Tag Archives: کۆچی کوردان

کۆچبه‌رانی عێراقی ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌

1012201592626لااتلاتتۆغلالانتى (1)ئاژانسی هەواڵی (یلێ‌)ی فلەندی بڵاویكردەوە كە زیاتر لە 700 پەناخوازی عێراقی بڕیاریانداوە بگەڕێنەوە بۆ عێراق و بەوەش دەستبەرداری كەیسەكانیان بوون لەو ووڵاتە.
 
بەرپرسێكی باڵای حكومەتی فلەنداش لە وەزارەتی كۆچی ئەو ووڵاتە ڕایگەیاند بەشێك لە پەناخوازانی عێراق زانیاری هەڵەیان هەبووە لەسەر یاساكانی كۆچی ووڵاتەكەیان وئەوان لایان وابووە هەموو شتێك ئامادەكراوە بۆ ئەوان بەبێ‌ ئەوەی لەوە تێبگەن كە پێدانی مافی پەنابەرێتی چەند كاتی دەوێت.
 
ئاژانسەكە لەزاری چەند پەناخوازێكی عێراقیەوە ئەو هەواڵە بشتڕاستدەكاتەوە و ئەوان باس لە خراپی بارودۆخی خۆیان دەكەن لە كەمپەكاندا و هاوكات نیگەرانیشن لە خراپی بارودۆخی عێراق. بەپێی دواهەمین ئاماری فەرمی ئەو ووڵاتەش ، لە سەدا 60 ی ئەو پەناخوازانەی ئەمساڵ ڕوویان لە فلەندا كردووە بەڕەگەز عێراقی بوون.
 
هەواڵی گەڕانەوەی عێراقیەكان بەشێوەیەكی خۆبەخشانە لەئێستادا بۆتە بابەتێكی میدیاكان . پێشتریش ، میدیاكانی ئوسترالیا گەڕانەوەی چەند پەناخوازێكی عێراقیان لە كەمپەكانی دوورگەگانی ناورۆ وپاپانیوگینیاوە بۆ عێراق پشتڕاستكردووە ، ئەویش لەپاش ئەوەی ئەوان بێئومێد بوون كە ڕێگەیان پێدەدرێت داوای مافی پەنابەرێتی لە ئوسترالیا بكەن. 
 
هاوكات ، لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا  ڕۆژنامەیەكی لۆكاڵی بەلجیكاش ئەوەی  ئاشكراكرد كە زیاتر لە 800 پەناخوازی عێراقی دەستیان لە كەیسەكانیان بۆ وەرگرتنی مافی پەنابەرێتی هەڵگرتووە و بەوەش پلانی ئەوەیان هەیە كە بگەڕێنەوە بۆ عێراق. وەك ڕۆژنامەكەش ئاماژەی بۆ دەكات ، دڵنیانەبوونیان لە وەرگرتنی مافی پەنابەرێتی و زۆرمانەوەیان هۆكار بووە بۆئەوەی ئەو پەناخوازانە دەست لەكەیسەكانیان هەڵبگرن.  

به‌ڤیدیۆ؛ پێنج ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌م كاره‌ساته‌ به‌سه‌ر په‌ناخوازاندا هات

12240105_10156246122635072_7326783866331821417_nئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 15ی‌ كانونی‌ یه‌كه‌م، پێنج ساڵ تێپه‌ڕده‌بێت به‌سه‌ر كاره‌ساتی‌ نقمبوونی‌ به‌له‌مێكی‌ په‌ناخوازان كه‌ زۆرترین مشتومڕی‌ سیاسی‌ به‌دوای‌ خۆیدا هێنا.

له‌و ڕووداوه‌دا كه‌له‌نزیك دوورگه‌ی‌ كریستماسی‌ ئوسترالیا ڕوویدا ، 48 په‌ناخواز كه‌به‌شێكی‌ به‌رچاویان په‌ناخوازی‌ كوردو عێراقی‌ بوون، گیانیانله‌ده‌ستدا.

ئه‌وه‌ی‌ له‌و كاته‌دا بووه‌ جێگه‌ی‌ سه‌رنجی‌ میدیاكان تۆماركردنی‌ چۆنیه‌تی‌ ڕووداوی‌ نقوبوونی‌ به‌له‌مه‌كه‌یه‌ له‌لایه‌ن هاوڵاتیه‌كی‌ دوورگه‌كه‌وه‌و تێدا ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ چۆن په‌ناخوازه‌كان داوای‌ هاوكاری‌ به‌په‌له‌ده‌كه‌ن، له‌كاتێكدا كه‌به‌هۆی‌ توندی‌ شه‌پۆله‌كانی‌ ده‌ریاكه‌وه‌ به‌له‌مه‌كه‌ وورده‌ دوورده‌ تێكده‌شكێ‌ و په‌ناخوازه‌كان ده‌كه‌ونه‌ سه‌رئاوه‌كه‌و پاشان چه‌ند به‌له‌مێك دێن به‌هانای‌ په‌ناخوازه‌كانه‌وه‌ و 42 په‌ناخوازیان ڕزگارده‌كه‌ن و به‌وه‌ش 48 تریشیان گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.

له‌ساڵانانی‌ ڕابردوودا، تێكشكانی‌ به‌له‌می‌ په‌ناخوازان له‌نزیك سنوره‌ئاویه‌كانی‌ ئوسترالیا بووبوو به‌ دیارده‌و سه‌دان په‌ناخواز له‌ڕووداوی‌ جۆراوجۆری‌ تێكشكانی‌ به‌له‌مه‌كانیاندا گیانیان له‌ده‌ستدا.

به‌ڵام له‌كۆتایی‌ ساڵی‌ 2013 ه‌وه‌ ، حكومه‌تی‌ ئه‌و ووڵاته‌ بڕیاریدا به‌ گێرانه‌وه‌ی‌ به‌له‌می‌ په‌ناخوازان بۆئه‌و ووڵاته‌ی‌ به‌له‌مه‌كانی‌ لێوه‌هاتوه‌، به‌وه‌ش په‌ناخوازان نائومێدن كه‌بتوانن به‌شێوه‌یه‌كی‌ نایاسایی‌ و له‌ڕێگه‌ی‌ ده‌ریاوه‌ خۆیان بگه‌یه‌ننه‌ ئوسترالیا.

هه‌رچه‌نده‌ ڕێكخراوه‌كانی‌ تایبه‌ت به‌داكۆكیردن له‌ مافی‌ په‌ناخوازان سیاسه‌تی‌ ده‌ستگیركردنی‌ په‌ناخوازان و گێڕانه‌وه‌یان به‌پێشێلكردنی‌ مافی‌ په‌ناخوازانی‌ له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن، ته‌نانه‌ت سكرتێری‌ گشتی‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، بان كی‌ مون، له‌دواهه‌مین لێدوانیدا له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ داوای‌ له‌حكومه‌تی‌ ئوسترالیا كرد له‌م بارودۆخه‌ خراپه‌ی‌ كۆچبه‌ران له‌جیهاندا دووباره‌ چاوبخشێنێته‌وه‌ به‌و سیاسه‌ته‌و كۆتایی‌ بهێنێت به‌ ده‌ستگیركردنی‌ په‌ناخوازان، به‌ڵام حكومه‌تی‌ ئوسترالیا ڕایگه‌یاند ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر پیاده‌كردنی‌ ئه‌و سیاسه‌ته‌ چونكه‌ ته‌نها ئه‌و ڕێوشوێنه‌ توانویه‌تی‌ كۆتایی‌ بهێنێت به‌مه‌رگی‌ په‌ناخوازان‌و به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رچاو كۆتایی‌ هێناوه‌ به‌ كاری‌ بازرگانیكردن به‌ په‌ناخوازانه‌وه‌ له‌لایه‌ن قاچاخچیه‌كانه‌وه‌.

هه‌ر سه‌باره‌ت به‌ڕووداوه‌كه‌ی‌ دوورگه‌ی‌ كریستماس، له‌ماوه‌ی‌ ڕابردوودا چه‌ند خێزانێكی‌ عێراقی‌‌و ئێرانیش كه‌ به‌شێك له‌ئه‌ندامانی‌ خێزانه‌كانیان له‌و ڕووداوه‌دا گیانیان له‌ده‌ستدا سكاڵایان له‌سه‌ر حكومه‌تی‌ ئوسترالیا تۆماركرد به‌تۆمه‌تی‌ كه‌مته‌رخه‌میكردن له‌هه‌وڵه‌كانیان له‌و كاته‌دا بۆ ڕزگاركردنی‌ گیانی‌ په‌ناخوازان.

هاوكات، به‌رپرسێكی‌ باڵای‌ وه‌زاره‌تی‌ كۆچی‌ ئوسترالیاش له‌كاتی‌ تۆماركردنی‌ سكاڵاكه‌دا ڕایگه‌یاند كه‌ ئه‌وان هه‌رچیان له‌ده‌ستهاتبێـت كردویانه‌ بۆ ڕزگاركردنی‌ ئه‌و په‌ناخوازانه‌.

سه‌رچاوه‌: گاردیانی‌ به‌ریتانی‌، بی‌ بی‌ سی‌

له‌م ده‌رفه‌ته‌دا مانگ و نیوێک گه‌شتی ئه‌مه‌ریكا بکه‌

1431502254990حكومه‌تى ئه‌مریكا له‌رێی باڵیۆزخانه‌ی خۆی له‌ به‌غدا به‌رنامه‌یه‌كى خولی پێگه‌یاندنى سه‌ركرده‌ى هه‌یه‌ كه‌ گه‌نجی ته‌مه‌ن ٢٠ بۆ ٢٤ ساڵ وه‌رده‌گرێت و بۆ ماوه‌ى شه‌ش هه‌فته‌ له‌ یه‌كێك له‌ زانكۆ به‌ناوبانگه‌كانى ئه‌مریكا بۆ ماوه‌ى پێنج هه‌فته‌ راهێنانیان پێ ده‌كرێ و بۆ ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كیش گه‌شتێك به‌نێو چه‌ند ولایه‌تێكی ناسراوی ئه‌مریكادا ده‌كه‌ن و ته‌واوى تێچووى گه‌شته‌كه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تى ئه‌مریكا دابین ده‌كرێت.

مه‌رجی وه‌رگرتن ته‌نها ئه‌وه‌یه‌ ئینگلیزی بزانی قوتابی زانكۆ بێت و ته‌مه‌نت له‌نێوان ٢٠ بۆ ٢٤ ساڵ بێت. ده‌توانی له‌ خواره‌وه‌ فۆرمی وه‌رگرتن پرِ بكه‌یته‌وه‌،

له‌م لینکه‌وه‌ زانیاری زیاتر و مه‌رجه‌کانی قبووڵکردن وه‌ربگره‌:

http://iraq.usembassy.gov/student-leaders-program2.html

دوا رۆژی وه‌رگرتنى فۆرم ٢١ی مانگی دوازده‌ى ٢٠١٥یه‌.

تكایه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و هاورێ و ناسیاوانه‌شت شه‌یری بكه‌ كه‌ مه‌رجی وه‌رگرتنیان تێدایه‌.

په‌ناخوازێکی عێراقی شه‌ش مانگه‌ مانی له‌ خواردن گرتووه‌

12065878_712692855529818_1693251060737854146_nکۆچی کوردان – کۆچ بۆ ئوسترالیا

ئه‌و په‌ناخوازه‌ عێراقییه‌ له‌ دوورگه‌ی مانووسه‌ که‌ شه‌ش مانگ ده‌بێت ده‌ستی کردووه‌ به‌ مانگرتن له‌ خواردن.. ناوی په‌ناخوازه‌که‌ محه‌مه‌د ئه‌لبه‌دری-یه‌. ناڕه‌زاری ده‌ده‌بڕێت له‌ مامه‌ڵه‌ی پاسه‌وانانی کامپه‌که‌ دوای دیپۆرتکردنه‌وه‌ی له‌ ئوسترالیاوه‌ که‌ بۆ مانووس ناردراوه‌.
به‌رپرسانی کامپه‌که‌ ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ ئه‌و په‌ناخوازه‌ عێراقییه‌ گیان له‌ده‌ست بدات و له‌ئێستادا له‌ژێر چاودێری وردی پزیشکیدایه‌ له‌ که‌ناراوی مۆرزبی و پاسه‌وانی توند ده‌کرێت.

پیتەر داوتۆن وەزیرى کۆچى ئوسترالیا ڕایگەیاند چاودێرى پزیشکى بۆ پەناخوازێکى سۆماڵى دابین کراوە کە ڕووبەڕووى دەستدرێژى سێکسى بووەتەوە لەکاتێکدا لە بنکەیەکى دەستبەسەرکردنى پەناخوازان بووە لە ناورو. بەڵام لەدواتردا ئەو پەناخوازە دیپۆرت کراوەتەوە بۆ دوورگەى ناورو لەکاتێکدا ویستوویەتى بمێنێتەوەو بڕیارى خۆى گۆڕیووە لەبارەى لەباربردنى منداڵەکەیەوە.
بڕیارى دیپۆرت کردنەوەى پەناخوازەکە ناڕەزایى لێکەوتەوەو سەدان هاووڵاتى خۆپیشاندانیان ئەنجامدا. ئەو ئافرەتە لەپێشوودا داواى کردبوو ڕێگەى پێبدرێت بچێتە ناو خاکى ئوسترالیا بۆ وەرگرتنى چارەسەرى پێویست و لەباربردنى منداڵەکەى.

هاوڵاتیانی ئوسترالیا داوا دەکەن وڵاتەکەیان پەنابەر وەربگرێت

refugeeeeeخه‌ڵكی شاری بریزبنی ئوسترالیا وه‌كو هه‌موو شاره‌كانی تری ئوسترالیا ڕژانه‌ سه‌ر شه‌قام و له‌ناو سه‌نته‌ری شار گردبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا بۆ ئەوەی وڵاتەکەیان پەنابەر بگرێتە خۆی.

له‌و گردبونه‌وه‌یه‌دا، خۆپیشانده‌ران داوایان له‌ حكومه‌تی فیدراڵی كرد كه‌ هه‌رچی زووه‌ بڕیاری وه‌رگرتنی په‌نابه‌رانی سوری و عێراقی ده‌ربكات بۆ ئه‌وه‌ی توشی نه‌هامه‌تی و كاره‌ساتی خنكان و مردن نه‌بنه‌وه‌.

ناوه‌ڕاستی ئاپۆرای جه‌ماوه‌ره‌كه‌ به‌ وێنه‌ی ئایلان كوردی ڕازێنرابووه‌وه‌ و له‌ زۆربه‌ی وتاری چالاكواناندا ناوی ئایلان و ئه‌و كاره‌ساته‌ی به‌سه‌ر خێزانه‌كه‌یدا هات ئاماژه‌ی پێدرا بوو.

خۆپیشانده‌ران ڕه‌خنه‌ی توندیان له‌ حكومه‌تی وڵاته‌كه‌یان گرت كه‌ ڕێوشوێنی توندی به‌رامبه‌ر په‌نابه‌ران و شوێنی حه‌وانه‌وه‌یان گرتووەته‌به‌ر و پێویسته‌ كۆتایی به‌م جۆره‌ ڕێكارانه‌ بهێنرێت. هه‌روه‌ها داوایان له‌ حكومه‌ته‌كه‌یان كرد كه‌ ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاوی په‌نابه‌رانی سوری و عێراقی وه‌ربگرێت كه‌ له‌ ئێستادا له‌ ڕێگادان بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا.

شایانی باسه‌ هه‌ر ئه‌م هه‌فته‌یه‌، حكومه‌تی ئوسترالیا به‌ ڕه‌سمی ڕایگه‌یاند كه‌ ١٢ هه‌زار په‌نابه‌ری عێراقی و سوری وه‌رده‌گرن و هیواشی خواست كه‌ یه‌كه‌م كاروانی ئه‌م په‌نابه‌رانه‌ له‌ پێش جه‌ژنی كریسمسدا بگاته‌ ئوسترالیا.

حكومه‌تی فیدراڵی ڕایگه‌یاند كه‌ كار له‌ سه‌ر كامپه‌كانی په‌نابه‌ران له‌ توركیا، لوبنان، ئه‌رده‌ن و عێراق ده‌كه‌ن بۆ ناونووسكردنی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌.

 

هه‌واڵێکی ناخۆش بۆئه‌وانه‌ی کۆچ بۆ هۆڵه‌ندا ده‌که‌ن

3182015537602_panabaranڕۆژنامه‌ی‌ ئیندیپێندانتی‌ به‌ریتانی‌ ئاشكرایكرد حكومه‌تی‌ هۆڵه‌ندا له‌ پلانیدایه‌ كه‌ چیتر خۆراك و شوێنی‌ حه‌وانه‌وه‌ نه‌دات به‌و په‌ناخوازانه‌ی‌ كه‌ كه‌یسه‌كانیان ڕه‌تكراوه‌ته‌وه‌. به‌گوێره‌ی‌ زانیاریه‌كانی‌ ڕۆژنامه‌كه‌، ئه‌م ڕێوشوێنه‌ نوێیانه‌ش، كه‌ بڕیاره‌ له‌ مانگی‌ تشرینی‌ دووه‌می‌ ئه‌مساڵه‌وه‌ جێبه‌جێبكرێت، وه‌ك هه‌وڵێكی‌ ئێستای‌ حكومه‌تی‌ ئه‌و وڵاته‌یه‌ بۆڕاكێشانی‌ ده‌نگ‌و سۆزی‌ ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ كه‌ به‌ ده‌نگده‌ری‌ دژه‌كۆچ ناسراون. له‌ناوه‌ڕۆكی‌ ڕێوشوێنه‌ نوێیه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ له‌پاش مانگی‌ تشرینی‌ دووه‌می‌ ئه‌مساڵه‌وه‌، ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی‌ كه‌یسه‌كانیان ڕه‌تكراوه‌ته‌وه‌ ماوه‌ی‌ یه‌ك مانگیان ده‌درێتێ‌ پێش ئه‌وه‌ی‌ دیپۆرتبكرێنه‌وه‌ یان ئاگادار ده‌كرێنه‌وه‌ به‌وه‌ی‌ كه‌ خۆیان مشوری‌ خۆیان بخۆن، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ بڕینی‌ خۆراك‌و پێداویستیه‌ سه‌ره‌تایه‌كانی‌ تری‌ وه‌ك شوێنی‌ حه‌وانه‌وه‌.

هاوكات، مارك ڕوت، سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ هۆڵه‌ندا، پشتگیری‌ خۆی‌ بۆ ئه‌و ڕێوشوێنه‌ نوێیانه‌ دوپاتكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند بڕینی‌ ئه‌و هاوكاریانه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه‌ وڵاته‌كانی‌ خۆیان‌و حكومه‌تی‌ وڵاته‌كانیشیان ئاماده‌ن وه‌ریانبگرنه‌وه‌ له‌پاش ئه‌وه‌ی‌ كه‌یسه‌كانیان ڕه‌تكراوه‌ته‌وه‌. به‌پێی‌ ئاماری‌ فه‌رمی‌ ده‌زگای‌ ئاماری‌ فه‌رمی‌ یه‌كێتی‌ ئه‌وروپاش (یۆرۆستات)، له‌ساڵی‌ ڕابردودا 18 هه‌زار و 790 كه‌س داوای‌ مافی‌ په‌نابه‌رێتیان له‌هۆڵه‌ندا كردووه‌و له‌و ژماره‌یه‌ش تا ئێستا 6 هه‌زار و 250 كه‌سیان كه‌یسه‌كانیان ڕه‌تكراوه‌ته‌وه‌و ئه‌و ڕێوشوێنه‌ تازانه‌ش ده‌یانگرێته‌وه‌.

هاوكات، ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ سكای‌ نیوز ئاماری‌ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی‌ ئاشكراكرد كه‌له‌ماوه‌ی‌ ساڵی‌ ڕابردودا له‌ ئوسترالیا وه‌رگیراون‌و هه‌مویان له‌پاش یه‌كلایكردنه‌وه‌ی‌ كه‌یسه‌كانیان له‌لایه‌ن یوئێنه‌وه‌، به‌شێوه‌یه‌كی‌ یاسایی‌ گواستراونه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌و ووڵاته‌. وه‌ك ئاژانسه‌كه‌ ئاماژه‌ی‌ بۆ ده‌كات، ئوسترالیا له‌ ساڵی‌ ڕابردودا، زیاتر له‌ 11 هه‌زار و 500 په‌نابه‌ری‌ وه‌رگرتووه‌، به‌وه‌ش ئوسترالیا، به‌به‌راود به‌ژماره‌ی‌ دانیشتوانه‌كه‌ی‌‌و سامانی‌ نیشتمانی‌ ئه‌و وڵاتـه‌، بووه‌ به‌یه‌كێك له‌كراوه‌ترین ووڵاتانی‌ جیهان بۆ وه‌رگرتنی‌ په‌نابه‌ری‌ یاسایی‌ كه‌له‌ڕێگه‌ی‌ یوئێنه‌وه‌ داوای‌ مافی‌ په‌نابه‌رێتیان كردووه‌.

پێشنیاری‌ وه‌رگرتن و دابه‌شكردنی‌ په‌نابه‌ران له‌سه‌ر بنه‌مای‌ ژماره‌ی‌ دانیشتوان‌و سامانی‌ نیشتمانی‌ هێشتا له‌ وڵاتانی‌ ئه‌وروپا نه‌بۆته‌ بڕیار سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌وه‌ی‌ داواكاری‌ به‌شێكی‌ به‌رچاوی‌ ئه‌و وڵاته‌ ئه‌وروپیانه‌یه‌ به‌هۆی‌ نزیكی‌ سنوره‌كانیان له‌ وڵاتانی‌ په‌نابه‌ران كه‌وتونه‌ته‌ ژیر فشارێكی‌ زۆری‌ لێشاوی‌ په‌نابه‌ران. جگه‌له‌ هۆڵه‌نداش، له‌ ئه‌وروپا، فله‌نداش یه‌كێكه‌ له‌و وڵاتانه‌ی‌ كه‌ مافی‌ خواردن‌و حه‌وانه‌وه‌ یان به‌گشتی‌ مافی‌ ” پشتگیری‌ سه‌ره‌تایی‌ ” ناداته‌ ئه‌و په‌ناخوازانه‌ی‌ كه‌یسه‌كانیان ڕه‌تكراوه‌ته‌وه‌.

هاوكات له‌گه‌ڵ توندكردنی‌ ڕێوشوێنه‌كانی‌ كۆچ‌و كۆچبه‌ری‌ نایاسایی‌ له‌لایه‌ن به‌شێك له‌وڵاتانی‌ جیهان، ئاژانسه‌ تایبه‌تمه‌نده‌كانی‌ یوئێن داوا له‌ وڵاتان هاوكاریه‌كانیان بۆ په‌ناخوازان ڕانه‌گرن‌و داوا ی‌ به‌رده‌وامی‌ هاوكاریه‌ مرۆیه‌ سه‌ره‌تایه‌كان ده‌كات بۆ په‌ناخوازان به‌بێ‌ گوێدانه‌ هیچ مه‌رجێك. سه‌رچاوه‌كان: ماڵپه‌ری‌ ڕۆژنامه‌ی‌ ئیندیپێندانت، ماڵپه‌ری‌ سكای‌ نیوز 

 

داخوازی ڤیزای پاراستنی کاتی له‌ ئوسترالیا سه‌خته‌

5923792-3x2-340x227کۆچ بۆ ئوسترالیا و کۆچی کوردان

میدیاکانی ئوسترالیا ئه‌وه‌یان ئاشکرا کردووه‌ که‌ به‌هۆی زۆری ژماره‌ی ئه‌و په‌ناخوازانه‌ی داوای مافی پاراستنی کاتی ده‌که‌ن، قبووڵکردن و وه‌رگرتنی ئه‌و په‌ناخوازانه‌ سه‌خته‌. سه‌نته‌ره‌کانی داخوازی کردنی مافی پاراستنی کاتی که‌ جۆرێک له‌ ڤیزایه‌ و له‌ مانگی نیساندا ده‌ستی پێکرده‌وه‌ داخوازییه‌کی زۆریان له‌سه‌ره‌ له‌کاتێکدا ئه‌و سه‌نته‌رانه‌ کاره‌کانیان سنووردارن. تاوه‌کو ئێستا له‌وکاته‌وه‌ ٤٠٠٠ په‌ناخواز داوای مافی پاراستنی کاتییان کردووه‌.

پارێزه‌ره‌کانی بواری په‌نابه‌ری له‌وبڕوایه‌دان گومانیان له‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ به‌شێوه‌یه‌کی عادیلانه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ که‌یسی په‌ناخوازان بکرێت چونکه‌ ژماره‌یه‌کی زۆر په‌ناخواز داوای  ئه‌و ڤیزایه‌ ده‌که‌ن و به‌شێکی زۆر له‌په‌ناخوازان زمانی ئینگلیزییان باش نییه‌ و پارێزه‌رانیش ناتوانن به‌باشی یارمه‌تییان بده‌ن. یه‌کێک له‌ سه‌نته‌ره‌کان رایگه‌یاندووه‌ زیاتر له‌ ١٠٠٠ که‌س داوای پێشکه‌شکردووه‌ له‌ سه‌نته‌ره‌که‌یان به‌ڵام تاوه‌کو ئێستا ته‌نها توانیویانه‌ یارمه‌تی ٣٠٠ که‌س بده‌ن.

 

ده‌زانن چه‌ند هاوڵاتی عێراقی له‌ڕێگای کۆچ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌؟

regayauropq582015bbكۆمیسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ لە عیراق رایگەیاند، لە ماوەی  مانگی تەمموزی رابردوو،  زیاتر لە 17 هاوڵاتی عیراقی لەكاتی كۆچكردنیان لە توركیاوە بۆ وڵاتانی ئەوروپا، گیانیان لەدەستداوە.
 
مەسرور ئەسوەد، ئەندامی لیژنەی كۆمسیۆنی باڵای مافی مرۆڤ لە عیراق، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتی: “كۆمسیۆنەكەمان بەدواداچوونی بۆ رەوشی كۆچبەرە عیراقییەكان دەكات بۆ وڵاتانی دراوسێ‌ و بەتایبەتیش لە توركیا كە ژمارەیان لە 400 كەس زیاترە”.
 
وتیشی: “بەشێك لەو كۆچبەرانە، لە رەوشێكی مرۆیی نالەباردا ژیان بەسەردەبەن، ئەوەش كۆمسیۆنی ناچار كردووە، داوا لە باڵێوزخانەی عیراق لە توركیا و رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان بكات، بەبایەخەوە بڕواننە ئەو كەیسە”.
 
بە وتەی ئەو ئەندامەی كۆمیسیۆنی مافەكانی مرۆڤ، زۆرێك لەو گەنج و خێزانانەی لە توركیان، پەنادەبەنە بەر قاچاغچییەكان و مافیاكان تا لە رێگەی ئەوانەوە دزە بكەنە وڵاتانی ئەوروپا، زۆرێكیش لەوانە، دووچاری خنكان بوون لە دەریادا، وێڕای گیانلەدەستدانی هەندێكی تریان بەهۆی پەلاماری ئاژەڵە دڕندەكان و كەشی خراپی ئاو و هەوا  و ئەو شوێن و جێگایانەی لەكاتی كۆچكردنیاندا، تێیدا دەمێننەوە.
خه‌ندان

 

ئۆپۆزسیۆنی‌ ئوسترالیا: بچینه‌ ده‌سه‌ڵات كۆچبه‌رانی‌ نایاسایی‌ دیپۆرتده‌كه‌ینه‌وه‌

28720151016602_USTRALYAپارتی‌ كرێكارانی‌ ئوسترالیا، كه‌ له‌ئێستادا له‌به‌ره‌ی‌ ئۆپۆزیسیۆنندايه‌و یه‌كێكه‌ له‌دوو پارته‌ سه‌ره‌كیه‌كه‌، رایگه‌یاند بچنه‌ ده‌سه‌ڵات به‌هه‌مان شێوه‌ی‌ حكومه‌تی‌ ئێستا كۆچبه‌رانی‌ نایاسایی‌ دیپۆرت ده‌كه‌نه‌وه‌.

زۆرینه‌ی‌ ئه‌ندامانی‌ پارتی‌ كرێكارانی‌ ئوسترالیا، له‌كۆنگره‌ی‌ ئاسایی‌ خۆیاندا ده‌نگیاندا به‌وه‌ی‌ ئه‌وانیش وه‌ك حكومه‌تی‌ ئێستای‌ وڵاته‌كه‌یان كه‌له‌لایه‌ن پارتی‌ لیبراڵه‌وه‌ سه‌ركردایه‌تی‌ ده‌كرێت، پلانی‌ جێبه‌جێكردنی‌ سیاسه‌تی‌ گێڕانه‌وه‌ی‌ به‌له‌می‌ په‌ناخوازان بۆ ئه‌و وڵاته‌ی‌ به‌له‌مه‌كانی‌ لێوه‌ هاتون پیاده‌ ده‌كه‌ن.

بیڵ شۆرتن، سه‌رۆكی‌ پارتی‌ كرێكارانی‌ ئوسترالیا، دوپاتیكرده‌وه‌ ئه‌وان پشتگیری‌ سیاسه‌تێك ناكه‌ن ڕێگه‌ به‌قاچاخچیه‌كان بدات په‌ناخوازان بچه‌وسێنه‌وه‌و به‌به‌له‌می‌ قاچاخ ژیانی‌ ئه‌و په‌ناخوازانه‌ بخه‌نه‌ مه‌ترسیه‌وه‌ كه‌ له‌ڕابردوداو له‌سه‌رده‌می‌ حكومڕانی‌ ئه‌واندا سه‌دان په‌نابه‌ری‌ وڵاتان به‌گشتی‌‌و ده‌یان په‌نابه‌ری‌ تری‌ به‌ڕه‌گه‌ز كورد له‌پێش گه‌شتنیان به‌ئوسترالیا بوونه‌ قوربانی‌.

ده‌نگدان له‌سه‌ر پلانكه‌ ده‌نگی‌ ناڕه‌زایی‌ له‌ناو خودی‌ پارته‌كه‌و له‌سه‌ر ئاستی‌ جه‌ماوه‌ری‌ ئه‌و وڵاته‌ش دروستكرد، به‌جۆرێك به‌شێك له‌ئه‌ندامه‌ باڵاو دیاره‌كانی‌ پارته‌كه‌ له‌دژی‌ ئه‌و پلانه‌ ده‌نگیاندا‌و له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی‌ بڕیاره‌كه‌ش خۆپیشاندان له‌به‌رده‌م كۆنگره‌ی‌ پارته‌كه‌ له‌لایه‌ن خه‌ڵك‌و ڕێكخراوه‌كانی‌ داكۆكیكار له‌مافی‌ په‌نابه‌ران ده‌ستیپێكردو به‌توندی‌ ئیدانه‌ی‌ ئه‌و بڕیاره‌یان كرد.

به‌گوێره‌ی‌ بڕیاره‌ په‌سه‌ندكراوه‌كه‌، ئه‌گه‌ر پارتی‌ كرێكارانی‌ ئوسترالیا بتوانێت حكومه‌تی‌ داهاتووی‌ ئه‌و وڵاته‌ پێكبهێنێت، ئه‌وا ئه‌وانیش هاوشێوه‌ی‌ حكومه‌تی‌ ئێستای‌ ئه‌و وڵاته‌ به‌رده‌وام ده‌بن له‌گرتن‌و گێڕانه‌وه‌ی‌ ئه‌و په‌ناخوازانه‌ی‌ بیانه‌وێـت به‌قاچاخ‌و له‌ڕێگه‌ی‌ ده‌ریاوه‌ بگه‌نه‌ ئه‌و وڵاته‌.

هاوكات، به‌رپرسێكی‌ باڵای‌ ئه‌و پارته‌ دان به‌وه‌دا ده‌نێت پارته‌كه‌یان هه‌ڵه‌ی‌ زۆری‌ كردوه‌ كاتێك له‌ده‌سته‌ڵاتدا بون به‌وه‌ی‌ له‌سه‌رده‌می‌ حكومڕانی‌ ئه‌وانداو به‌هۆی‌ نه‌بونی‌ سیاسه‌تێكی‌ باش‌و تۆكمه‌وه‌ بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ی‌ قاچاخچیه‌كان چه‌ندین كه‌س له‌ده‌ریاكانداو له‌پێشگه‌شتنیان به‌ئوسترالیا گیانیان له‌ده‌ستدا.

سیاسه‌تی‌ گێڕانه‌وی‌ به‌له‌می‌ په‌ناخوازان، یه‌كێكه‌ له‌و پلانانه‌ی‌ كه‌له‌لایه‌ن حكومه‌تی‌ ئێستای‌ ئوسترالیاوه‌ به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ تۆنی‌ ئه‌بۆت، سه‌ركرده‌ی‌ پارتی‌ لیبڕاڵه‌وه‌، پیاده‌ ده‌كرێت به‌مه‌به‌ستی‌ ڕێگه‌ گرتن له‌كۆچی‌ نایاسایی‌ بۆ ئه‌و وڵاته‌و له‌ماوه‌ی‌ دوو ساڵی‌ جێبه‌جێكردنیدا تائێستا بۆته‌ جێگه‌ی‌ ڕه‌خنه‌ی‌ ڕێكخراوه‌كانی‌ داكۆكیكار له‌مافی‌ په‌ناخوازان، ئه‌و ڕێكخراوانه‌ ئه‌و پلانه‌ به‌وه‌ڵامێك نازانن بۆ به‌گژداچونه‌وه‌ی‌ قاچاخچیه‌كان.

جگه‌ له‌سیاسه‌تی‌ دیپۆرتكردنه‌وه‌ی‌ په‌ناخوازان، حكومه‌تی‌ ئێستای‌ ئوسترالیا له‌ماوه‌ی‌ دوو ساڵی‌ ڕابردودا سیاسه‌تی‌ ڕاگواستنی‌ په‌نابه‌رانیش جێبه‌جێ ده‌كات بۆ دورگه‌كانی‌ ناورۆو پاپانیوگینیا، به‌وته‌ی‌ به‌رپرسێكی‌ باڵای‌ پارتێكی‌ تری‌ ئۆپۆزیسیۆنی‌ ئه‌و وڵاته‌، له‌ڕابردودا نزیكه‌ی‌ 500 په‌نابه‌ری‌ عێراقی‌ ڕه‌وانه‌ی‌ ئه‌و دوو دورگه‌یه‌ كراون كه‌ چاره‌نوسی به‌شێكی‌ به‌رچاویان تائێستا یه‌كلایی‌ نه‌كراوه‌ته‌وه‌.

پۆلیسی پاپانیوگینیا: بكوژی پەناخوازە كوردەكە ئازاد نەكراوە

23 Feb 2014, Sydney, Australia --- Sydney, Australia. 23rd February 2014 -- Lighting candles at the vigil for asylum seeker Ezra Berati, killed in Manus Island. -- Hundreds of Australians gathered in Town Hall Square in Sydney for a candle vigil in memory of Ezra Berati, an Iranian asylum seeker brutally killed in Manus Island. --- Image by © Sergio Leyva/Demotix/Corbis

پاش ئەوەی چەند میدیایەكی جیهانی لەزاری ئەندامێكی پەرلەمانی دوورگەی پاپانیوگینیا ڕایانگەیاند ئەو كەسەی كە بەتۆمەتی كوشتنی پەناخوازە كوردەكە سزادرابوو بە كەفالەت ئازاد كراوە ، فەرماندەی پۆلیسی ئەو ووڵاتە ڕایگەیاند كە ئەو كەسە ئازاد نەكراوە و تا ئێستا دەستبەسەرە.

ڕەزا بەراتی ، ناوی ئەو پەناخوازە كوردە بوو كەلەبنەچەدا خەڵكی پارێزگای ئیلام بووە و لە شەوی 17 ی شوپاتی ساڵی 2014 دا لە پێكدادانی نێوان پاسەوانەكانی كەمپەكەیان و پەناخوازان لەدوورگەی مانوسی سەربە ووڵاتی پاپانیوگینیا گیانی لەدەستدا.

بە گوێرەی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانیش سێ‌ گومانلێكراوی تریش داواكراون بەتۆمەتی تێوەگلان لە كوشتنی ڕەزا بەڵام تائێستا دەستگیرنەكراون، هاوكات تا ئێستا دووكەس بەتۆمەتی كوشتنی ڕەزا دەستگیركراون و رێكاری یاسایی لەبەرامبەریان گیراوەتەبەر.

بەووتەی فەرماندەی پۆلیسی دوورگەی پاپانیوگینیا ، ئەو دوو كەسە لەم هەفتەیەدا براونەتەوە بەردەم دادگا بەڵام كەیسەكەیان دواخراوە بۆ مانگی ئەیلولی ئەمساڵ و پاشان گەڕێنراونەتەوە بۆ بەندیخانە.

ڕەزا یەكێك بووە لەو پەناخوازانەی لەماوەی ڕابردوودا بەشێوەی قاچاخ و لەڕێگەی دەریاوە خۆی گەیاندبووە دوورگەی كریستماسی ئوسترالیا بەڵام بەهۆی ڕێكەوتنی ئوسترالیا لەگەڵ هەردوو دوورگەی پاپانیوگینیا وناورۆ ، كە دوو ووڵاتی دوورگەیی بچوكن، ڕەزا و سەدان پەناخوازی تر كەلەدوای ئیمزاكردنی ڕێكەوتنامەكەوە گەشتبوونە ئوسترالیا كەوتنە بەرشاڵاوی ڕاگواستن بۆ ئەو دوو دوورگەیەو تائێستاش بەهۆی خراپی بارودۆخیان پەناخوازانی ئەو دوو دوورگەیە بەردەوامن لە دەربڕینی ناڕەزایی لەبەرامبەر ڕاگواستنیان و بەگوێرەی ڕێكەوتنەكەش ناتوانن لە داهاتوشدا داوای مافی پەنابەرێتی لە ئوسترالیا بكەن.

سەرەڕای ئیدانەكردنی ئەو ڕێكەوتنەلەلایەن ڕێكخراوەكانی داكۆكیكار لەمافی مرۆڤ و پەنابەران ، ئوسترالیا بەردەوامە لە پیادەكردنی سیاسەتی ڕاگواستن و گەڕانەوەی بەلەمی پەنابەران بۆ ئەو ووڵاتەی لێوەی هاتوون.

بەپێی ئامارە فەرمیەكانیش ، زیاتر لە 1500 پەناخواز لەكەمپەكانی ئەو دوو دوورگەیەن و ئاژانسەكانی هەواڵیش ئاماژە بە هەبوونی چەندین پەناخوازی بەڕەگەز كورد دەدەن لەناو ئەو كەمپانەدا.

سەرچاوەكان : ماڵپەری ڕۆژنامەی گاردیان ، ماڵپەرٍی ڕادیۆی نیوزلەندا

%d bloggers like this: