Tag Archives: ڤیزای

به‌بێ ڤیزا عێراقییه‌کان ده‌توانن گه‌شت بۆ هه‌شت وڵات بکه‌ن

56168_146812پاسپۆرتی عێراقی دووه‌م خراپترین پاسپۆرته‌ له‌جیهان ته‌نها له‌ سه‌رووی ئه‌فغانستان له‌رووى ژماره‌ى ئه‌و ولآتانه‌ى كه‌ ده‌توانى به‌بێ ڤیزه‌ بۆیان بچی، ته‌نها ٢٩ ولآت هه‌یه‌ له‌ جیهات كه‌ عێراقی ده‌توانن به‌بێ ڤیزا یاخود ڤیزا له‌كاتى گه‌یشتن به‌و ولآته‌ بۆی بچن. راسته‌ ئه‌و شوێنانه‌ كه‌من به‌لآم هه‌ندێكی ولآتی زۆر سه‌رنج راكێشن كه‌ ده‌توانی به‌ ئاسانی بۆیان بچی و كاتێكی خۆشی تێدا به‌سه‌ر ببه‌ى. لێره‌ ئێمه‌ ٨ ولآت لیست ده‌كه‌ین كه‌ ده‌توانى به‌بێ ڤیزه‌ یان ڤیزه‌ له‌كاتى گه‌یشتن بۆیان بچی و كاتى زۆر خۆشیان تێدا به‌سه‌ر ببه‌ى.

١- توركیا

له‌هه‌مان كاتدا رۆژهه‌لآت و رۆژئاوایه‌، ئه‌مه توركیايه. توركیا به‌ یه‌كێك له‌ سه‌رنجراكێشترین ولآتانى جیهان داده‌نرێت و له‌ لیستى ئه‌و ولآتانه‌ى زۆرترین گه‌شتیار سه‌ردانى ده‌كه‌ن كه‌ له‌لایه‌ن رێكخراوی گه‌شتیاری جیهانی سه‌ر به‌ ته‌نه‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ئاماده‌كراوه‌ له‌ساڵی ٢٠١٤ شه‌شه‌م ولآت بووه‌ له‌ رووى زۆری ژماره‌ى ئه‌و گه‌شتیارانه‌ى سه‌ردانى ده‌كه‌ن و نزیكه‌ى ٤٠ ملیۆن كه‌س سه‌ردانى كردووه‌. توركیا چه‌ندین ناوچه‌ى گه‌شتیاری جیاوازى هه‌یه‌ كه‌ هه‌ر یه‌كێكیان له‌وانه‌یه‌ پێویستی به‌ گه‌شتێكی تایبه‌ت بێت بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ردانى بكه‌ن، دیارترین شوێنه‌ گه‌شتیاریه‌كانى توركیا: ئیسته‌نبووڵ، ئه‌نتاڵیا، ئالآنیا، كه‌په‌دۆكیا و بۆدرومن. هه‌ڵگری پاسپۆرتى عێراقی ده‌توانێ له‌كاتى گه‌یشتنى بۆ فرۆكه‌خانه‌ى ئیسته‌نبووڵ ڤیزاى توركیا به‌خۆرِایی وه‌ربگرێت.

٢- مالیزیا

مالیزیا به‌ ئاسیاى راسته‌قینه‌ ده‌ناسرێ، یه‌كێكه‌ له‌و ولآته‌ سه‌ركه‌وتووانه‌ى كه‌ له‌ماوه‌یه‌كى كه‌م گه‌شه‌یه‌كى ئابووری گه‌وره‌ى به‌خۆیه‌وه‌ بینی. له‌رووى ژماره‌ى گه‌شتیارانه‌ له‌ كیشتوه‌ری ئاسیا له‌دواى هه‌ریه‌ك له‌ چین و هۆنگ كۆنگ زۆرترین گه‌شتیار سالآنه‌ سه‌ردانى ده‌كه‌ن. له‌ ساڵی ٢٠١٤ زیاتر له‌ ٢٧.٤ ملیۆن كه‌س سه‌ردانى كردووه‌. عێراقی به‌بێ ڤیزا ده‌توانن سه‌ردانى بكه‌ن. مالیزیا ولآتێكی گه‌شتیاری زۆر سه‌وزه‌، چه‌ندان دوورگه‌ و شوێنی گه‌شتیاری سه‌رنجراكێشی تێدایه‌. له‌ دیارترین شوێنه‌ گه‌شتیاریه‌كانى مالیزیا: ئه‌شكه‌وتى مولو، دورگه‌كانى لانگكاوی و پیرهینتیان، كوالالامپور، چیای چینه‌باڵو، دورگه‌ى پوڵۆو تیۆمان، پردی تامان نیگارا له‌ پاركی نیشتمانى مالیزیا و به‌رزاییه‌كانى كامیرۆن

٣- لوبنان

به‌ سویسرای رۆژهه‌لآت ناسراوه‌ به‌هۆى دیمه‌نه‌ سروشتیه‌ دڵرفێنه‌كانى. ده‌وڵه‌مه‌ندی كلتوری و جیاوازى ئاینی و مه‌زهه‌بی ره‌نگێكی ره‌ونه‌قدارتری داوه‌ته‌ ئه‌م ولآته‌. له‌رووى ژماره‌ى گه‌شتیاره‌وه‌، نۆیه‌م ولآته‌ له‌ خۆرهه‌لآتى ناوه‌رِاست و له‌ساڵی ٢٠١٤ زیاتر له‌ ١.٣ ملیۆن كه‌س سه‌ردانى لوبنانى كردووه‌. دیارترین شوێنه‌ گه‌شتیاریه‌كانى لوبنان: به‌یروت، ئه‌شكه‌وته‌كانى ژعیتا، شوێنه‌واره‌ مێژوویه‌كانى به‌عله‌به‌ك و ناوچه‌ى فه‌رایا كه‌ ناوچه‌یه‌كى شاخاوی خلیسكانى سه‌ر به‌فره

٤- مالدیڤز

به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌وانه‌ى كه‌ به‌نیازى مانگی هه‌نگوینین، دوورگه‌كانى ماڵدیڤز یه‌كێكه‌ له‌ گونجاوترین شوێنه‌كانى جیهان و به‌ كه‌ناره‌ لم سپیه‌كانى ناسراوه‌. هاولآتیانى عێراق ده‌توانن به‌بێ ڤیزه‌ سه‌ردانى ئه‌م دوورگه‌یه‌ بكه‌ن. ماڵدیڤز شوێنێكی دیاریكراوى ناسراوى نیه‌ و، هه‌موو دورگه‌كان ناسراون و جێی سه‌رنجن.

له‌ پۆستێکی تردا ٤ وڵاته‌که‌ی تر ئاشکرا ده‌که‌ین… له‌گه‌ڵماندا بن به‌رده‌وام بۆ زانیاری له‌باره‌ی کۆچ و په‌نابه‌ران و گه‌شت و په‌ناخوازان و ده‌رفه‌تی خوێندن و کار له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات..

%d bloggers like this: