له‌ كاتژمێرێك له‌ ئاوه‌كه‌ و نزیكبوونه‌وه‌یان له‌ كه‌ناراوه‌كه‌، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ یه‌خته‌كه‌ په‌كی كه‌وتووه‌ و به‌هۆی شه‌پۆلی ده‌ریای ئیجه‌وه‌ شكاوه‌ و ناچار نه‌فه‌ره‌كان خۆیان فڕێ ده‌ده‌نه‌ ئاوه‌كه‌وه‌”.

ئه‌و كه‌سه‌ نزیكه‌ی‌ كه‌ له‌ خێزانه‌ خنكاوه‌كه‌وه‌ نزیكه‌ وتیشی: “هه‌رچه‌ند یه‌خته‌كه‌ زیاتر له‌ بیست كه‌سی تێدا بووه‌، به‌ڵام ته‌نیا ئه‌م خێزانه‌ بوونه‌ته‌ قوربانی و ئه‌وانی دیكه‌ رزگاریان بووه‌ كه‌ یه‌كێ له‌ رزگاربووه‌كان محه‌مه‌ده‌ كه‌ ده‌كاته‌ مێردی ژنه‌ خنكاوه‌كه‌”.

 له‌باره‌ی‌ ژماره‌ی‌ خێزانه‌كه‌شه‌وه‌ وتی: “پێكهاتبوون له‌ حه‌ربیه‌ حه‌مه‌د كه‌ خێزانی محه‌مه‌د و ته‌مه‌نی 33 ساڵ بوو، خه‌نده‌ی ته‌مه‌ن 13 ساڵ، هێلینی ته‌مه‌ن 10 ساڵ و عه‌بدولڕه‌زاق 9 ساڵ و زانا كه‌ ئه‌مساڵ به‌نیازی چوونه‌ قوتابخانه‌ بوو له‌ گه‌ڵ براكه‌ی دیكه‌یاندا ئه‌مین كه‌ ته‌مه‌نی ته‌نیا 3 ساڵ و نیو بوو”.

ئه‌و كه‌سه‌ نزیكه‌ی ئه‌و خێزانه‌ ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه‌ كه‌ له‌ئێستادا چوار ته‌رم دۆزراونه‌ته‌وه‌ و ته‌نیا ته‌رمی عه‌بدولڕه‌زاق و دایكی ماوه‌ بدۆزرێته‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌ هێنانه‌وه‌ی ته‌رمه‌كانیش وتی: “به‌پێی زانیارییه‌كان و به‌ وته‌ی محه‌مه‌دی باوكی منداڵه‌كان بڕیاری داوه‌ سه‌رجه‌میان له‌ وڵاتی یۆنان به‌ خاك بسپێردرێن”.

هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان له‌ دوای رووداوه‌كه‌وه‌ پۆلیسی یۆنان به‌دوای كاپتنی یه‌خته‌كه‌دا گه‌ڕاون و توانیوانه‌ بیدۆزنه‌وه‌ و ده‌ستگیری بكه‌ن و له‌ئێستادا له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دایه‌.

محه‌مه‌دی مێردی ژنه‌ خنكاوه‌كه‌ش پێشتر پۆلیس بووه‌ له‌ به‌شی پاسه‌وانه‌ تایبه‌ته‌كانی پارێزگای كه‌ركوك و پێش ده‌رچوونی پاسه‌وانی دادوه‌رێك بووه‌ له‌ دادگای كه‌ركوك و به‌هۆی بارودۆخه‌كه‌وه‌ بڕیاری‌ به‌جێهێشتنی‌ كوردستانی‌ دابوو.

1

3

%d bloggers like this: