Tag Archives: گه‌شت

به‌بێ ڤیزا عێراقییه‌کان ده‌توانن گه‌شت بۆ هه‌شت وڵات بکه‌ن

56168_146812پاسپۆرتی عێراقی دووه‌م خراپترین پاسپۆرته‌ له‌جیهان ته‌نها له‌ سه‌رووی ئه‌فغانستان له‌رووى ژماره‌ى ئه‌و ولآتانه‌ى كه‌ ده‌توانى به‌بێ ڤیزه‌ بۆیان بچی، ته‌نها ٢٩ ولآت هه‌یه‌ له‌ جیهات كه‌ عێراقی ده‌توانن به‌بێ ڤیزا یاخود ڤیزا له‌كاتى گه‌یشتن به‌و ولآته‌ بۆی بچن. راسته‌ ئه‌و شوێنانه‌ كه‌من به‌لآم هه‌ندێكی ولآتی زۆر سه‌رنج راكێشن كه‌ ده‌توانی به‌ ئاسانی بۆیان بچی و كاتێكی خۆشی تێدا به‌سه‌ر ببه‌ى. لێره‌ ئێمه‌ ٨ ولآت لیست ده‌كه‌ین كه‌ ده‌توانى به‌بێ ڤیزه‌ یان ڤیزه‌ له‌كاتى گه‌یشتن بۆیان بچی و كاتى زۆر خۆشیان تێدا به‌سه‌ر ببه‌ى.

١- توركیا

له‌هه‌مان كاتدا رۆژهه‌لآت و رۆژئاوایه‌، ئه‌مه توركیايه. توركیا به‌ یه‌كێك له‌ سه‌رنجراكێشترین ولآتانى جیهان داده‌نرێت و له‌ لیستى ئه‌و ولآتانه‌ى زۆرترین گه‌شتیار سه‌ردانى ده‌كه‌ن كه‌ له‌لایه‌ن رێكخراوی گه‌شتیاری جیهانی سه‌ر به‌ ته‌نه‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ئاماده‌كراوه‌ له‌ساڵی ٢٠١٤ شه‌شه‌م ولآت بووه‌ له‌ رووى زۆری ژماره‌ى ئه‌و گه‌شتیارانه‌ى سه‌ردانى ده‌كه‌ن و نزیكه‌ى ٤٠ ملیۆن كه‌س سه‌ردانى كردووه‌. توركیا چه‌ندین ناوچه‌ى گه‌شتیاری جیاوازى هه‌یه‌ كه‌ هه‌ر یه‌كێكیان له‌وانه‌یه‌ پێویستی به‌ گه‌شتێكی تایبه‌ت بێت بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ردانى بكه‌ن، دیارترین شوێنه‌ گه‌شتیاریه‌كانى توركیا: ئیسته‌نبووڵ، ئه‌نتاڵیا، ئالآنیا، كه‌په‌دۆكیا و بۆدرومن. هه‌ڵگری پاسپۆرتى عێراقی ده‌توانێ له‌كاتى گه‌یشتنى بۆ فرۆكه‌خانه‌ى ئیسته‌نبووڵ ڤیزاى توركیا به‌خۆرِایی وه‌ربگرێت.

٢- مالیزیا

مالیزیا به‌ ئاسیاى راسته‌قینه‌ ده‌ناسرێ، یه‌كێكه‌ له‌و ولآته‌ سه‌ركه‌وتووانه‌ى كه‌ له‌ماوه‌یه‌كى كه‌م گه‌شه‌یه‌كى ئابووری گه‌وره‌ى به‌خۆیه‌وه‌ بینی. له‌رووى ژماره‌ى گه‌شتیارانه‌ له‌ كیشتوه‌ری ئاسیا له‌دواى هه‌ریه‌ك له‌ چین و هۆنگ كۆنگ زۆرترین گه‌شتیار سالآنه‌ سه‌ردانى ده‌كه‌ن. له‌ ساڵی ٢٠١٤ زیاتر له‌ ٢٧.٤ ملیۆن كه‌س سه‌ردانى كردووه‌. عێراقی به‌بێ ڤیزا ده‌توانن سه‌ردانى بكه‌ن. مالیزیا ولآتێكی گه‌شتیاری زۆر سه‌وزه‌، چه‌ندان دوورگه‌ و شوێنی گه‌شتیاری سه‌رنجراكێشی تێدایه‌. له‌ دیارترین شوێنه‌ گه‌شتیاریه‌كانى مالیزیا: ئه‌شكه‌وتى مولو، دورگه‌كانى لانگكاوی و پیرهینتیان، كوالالامپور، چیای چینه‌باڵو، دورگه‌ى پوڵۆو تیۆمان، پردی تامان نیگارا له‌ پاركی نیشتمانى مالیزیا و به‌رزاییه‌كانى كامیرۆن

٣- لوبنان

به‌ سویسرای رۆژهه‌لآت ناسراوه‌ به‌هۆى دیمه‌نه‌ سروشتیه‌ دڵرفێنه‌كانى. ده‌وڵه‌مه‌ندی كلتوری و جیاوازى ئاینی و مه‌زهه‌بی ره‌نگێكی ره‌ونه‌قدارتری داوه‌ته‌ ئه‌م ولآته‌. له‌رووى ژماره‌ى گه‌شتیاره‌وه‌، نۆیه‌م ولآته‌ له‌ خۆرهه‌لآتى ناوه‌رِاست و له‌ساڵی ٢٠١٤ زیاتر له‌ ١.٣ ملیۆن كه‌س سه‌ردانى لوبنانى كردووه‌. دیارترین شوێنه‌ گه‌شتیاریه‌كانى لوبنان: به‌یروت، ئه‌شكه‌وته‌كانى ژعیتا، شوێنه‌واره‌ مێژوویه‌كانى به‌عله‌به‌ك و ناوچه‌ى فه‌رایا كه‌ ناوچه‌یه‌كى شاخاوی خلیسكانى سه‌ر به‌فره

٤- مالدیڤز

به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌وانه‌ى كه‌ به‌نیازى مانگی هه‌نگوینین، دوورگه‌كانى ماڵدیڤز یه‌كێكه‌ له‌ گونجاوترین شوێنه‌كانى جیهان و به‌ كه‌ناره‌ لم سپیه‌كانى ناسراوه‌. هاولآتیانى عێراق ده‌توانن به‌بێ ڤیزه‌ سه‌ردانى ئه‌م دوورگه‌یه‌ بكه‌ن. ماڵدیڤز شوێنێكی دیاریكراوى ناسراوى نیه‌ و، هه‌موو دورگه‌كان ناسراون و جێی سه‌رنجن.

له‌ پۆستێکی تردا ٤ وڵاته‌که‌ی تر ئاشکرا ده‌که‌ین… له‌گه‌ڵماندا بن به‌رده‌وام بۆ زانیاری له‌باره‌ی کۆچ و په‌نابه‌ران و گه‌شت و په‌ناخوازان و ده‌رفه‌تی خوێندن و کار له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات..

بەسەرهاتی كۆچبەرانی كورد لەسەر سنووری توركیا و بولگاریا

480cb0ca4یەک یەک لەم ئۆتۆمبێلە دابەزێندران، 28 کۆچبەر لە ژن و پیاو و منداڵ، هەموو لە یەک ئۆتۆمبێلی 6 کەسیدا ملی رێگەیان گرتبوو بەرەو بوڵگاریا.

لە تورکیا بەم کەسانە دەگوترێت رێبواری رێگەی ئومێد. ئەمجارەیش رێبوارانی رێگەی ئومێد نەگەیشتنە مەنزڵ و هێزەکانی جەندرمە رێیان پێگرتن.

هێزەکانی جەندرمە بەرەبەیانی 18-1-2015 پێش هەڵهاتنی خۆر، لە شاری ئەدیرنەی باکووری رۆژئاوای تورکیا نزیک سنووری بولگاریا، 28 کەسیان دەستگیرکرد کە هەڵگری رەگەزنامەی عێراق و سووریا و میانمار بوون. ئەم 28 کەسە لە هەوڵی ئەوەدا بوون لە رێگەی نایاساییەوە بچنە نێو خاکی بولگاریا. هەر یەکەو دەیان هەزار دۆلاریشیان دابوو بە قاچاغچییەکان بۆ ئەو مەبەستە.

یەکێک عەرەب و یەکێک میانماری و ئەوی دیکە کورد، بەڵام هەموو یەک مەبەستیان هەبوو، گەیشتن بە وڵاتێک لە ئەوروپا، بۆ بەدەستهێنانی ئەو ژیان و ئایندەیەی لە وڵاتی خۆیان دەستیان نەکەوتووە.

کاتێک یەکێک لە جەندرمەکانیش بە کرمانجی هەوڵدەدات قسە لەگەڵ کۆچبەران بکات، هاونیشتمانیەکی باشووری کوردستان بە سۆرانی وەڵامی دەداتەوە. دوای دەستگیرکردنیان، کۆچبەرەکان گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی گشتی ئەدیرنە و دواتریش نێردرانە بەڕێوبەرایەتی هێزەکانی جەندرمە لەو شارە.

رووداو – هەولێر – بێستون عوسمان

پاڵەوانی و جوامێری فریای پەنابەرێكی كورد ده‌كه‌وێت؟

120115021505هۆمایۆنی حاتەمی ، ئەو پەنابەرە كوردەیە كە چوار ساڵ لەمەوبەر لەپاش ئەوەی بڕیاردەدات ئێران بەجێ‌ بهێلێت و لە ئەندەنوسیاوە چارەنووسی خۆی ڕادەستی بەلەمێكی پەنابەران دەكات

و لەپاش گەشتنی بە ئاوەكانی سنوری ئوسترالیا لەلایەن هێزە دەریایەكانی ئەو ووڵاتەوە دەستبەسەر دەكرێت و ڕەوانەی كەمپی پەنابەران دەكرێت لە دوورگەی كریستماسی ئەو ووڵاتە.

ڕەنگە حاتەمی هەموو ئەو نەهامەتیانەی لەبیركردبێت كەلە كەمپی پەنابەران بەسەری هاتوون و چەندین جار بەهۆی تووش بوون بە خەمۆكی ڕەوانەی نەخۆشخانە كراوە ، بەڵام ئەوەی ئێستا ئەوی تەواو نائومێدكردووە هەواڵی تازەنەكردنەوەی مافی پەنابەریەكەیەتی و لەدواهەمین ئاگاداركردنەوەی وەزارەتی كۆچی ئوسترالیا بۆ حاتەمی تەمەن 26 ساڵ هاتووە كە وادەی مافی پەنابەریەتیەكەی كەلەجۆری “كاتی” بووە لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا تەواو دەبێت و تازە ناكرێتەوە. بەوەش پێدەچێت دیپۆرتی ئێران بكرێتەوە. 

بەپێی یاساكانی كۆچی ئوسترالیا ، لەپاش تەواوبوونی وادەی مافی پەنابەرێتی كاتی ، وەزارەتی كۆچی ئەو ووڵاتە لەپاش چاوخشانەوە بە بارودۆخی ووڵاتی سەرەكی پەنابەرەكەو بارودۆخی تایبەتی كەیسی پەنابەرەكە ڕەنگە بڕیاربدات بە كۆتایهێنان بەمافی ئەو پەنابەرە و ڕێوشوێنی گونجاو بۆ دیپۆرتكردنەوەی بگرێتە بەر. 

لەئێستادا و بەووتەی حاتەمی ، وەزارەتی كۆچی ئوسترالیا دەرماڵە هەفتانەكەشی بڕیوە و بەوەش تێچووی خواردنی ڕۆژانەی لەلایەن بانكێكەوە كەسەر بە كەنیسەیەكە لە وولایەتی ڤیكتۆریا دابین دەكرێت و ئەمە جگەلەدابینكردنی پێداویستی تری وەك خزمەتگوزاری یاسایی و كۆمەڵایەتی كەلەلایەن ڕێكخراوێكی داكۆكیكار لەمافی پەنابەرانەوە دابیندەكرێت. 

قەشەیەكی ئەو كەنیسەیەش كەلەنزیكەوە حاتەمی دەناسێت نیگەرانی خۆی دەربڕی بەوەی كە حكومەتی ئەو ووڵاتـە ئامادەنیە مافی پەنابەرێـتی ئەو تازە بكاتەوە و بە لەبەرچاوگرتنی كەسایەتی حاتەمی ئەو دەڵێت شایەنی ئەوەیە لە ووڵاتە بمێنێتەوە. 

ڕزگاركردنی كەسێك لەلایەن حاتەمیەوە كە ویستیووی خۆی بكوژێت كەسایەتیەكی تۆكمەی بەجۆرێك بۆ ئەو پەنابەرە كوردە دروستكرد كەدووجار و لەلایەن دوو دامەزراوەی بەناوبانگی ئوسترالیاوە خەڵاتی جوامێری پێ ببەخشرێت. حاتەمی لە ڕۆژانێكدا كە داهاتووی نادیار بوو ، لە بارودۆخێكی زۆر سەرما و سۆڵەدا ، فریای ژنێك دەكەوێت كە بەمەبەستی خۆكوشتن خۆی فڕێدابووە ناو دەریاوە و حاتەمی جوامێرانە ڕزگاری دەكات. 

جگەلەوەش ، حاتەمی وەزشكارێك و پاڵەوانی وەرزشی كاراتیە و تائێستاش لەگەڵ ڕاهێنەری تیمی ئوسترالیا بۆ كاراتی بەردەوامە لەو وەرزشە. وەك خۆی دەڵێت ، لەسەرەتای ساڵی ڕابردودا ، پاڵێورا بۆ نوێنەرایەتیكردنی ئوسترالیا بۆ بەشداری كردن لە بۆنەیەكی وەرزشیدا لە ووڵاتی فیجی بەڵام لەبەرئەوەی مافی وەرگرتنی پاسپۆرتی ئوسترالی نەبوو نەیتوانی بەشداری لەو بۆنە وەرزشیەدا بكات. 

هۆمایۆنی حاتەمی لە كۆتایدا دەڵێت خەونی ئەو كردنەوەی یانەیەكی كاراتی و بردنەوی مەدالیای ئاڵتوونە بۆ ئوسترالیا لە بۆنە وەرزشیە نێودەوڵەتیەكاندا و ڕوو لە حكومەتی ئوسترالیا دەكات و دەڵێت ” چوارساڵی ڕابردوو بەفیڕۆدانی كات بوو ، گەلێك دەرفەتم لەدەستچوو، ئەگەر دەكرێت ، چانسێكم بدەنێ‌”

هەژار تەها

سەرچاوە : ماڵپەری ڕۆژنامەی “زەئەیج”

دووسه‌د هەزار پەنابەر لە ئەڵمانیا چاوەڕێی وەرگرتنی مافی پەنابەرێتین

d3cd5e7e3c8ef5f8139fc67eb44b976ab6347af04632ebe9f6170897c2649200بەگوێرەی ئامارەکانی حکومەتی ئەڵمانیا تەنیا لەساڵی ٢٠١٤ دا  ٢٠٠ هەزار کەس داوای مافی پەنابەرێتییان لەو وڵاتە کردووە، کە زۆرینەی ئەو کەسانە سووری و ئەفغانستانی و عێراقی و سربی و کۆسۆڤی بوون.
 
تەنیا لە کەمپێکی رۆژئاوای کوردستان لە ئەڵمانیا نزیکەی ٣٥ هاونیشتمانیی کورد و ٥ هەزار عێراقی چاوەڕێی وەرگرتنی مافی پەنابەرێتی لە ئەڵمانیا دەکەن.
راوێژکاری ئەڵمانیا لە پەیامی خۆی لە ساڵی نوێدا رایگەیاندبوو، کە پشتگیریی پەنابەران دەکەن و کوردێکی پەنابەریشی بە نموونە بۆ رەوشی پەنابەران هێنایەوە. راشیگەیاند ئەڵمانیا ژیانێکی نوێ بۆ پەنابەران دروستدەکات.
زنار شینۆ – ڕووداو
%d bloggers like this: