Tag Archives: کورد

کۆچبه‌رانی عێراقی ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌

1012201592626لااتلاتتۆغلالانتى (1)ئاژانسی هەواڵی (یلێ‌)ی فلەندی بڵاویكردەوە كە زیاتر لە 700 پەناخوازی عێراقی بڕیاریانداوە بگەڕێنەوە بۆ عێراق و بەوەش دەستبەرداری كەیسەكانیان بوون لەو ووڵاتە.
 
بەرپرسێكی باڵای حكومەتی فلەنداش لە وەزارەتی كۆچی ئەو ووڵاتە ڕایگەیاند بەشێك لە پەناخوازانی عێراق زانیاری هەڵەیان هەبووە لەسەر یاساكانی كۆچی ووڵاتەكەیان وئەوان لایان وابووە هەموو شتێك ئامادەكراوە بۆ ئەوان بەبێ‌ ئەوەی لەوە تێبگەن كە پێدانی مافی پەنابەرێتی چەند كاتی دەوێت.
 
ئاژانسەكە لەزاری چەند پەناخوازێكی عێراقیەوە ئەو هەواڵە بشتڕاستدەكاتەوە و ئەوان باس لە خراپی بارودۆخی خۆیان دەكەن لە كەمپەكاندا و هاوكات نیگەرانیشن لە خراپی بارودۆخی عێراق. بەپێی دواهەمین ئاماری فەرمی ئەو ووڵاتەش ، لە سەدا 60 ی ئەو پەناخوازانەی ئەمساڵ ڕوویان لە فلەندا كردووە بەڕەگەز عێراقی بوون.
 
هەواڵی گەڕانەوەی عێراقیەكان بەشێوەیەكی خۆبەخشانە لەئێستادا بۆتە بابەتێكی میدیاكان . پێشتریش ، میدیاكانی ئوسترالیا گەڕانەوەی چەند پەناخوازێكی عێراقیان لە كەمپەكانی دوورگەگانی ناورۆ وپاپانیوگینیاوە بۆ عێراق پشتڕاستكردووە ، ئەویش لەپاش ئەوەی ئەوان بێئومێد بوون كە ڕێگەیان پێدەدرێت داوای مافی پەنابەرێتی لە ئوسترالیا بكەن. 
 
هاوكات ، لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا  ڕۆژنامەیەكی لۆكاڵی بەلجیكاش ئەوەی  ئاشكراكرد كە زیاتر لە 800 پەناخوازی عێراقی دەستیان لە كەیسەكانیان بۆ وەرگرتنی مافی پەنابەرێتی هەڵگرتووە و بەوەش پلانی ئەوەیان هەیە كە بگەڕێنەوە بۆ عێراق. وەك ڕۆژنامەكەش ئاماژەی بۆ دەكات ، دڵنیانەبوونیان لە وەرگرتنی مافی پەنابەرێتی و زۆرمانەوەیان هۆكار بووە بۆئەوەی ئەو پەناخوازانە دەست لەكەیسەكانیان هەڵبگرن.  
Advertisements

له‌سه‌دا 20ی کۆچبەرانی ئەوروپا، عێراقین

0741 (1)بەپێی به‌یاننامه‌یه‌كی‌ هاوبه‌شی‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌كۆمسیۆنی‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری‌ كۆچه‌ران و رێكخراوی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ كۆچ، له‌ماوه‌ی‌ ئه‌مساڵدا زیاتر له‌ 1 ملیۆن كۆچه‌ر له‌ڕێی‌ ووشكانی‌ و ئاوییه‌وه‌ گه‌یشتوونه‌ته‌ وڵاتانی‌ ئه‌وروپا.

هەروه‌ك له‌به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌، نزیكه‌ی‌ 971 هه‌زارو 289 كۆچه‌ر له‌ڕێی‌ ده‌ریاوه‌ و 34 هه‌زارو 215 كۆچه‌ری‌ تریش له‌ڕێی‌ ووشكاوه‌كیی ( توركیا بۆ بولگاریا و دواتر بۆ یۆنان) گه‌یشتونه‌ته‌ ئه‌وروپا، به‌ ته‌نها 816 كۆچه‌ر له‌ڕێی‌ ده‌ریاو 4 هه‌زاری‌ تریش له‌ڕێی‌ وشكاوه‌كییه‌وه‌ روویان له‌ وڵاتی‌ یۆنان لێكردووه‌.

هاوكات ئه‌وه‌ش روونكراوته‌وه‌ جگه‌ له‌و ژماره‌یه‌ی‌ كه‌ گه‌یشتوونه‌ته‌ وڵاتانی‌ ئه‌وروپا زیاتر له‌ 3 هه‌زارو 700 كه‌س له‌رێی‌ كۆچكردنیان له‌ناو ئاودا خنكاون.

كۆمسیۆنی‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری‌ كۆچه‌ران و رێكخراوی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ كۆچ له‌به‌شێكی‌ تری‌ به‌یاننامه‌كه‌یاندا ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه‌، له‌ كۆی‌ دوو كه‌س كه‌ كۆچیان به‌ره‌و ئه‌وروپا كردووه‌ یه‌كێكیان سوری‌ بووه‌، جگه‌ له‌وه‌ش هاوڵاتیانی‌ ئه‌فغانی‌ رێژه‌ی‌ 20% و عیراقیش 7% ی‌ كۆچه‌ران پێكده‌هێنن و رێژه‌ی‌ 80%ی‌ كۆچه‌رانیش له‌ڕێی‌ ده‌ریه‌وه‌ له‌توركیاوه‌ به‌ره‌و یۆنان رۆیشتوون.

تاگەکان

دواهه‌مین ئامار و زانیاری له‌باره‌ی کۆچبه‌رانه‌وه‌

کۆچی کوردان – کۆچ بۆ ئوسترالیا

له‌خواره‌وه‌ دواهه‌مین ئاماری کۆچبه‌ران و نوێترین زانیاری له‌باره‌ی گیان له‌ده‌ستدان و ژماره‌و زانیاری له‌باره‌ی کۆچبه‌رانه‌وه‌ وه‌ربگرن:

kochbaran1

kochbaran2

kochbaran3

kochbaran4

 

په‌ناخوازێکی عێراقی شه‌ش مانگه‌ مانی له‌ خواردن گرتووه‌

12065878_712692855529818_1693251060737854146_nکۆچی کوردان – کۆچ بۆ ئوسترالیا

ئه‌و په‌ناخوازه‌ عێراقییه‌ له‌ دوورگه‌ی مانووسه‌ که‌ شه‌ش مانگ ده‌بێت ده‌ستی کردووه‌ به‌ مانگرتن له‌ خواردن.. ناوی په‌ناخوازه‌که‌ محه‌مه‌د ئه‌لبه‌دری-یه‌. ناڕه‌زاری ده‌ده‌بڕێت له‌ مامه‌ڵه‌ی پاسه‌وانانی کامپه‌که‌ دوای دیپۆرتکردنه‌وه‌ی له‌ ئوسترالیاوه‌ که‌ بۆ مانووس ناردراوه‌.
به‌رپرسانی کامپه‌که‌ ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ ئه‌و په‌ناخوازه‌ عێراقییه‌ گیان له‌ده‌ست بدات و له‌ئێستادا له‌ژێر چاودێری وردی پزیشکیدایه‌ له‌ که‌ناراوی مۆرزبی و پاسه‌وانی توند ده‌کرێت.

پیتەر داوتۆن وەزیرى کۆچى ئوسترالیا ڕایگەیاند چاودێرى پزیشکى بۆ پەناخوازێکى سۆماڵى دابین کراوە کە ڕووبەڕووى دەستدرێژى سێکسى بووەتەوە لەکاتێکدا لە بنکەیەکى دەستبەسەرکردنى پەناخوازان بووە لە ناورو. بەڵام لەدواتردا ئەو پەناخوازە دیپۆرت کراوەتەوە بۆ دوورگەى ناورو لەکاتێکدا ویستوویەتى بمێنێتەوەو بڕیارى خۆى گۆڕیووە لەبارەى لەباربردنى منداڵەکەیەوە.
بڕیارى دیپۆرت کردنەوەى پەناخوازەکە ناڕەزایى لێکەوتەوەو سەدان هاووڵاتى خۆپیشاندانیان ئەنجامدا. ئەو ئافرەتە لەپێشوودا داواى کردبوو ڕێگەى پێبدرێت بچێتە ناو خاکى ئوسترالیا بۆ وەرگرتنى چارەسەرى پێویست و لەباربردنى منداڵەکەى.

سیاسه‌تی نوێی ئوسترالیا به‌رامبه‌ر په‌نابه‌ران

یەكەم وەجبەی پەنابەرانی عێراق دەگوازرێنەوە بۆ ئوسترالیا

xomپاش ئەوەی حكومەتی ئوسترالیا بڕیاریدا بە وەرگرتنی 12 هەزار پەنابەری عێراقی و سووری لەچوارچێوەی پرۆَگرامی ساڵانەی وەرگرتنی پەنابەرانی ووڵاتەكەی ، بەرپرسێكی ئەو ووڵاتە بۆ كاروباری نیشتەجێكردنی ئەو پەنابەرانە ڕایگەیاند كە یەكەم وەجبەی ئەو پەنابەرانە لەپێش كۆتایی ئەمساڵ لەو ووڵاتە نیشتەجێ‌ دەكرێن.

سەبارەت بە چۆنێتی وەرگرتنی ئەو پەنابەرانە ، ماڵپەری ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵ بڵاویكردەوە حكومەتی ئوسترالیا بە هەمئاهەنگی لەگەڵ كۆمیسیۆنی باڵای پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان دەست دەكات بە پرۆسەی هەڵبژاندن ودەستنیشانكردنی ئەو پەنابەرانە لە كەمپەكانی ئەردەن و توركیا و لوبنان .

پڕۆگرامی ساڵانەی وەرگرتنی مرۆیی پەنابەرانی ئوسترالیا پڕۆگرامێكی مرۆیی وەرگرتنی ئەو پەنابەرانەیە كە داواكاریان پیًَشكەشی یوئێن كردووە و لەپاش یەكلایكردنەوەی كەیسەكانیان و ناساندنیان وەك پەنابەر دەگوازرێنەوە بۆ ئوسترالیا و بەوەش ئەو كەسانە ناگرێتەوە ئەگەر بیانەوێت بەقاچاخ ڕوو لەو ووڵاتە بكەن.

هەژار تەها pukpb 

سەرچاوە : ماڵپەری ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵ

 

هه‌واڵێکی ناخۆش بۆئه‌وانه‌ی کۆچ بۆ هۆڵه‌ندا ده‌که‌ن

3182015537602_panabaranڕۆژنامه‌ی‌ ئیندیپێندانتی‌ به‌ریتانی‌ ئاشكرایكرد حكومه‌تی‌ هۆڵه‌ندا له‌ پلانیدایه‌ كه‌ چیتر خۆراك و شوێنی‌ حه‌وانه‌وه‌ نه‌دات به‌و په‌ناخوازانه‌ی‌ كه‌ كه‌یسه‌كانیان ڕه‌تكراوه‌ته‌وه‌. به‌گوێره‌ی‌ زانیاریه‌كانی‌ ڕۆژنامه‌كه‌، ئه‌م ڕێوشوێنه‌ نوێیانه‌ش، كه‌ بڕیاره‌ له‌ مانگی‌ تشرینی‌ دووه‌می‌ ئه‌مساڵه‌وه‌ جێبه‌جێبكرێت، وه‌ك هه‌وڵێكی‌ ئێستای‌ حكومه‌تی‌ ئه‌و وڵاته‌یه‌ بۆڕاكێشانی‌ ده‌نگ‌و سۆزی‌ ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ كه‌ به‌ ده‌نگده‌ری‌ دژه‌كۆچ ناسراون. له‌ناوه‌ڕۆكی‌ ڕێوشوێنه‌ نوێیه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ له‌پاش مانگی‌ تشرینی‌ دووه‌می‌ ئه‌مساڵه‌وه‌، ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی‌ كه‌یسه‌كانیان ڕه‌تكراوه‌ته‌وه‌ ماوه‌ی‌ یه‌ك مانگیان ده‌درێتێ‌ پێش ئه‌وه‌ی‌ دیپۆرتبكرێنه‌وه‌ یان ئاگادار ده‌كرێنه‌وه‌ به‌وه‌ی‌ كه‌ خۆیان مشوری‌ خۆیان بخۆن، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ بڕینی‌ خۆراك‌و پێداویستیه‌ سه‌ره‌تایه‌كانی‌ تری‌ وه‌ك شوێنی‌ حه‌وانه‌وه‌.

هاوكات، مارك ڕوت، سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ هۆڵه‌ندا، پشتگیری‌ خۆی‌ بۆ ئه‌و ڕێوشوێنه‌ نوێیانه‌ دوپاتكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند بڕینی‌ ئه‌و هاوكاریانه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه‌ وڵاته‌كانی‌ خۆیان‌و حكومه‌تی‌ وڵاته‌كانیشیان ئاماده‌ن وه‌ریانبگرنه‌وه‌ له‌پاش ئه‌وه‌ی‌ كه‌یسه‌كانیان ڕه‌تكراوه‌ته‌وه‌. به‌پێی‌ ئاماری‌ فه‌رمی‌ ده‌زگای‌ ئاماری‌ فه‌رمی‌ یه‌كێتی‌ ئه‌وروپاش (یۆرۆستات)، له‌ساڵی‌ ڕابردودا 18 هه‌زار و 790 كه‌س داوای‌ مافی‌ په‌نابه‌رێتیان له‌هۆڵه‌ندا كردووه‌و له‌و ژماره‌یه‌ش تا ئێستا 6 هه‌زار و 250 كه‌سیان كه‌یسه‌كانیان ڕه‌تكراوه‌ته‌وه‌و ئه‌و ڕێوشوێنه‌ تازانه‌ش ده‌یانگرێته‌وه‌.

هاوكات، ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ سكای‌ نیوز ئاماری‌ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی‌ ئاشكراكرد كه‌له‌ماوه‌ی‌ ساڵی‌ ڕابردودا له‌ ئوسترالیا وه‌رگیراون‌و هه‌مویان له‌پاش یه‌كلایكردنه‌وه‌ی‌ كه‌یسه‌كانیان له‌لایه‌ن یوئێنه‌وه‌، به‌شێوه‌یه‌كی‌ یاسایی‌ گواستراونه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌و ووڵاته‌. وه‌ك ئاژانسه‌كه‌ ئاماژه‌ی‌ بۆ ده‌كات، ئوسترالیا له‌ ساڵی‌ ڕابردودا، زیاتر له‌ 11 هه‌زار و 500 په‌نابه‌ری‌ وه‌رگرتووه‌، به‌وه‌ش ئوسترالیا، به‌به‌راود به‌ژماره‌ی‌ دانیشتوانه‌كه‌ی‌‌و سامانی‌ نیشتمانی‌ ئه‌و وڵاتـه‌، بووه‌ به‌یه‌كێك له‌كراوه‌ترین ووڵاتانی‌ جیهان بۆ وه‌رگرتنی‌ په‌نابه‌ری‌ یاسایی‌ كه‌له‌ڕێگه‌ی‌ یوئێنه‌وه‌ داوای‌ مافی‌ په‌نابه‌رێتیان كردووه‌.

پێشنیاری‌ وه‌رگرتن و دابه‌شكردنی‌ په‌نابه‌ران له‌سه‌ر بنه‌مای‌ ژماره‌ی‌ دانیشتوان‌و سامانی‌ نیشتمانی‌ هێشتا له‌ وڵاتانی‌ ئه‌وروپا نه‌بۆته‌ بڕیار سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌وه‌ی‌ داواكاری‌ به‌شێكی‌ به‌رچاوی‌ ئه‌و وڵاته‌ ئه‌وروپیانه‌یه‌ به‌هۆی‌ نزیكی‌ سنوره‌كانیان له‌ وڵاتانی‌ په‌نابه‌ران كه‌وتونه‌ته‌ ژیر فشارێكی‌ زۆری‌ لێشاوی‌ په‌نابه‌ران. جگه‌له‌ هۆڵه‌نداش، له‌ ئه‌وروپا، فله‌نداش یه‌كێكه‌ له‌و وڵاتانه‌ی‌ كه‌ مافی‌ خواردن‌و حه‌وانه‌وه‌ یان به‌گشتی‌ مافی‌ ” پشتگیری‌ سه‌ره‌تایی‌ ” ناداته‌ ئه‌و په‌ناخوازانه‌ی‌ كه‌یسه‌كانیان ڕه‌تكراوه‌ته‌وه‌.

هاوكات له‌گه‌ڵ توندكردنی‌ ڕێوشوێنه‌كانی‌ كۆچ‌و كۆچبه‌ری‌ نایاسایی‌ له‌لایه‌ن به‌شێك له‌وڵاتانی‌ جیهان، ئاژانسه‌ تایبه‌تمه‌نده‌كانی‌ یوئێن داوا له‌ وڵاتان هاوكاریه‌كانیان بۆ په‌ناخوازان ڕانه‌گرن‌و داوا ی‌ به‌رده‌وامی‌ هاوكاریه‌ مرۆیه‌ سه‌ره‌تایه‌كان ده‌كات بۆ په‌ناخوازان به‌بێ‌ گوێدانه‌ هیچ مه‌رجێك. سه‌رچاوه‌كان: ماڵپه‌ری‌ ڕۆژنامه‌ی‌ ئیندیپێندانت، ماڵپه‌ری‌ سكای‌ نیوز 

 

500 كۆچبه‌ر به‌ئامانجی‌ گه‌یشتنه‌ وڵاتانی‌ ئه‌وروپا له‌ده‌ریاكاندا خنكاون

1442015538602_wene44له‌سێ‌ مانگی‌ رابردودا نزیكه‌ی‌ 500 كۆچبه‌ر به‌ئامانجی‌ په‌ڕینه‌وه‌ بۆ یه‌كێك له‌وڵاتانی‌ ئه‌وروپا له‌ده‌ریاكاندا خنكاون، كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ په‌نابه‌رانیش هۆشداری‌ له‌باره‌ی‌ ئه‌گه‌ری‌ زیادبونی‌ ژماره‌ی‌ قوربانیان ده‌دات.

دواهه‌مین راگه‌یه‌ندراوی‌ كۆمیسیۆنی‌ باڵای‌ په‌نابه‌رانی‌ سه‌ر به‌نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان ئاشكرایده‌كات، له‌سه‌ره‌تای‌ ئه‌مساڵه‌وه‌ تائێستا نزیكه‌ی‌ 500 كۆچبه‌ر به‌ئامانجی‌ په‌ڕینه‌وه‌ بۆ یه‌كێك له‌وڵاتانی‌ ئه‌وروپا له‌ده‌ریاكاندا خنكاون.

راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ كه‌ له‌لایه‌ن ماڵپه‌ری‌ رۆژنامه‌ی‌ فاینه‌نشاڵ تایمز بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ تیایدا هاتوه‌، ئه‌و ئاماره‌ ئه‌وه‌ نیشان ده‌ده‌ن، ئه‌و لایه‌ن‌و هێزانه‌ی‌ له‌و بواره‌دا ده‌ستبه‌كارن ئه‌وه‌نده‌ نین كه‌ بتوانن له‌ئاست شاڵاوی‌ چونی‌ كۆچبه‌ران بن بۆ ئه‌وروپاو داواشده‌كات كه‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌ ده‌ریاییه‌كانی‌ رزگاركردنی‌ كۆچبه‌ران زیادبكرێت.

كۆمسیۆنه‌كه‌ هۆشداریده‌دات كه‌ ئه‌گه‌ر پڕۆسه‌ی‌ چاودێرییه‌ ده‌ریایه‌كان زیادنه‌كرێت ئه‌وا ژماره‌یه‌كی‌ زیاتری‌ كۆچبه‌ران له‌داهاتودا گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن. ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات كه‌ ئاماری‌ گیان له‌ده‌ستدانی‌ ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ ئه‌وه‌ نیشان ده‌ده‌ن كه‌ به‌به‌راود به‌هه‌مان ماوه‌ی‌ ساڵی‌ پار رێژه‌كه‌ زۆر زیادیكردوه‌.

له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌، به‌پێی‌ ئاماره‌ فه‌رمیه‌كانی‌ ئوسترالیا له‌سه‌ره‌تای‌ ئه‌مساڵه‌وه‌  هیچ كۆچبه‌رێكی‌ نایاسایی‌ له‌ڕێگه‌ی‌ ده‌ریاوه‌ نه‌گه‌یشتۆته‌ ئه‌و وڵاته‌ كه‌ ئه‌ویش پێده‌چێت به‌هۆی‌ توندی‌ یاساكانی‌ كۆچه‌وه‌ بێت به‌رامبه‌ر ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ كه‌ له‌ئه‌گه‌ری‌ گه‌شتنیان به‌و وڵاته‌ به‌قاچاخ له‌ڕێگه‌ی‌ ده‌ریاوه‌ ده‌ستگیرده‌كرێن‌و ڕه‌وانه‌ی‌ كه‌مپه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ی ئوسترالیا ده‌كرێن‌و ناتوانن داوای‌ مافی‌ په‌نابه‌رێتی‌ له‌و وڵاته‌ بكه‌ن.

پێشتریش كۆمیسیۆنی‌ باڵای‌ په‌نابه‌رانی‌ سه‌ر به‌نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان به‌ئاشكرا نیگه‌رانی‌ نیشانداوه‌ له‌به‌رامبه‌ر توندی‌ یاساكانی‌ كۆچی‌ ئوسترالیا ده‌رهه‌ق به‌كۆچبه‌رانی‌ نایاسایی‌.

هاوكات له‌گه‌ڵ ئاشكراكردنی‌ ئه‌و ئاماره‌شدا ماڵپه‌ری‌ رۆژنامه‌كه‌ ئه‌وه‌ش ئاشكراده‌كات كه‌ ته‌نها له‌ماوه‌ی‌ سێ‌ رۆژی‌ رابردودا هێزه‌ ده‌ریایه‌كانی‌ ئیتاڵیا نزیكه‌ی‌ شه‌ش هه‌زار كۆچبه‌ریان له‌نزیك سنوره‌ ئاوییه‌كانی‌ ئه‌و وڵاته‌ له‌گه‌ڵ لیبیا رزگاركردوه‌.

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ری‌ رۆژنامه‌ی‌ فاینه‌نشاڵ تایمز، ماڵپه‌ری‌ فه‌رمی‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی‌ پاراستنی‌ سنوره‌كان (ئوسترالیا)

%d bloggers like this: